কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (2) সূরা: সূরা আল-মুজাদালাহ
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمۡۖ إِنۡ أُمَّهَٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔي وَلَدۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ
ماناى (ظيهار) [ الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ ] ئەو كەسانەی لە ئێوەی موسڵمان كە (ظيهار) ئەكەن لە خێزانەكانیان (الظِّهَار) لە (الظَّهْر)ەوە هاتووە واتە: بە خێزانەكەی ئەڵێ تۆ وەكو پشتی دایكم وابی بۆ من، یان وەكو دایكم وابی، یان وەكو هەر مەحرەمێكی تر وەكو كچم وابی وەكو پوورم وابی بەمانە ئەم حوكمی (ظيهارە) جێبەجێ دەبێت، (ظيهار)یش لە پێش ئیسلامدا تەڵاق بووە بەڵام دواتر خوای گەورە حوكمەكەی بۆ ئەم ئوممەتە گۆڕی و ئاسانى كردو كەفارەتی بۆ دانا, جا ئەو كەسانەی وا بە خێزانەكانیان ئەڵێن [ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ ] بەم قسەیە ئەو ئافرەتە نابێ بە دایكی [ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ ] بەڵكو دایكیان تەنها ئەو كەسانەن كە لێیان بوونە [ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ الْقَوْلِ وَزُورًا ] وە ئەمان قسەیەكی خراپ و پوچەڵ و درۆ ئەكەن, كەی خێزان ئەبێت بە دایك؟! [ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ (٢) ] وە بە دڵنیایی خوای گەورە زۆر لێبووردەو لێخۆشبووە بۆ كەسێك كە لە دەمى دەرچێت و بە بێ مەبەست بە خێزانەكەى بڵێت: وەكو خوشك و دایكمى.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (2) সূরা: সূরা আল-মুজাদালাহ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ