কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (128) সূরা: সূরা আল-আনআম
وَيَوۡمَ يَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا يَٰمَعۡشَرَ ٱلۡجِنِّ قَدِ ٱسۡتَكۡثَرۡتُم مِّنَ ٱلۡإِنسِۖ وَقَالَ أَوۡلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلۡإِنسِ رَبَّنَا ٱسۡتَمۡتَعَ بَعۡضُنَا بِبَعۡضٖ وَبَلَغۡنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِيٓ أَجَّلۡتَ لَنَاۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثۡوَىٰكُمۡ خَٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُۚ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٞ
[ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ مرۆڤ و جنی هه‌ر هه‌موویان كۆ ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌فه‌رمێت: ئه‌ی گرۆی جنی ئێوه‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كانتان گومڕا كرد تا بوون به‌ شوێنكه‌وته‌ی ئێوه‌ [ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] وه‌ دۆستانی جنیه‌كان له‌ مرۆڤه‌كان ئه‌ڵێن [ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ هه‌ندێكمان تام و چێژو له‌زه‌تمان كرد له‌ هه‌ندێكمان، جنیه‌كان تام و چێژو له‌زه‌تیان كردووه‌ له‌ مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی كه‌ شوێنیان كه‌وتوونه‌ وه‌ گوێڕایه‌ڵیان كردوون، وه‌ مرۆڤه‌كانیش تام و چێژو له‌زه‌تیان كردووه‌ له‌ جنیه‌كان به‌وه‌ی كه‌ تاوانیان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوان كردووه‌و ئاسان كردووه‌، یاخود فاڵچییه‌كان شتیان له‌ جنی و شه‌یتانه‌كان وه‌رگرتووه‌ [ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ] وه‌ گه‌یشتین به‌و كاته‌ دیاریكراوه‌ی كه‌ بۆمانت دیاری كردبوو كه‌ مردنه‌، یان ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئاگری دۆزه‌خ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌مووتانه‌و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه‌ تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له‌ باوه‌ڕداران كه‌ به‌ شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان ده‌رده‌چن [ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٢٨) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (128) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ