কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (14) সূরা: সূরা আল-আনআম
قُلۡ أَغَيۡرَ ٱللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيّٗا فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَهُوَ يُطۡعِمُ وَلَا يُطۡعَمُۗ قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَسۡلَمَۖ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ
[ قُلْ أَغَيْرَ اللَّهِ أَتَّخِذُ وَلِيًّا ] ئه‌ى محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌ كافران بڵێ ئایا ئێوه‌ داوام لێ ئه‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپه‌رستم و بیكه‌مه‌ دۆست و پشتیوان و په‌رستراوی خۆم [ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ عه‌ده‌م و نه‌بوون و هیچه‌وه‌ دروست كردووه‌ [ وَهُوَ يُطْعِمُ وَلَا يُطْعَمُ ] هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ ڕزق و ڕۆزی به‌ به‌نده‌كان ده‌به‌خشێ كه‌ بخۆن به‌ڵام ئه‌و بێ پێویسته‌ له‌ خواردن و هیچ شتێك ناخوات و پێویستی به‌ خواردن نیه‌ [ قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَسْلَمَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ یه‌كه‌م كه‌س بم كه‌ خۆم ته‌سلیمی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م وه‌ یه‌كه‌م موسڵمان بووه‌ له‌ ئومه‌ته‌كه‌ی خۆی [ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٤) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (14) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ