কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (141) সূরা: সূরা আল-আনআম
۞ وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَ جَنَّٰتٖ مَّعۡرُوشَٰتٖ وَغَيۡرَ مَعۡرُوشَٰتٖ وَٱلنَّخۡلَ وَٱلزَّرۡعَ مُخۡتَلِفًا أُكُلُهُۥ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُتَشَٰبِهٗا وَغَيۡرَ مُتَشَٰبِهٖۚ كُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَءَاتُواْ حَقَّهُۥ يَوۡمَ حَصَادِهِۦۖ وَلَا تُسۡرِفُوٓاْۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە} [ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ باخ و بێستانی بۆتان ڕواندووه‌ كه‌ هه‌یانه‌ به‌رزن وه‌كو دارخورماو دارهه‌نارو ئه‌وانه‌ [ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ ] وه‌ هه‌یشه‌ نزمه‌ وه‌كو كاڵه‌ك و شووتی و ترێ و ئه‌وانه‌، یاخود (مه‌عروشات): ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یچێنن، وه‌ (غیر مه‌عروشات): ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌و ده‌شته‌ ده‌ستی ئێوه‌ی تیادا نیه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یڕوێنێت خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ی هه‌موو بۆ ڕواندوون [ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] وه‌ له‌ دارخورماو زه‌رعاتی تر كه‌ خواردنیان تامی جۆراوجۆره‌، وه‌ له‌ زه‌یتون و هه‌نار جۆره‌ها خورماو هه‌نار هه‌یه‌ له‌ شێوه‌دا له‌یه‌ك ئه‌چێ به‌ڵام تامی جیاوازه‌ [ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ ] كاتێك كه‌ دێته‌ به‌رهه‌م ئێوه‌ به‌رهه‌می بخۆن [ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ] له‌ كاتی ڕۆژی دروێنه‌شدا ئێوه‌ زه‌كاتی لێ بده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران [ وَلَا تُسْرِفُوا ] به‌ڵام زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن له‌ خواردندا، یان له‌ هه‌موو شتێكدا ته‌نانه‌ت له‌ صه‌ده‌قه‌و خێریشدا [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (١٤١) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (141) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ