কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (158) সূরা: সূরা আল-আনআম
هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأۡتِيَهُمُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ أَوۡ يَأۡتِيَ رَبُّكَ أَوۡ يَأۡتِيَ بَعۡضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَۗ يَوۡمَ يَأۡتِي بَعۡضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفۡسًا إِيمَٰنُهَا لَمۡ تَكُنۡ ءَامَنَتۡ مِن قَبۡلُ أَوۡ كَسَبَتۡ فِيٓ إِيمَٰنِهَا خَيۡرٗاۗ قُلِ ٱنتَظِرُوٓاْ إِنَّا مُنتَظِرُونَ
{بە هاتنی هەندێك لە نیشانە گەورەكانی قیامەت ئیمان هێنان سودی نامێنێت} [ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت مه‌لائیكه‌ت بێت یان خوای گه‌وره‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ نێوانیاندا بدا [ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ] یاخود هه‌ندێك له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت پێش هاتنى قیامه‌ت [ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ] له‌ ڕۆژی پێش قیامه‌ت كه‌ هه‌ندێك له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت بێت وه‌كو هه‌ڵهاتنى خۆر له‌ خۆرئاوا، یان هاتنى ده‌ججال یان ده‌رچوونى ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ زه‌وى، ئه‌و كاته‌ خه‌ڵك هه‌مووی ئیمان دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چاو خۆیان ئه‌یبینن به‌ڵام [ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ ] كه‌سێك كه‌ پێشتر ئیمانی نه‌هێنا بێ كه‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت هات و ئیمانی هێنا ئه‌و ئیمانه‌ سوودی پێ ناگه‌یه‌نێ [ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ] یان كه‌سێك ئیماندار بوو به‌ڵام كرده‌وه‌ی چاكی كه‌م بێ دواتر كه‌ به‌چاو خۆی ئه‌و نیشانانه‌ ئه‌بینێ و كرده‌وه‌ی چاك ده‌كات یان ته‌وبه‌ ده‌كات هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و موسڵمان بن [ قُلِ انْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ (١٥٨) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: چاوه‌ڕێ بن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ له‌ كافران و ئه‌وانه‌ى ته‌وبه‌ دواده‌خه‌ن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (158) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ