কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (6) সূরা: সূরা আল-আনআম
أَلَمۡ يَرَوۡاْ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا مِن قَبۡلِهِم مِّن قَرۡنٖ مَّكَّنَّٰهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَا لَمۡ نُمَكِّن لَّكُمۡ وَأَرۡسَلۡنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡهِم مِّدۡرَارٗا وَجَعَلۡنَا ٱلۡأَنۡهَٰرَ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمۡ فَأَهۡلَكۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡ وَأَنشَأۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِمۡ قَرۡنًا ءَاخَرِينَ
{لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە} له‌ داهاتووا هه‌واڵی ئه‌و شته‌ ئه‌زانن كه‌ گاڵته‌یان پێی كردووه‌ ئایه‌ شایه‌نی گاڵته‌پێكردنه‌ یان نا، واته‌: كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌) [ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ ] ئایا نابینن له‌ پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد [ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ ] كه‌ ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ شێوازێك كه‌ ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده‌ جێگیر نه‌كرد، واته‌: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له‌ ئێوه‌ زیاتر بووه‌ به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته‌ له‌ناوبردنی ئێوه‌ ئاسانتره‌ [ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا ] وه‌ بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕڕو زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن [ وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ ] وه‌ ڕووباره‌كان به‌ژێر دارو ماڵیاندا ئه‌ڕۆی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ له‌ناومان بردن [ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٦) ] وه‌ له‌ پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میلله‌تانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (6) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ