কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (65) সূরা: সূরা আল-আনআম
قُلۡ هُوَ ٱلۡقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبۡعَثَ عَلَيۡكُمۡ عَذَابٗا مِّن فَوۡقِكُمۡ أَوۡ مِن تَحۡتِ أَرۡجُلِكُمۡ أَوۡ يَلۡبِسَكُمۡ شِيَعٗا وَيُذِيقَ بَعۡضَكُم بَأۡسَ بَعۡضٍۗ ٱنظُرۡ كَيۡفَ نُصَرِّفُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَفۡقَهُونَ
[ قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ كه‌ سزایه‌كتان بۆ بنێرێ له‌سه‌رووی خۆتانه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ به‌رد بارین یان باران بارین یان با یان هه‌ر سزایه‌كی تر، كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ ] یاخود له‌ ژێر پێیه‌كانتانه‌وه‌ به‌ بوومه‌له‌رزه‌و ڕۆچوون به‌ناخی زه‌ویدا یان به‌غه‌رق بوون یان به‌هه‌ر شێوازێكی تر، دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ ] یان بتانكاته‌ به‌ش به‌ش و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گروپ گروپ و پارچه‌ پارچه‌، وه‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ بكه‌ن و هه‌ندێكتاندا به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا زاڵ بن به‌ كوشتن و دیل گرتن و وێرانكاری، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مه‌یان سوكتره‌ [ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ] ته‌ماشا بكه‌ و بزانه‌ چۆن ئێمه‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌ ئاشكراكانی خۆمانیان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ [ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (٦٥) ] به‌ڵكو تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه‌.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (65) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ