কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (82) সূরা: সূরা আল-আনআম
ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَمۡ يَلۡبِسُوٓاْ إِيمَٰنَهُم بِظُلۡمٍ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلۡأَمۡنُ وَهُم مُّهۡتَدُونَ
[ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ ئه‌هلی ته‌وحیدن به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن وه‌ ئیمانه‌كه‌یان واته‌: ته‌وحیده‌كه‌یان تێكه‌ڵ به‌ زوڵم واته‌: به‌ شیرك نه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ دابه‌زی صه‌حابه‌ له‌سه‌ریان قورس بوو تا (عبدالله¬ی كوڕی مه‌سعود) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كێ هه‌یه‌ له‌ ئێمه‌ زوڵم له‌ خۆی نه‌كات؟ فه‌رمووی: ئه‌و زوڵمه‌ نیه‌ كه‌ ئێوه‌ گومان ئه‌به‌ن گوێتان لێ نه‌بووه‌ كه‌ لوقمان به‌ كوڕه‌كه‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ] (لُقْمَان: ١٣) واته‌: ئه‌ی كوڕی خۆم شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ چونكه‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌مه‌، كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن و یه‌كخواپه‌رستییه‌كه‌یان تێكه‌ڵ به‌ شیرك نه‌كردووه‌ [ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌ ئه‌مینن له‌ سزای خوای گه‌وره‌ له‌ قیامه‌تدا [ وَهُمْ مُهْتَدُونَ (٨٢) ] وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ئه‌دا بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌مانه‌ن كه‌ شایه‌نن به‌ ئه‌من و ئاسایش نه‌ك كافران و موشریكان.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (82) সূরা: সূরা আল-আনআম
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ