কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (12) সূরা: সূরা আল-মুমতাহিনাহ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِذَا جَآءَكَ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتُ يُبَايِعۡنَكَ عَلَىٰٓ أَن لَّا يُشۡرِكۡنَ بِٱللَّهِ شَيۡـٔٗا وَلَا يَسۡرِقۡنَ وَلَا يَزۡنِينَ وَلَا يَقۡتُلۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ وَلَا يَأۡتِينَ بِبُهۡتَٰنٖ يَفۡتَرِينَهُۥ بَيۡنَ أَيۡدِيهِنَّ وَأَرۡجُلِهِنَّ وَلَا يَعۡصِينَكَ فِي مَعۡرُوفٖ فَبَايِعۡهُنَّ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لَهُنَّ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ يُبَايِعْنَكَ عَلَى أَنْ لَا يُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَيْئًا ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەگەر ئافرەتانێكی باوەڕدار كۆچیان كردو هاتن بۆ لای تۆ وە بەیعەتیان پێدایت لەسەر ئەوەی كە هیچ جۆرە شەریكێك بۆ خوای گەورە بڕیار نەدەن نە گەورە نە بچووك [ وَلَا يَسْرِقْنَ ] وە دزی نەكەن [ وَلَا يَزْنِينَ ] وە زینا نەكەن [ وَلَا يَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ ] وە منداڵەكانیان نەكوژن وەكو لە سەردەمی نەزانی هەندێك هۆزو عەشیرەت كچیان زیندە بەچاڵ ئەكرد [ وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ ] وە بوهتانیش نەكەن بەوەی كە منداڵی جگە لە خۆیان بدەنە پاڵ خۆیان، بە زینا كردن بێ یان بە منداڵ دۆزینەوە بێ, یاخود هەبووە كچی بووە كچەكەی گۆڕیوەتەوە بە كوڕێك، ئاوا بوهتان مەكەن كە بڵێن ئەمە منداڵی ئێمەیەو لە خۆتان نەبێ [ وَلَا يَعْصِينَكَ فِي مَعْرُوفٍ فَبَايِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ ] وە لە چاكەیشدا سەرپێچی تۆ نەكەن وەك ئەوەی كە لە خۆیان نەدەن و قژ نەڕنن و یەخە دانەدڕن و دوعا لە خۆیان نەكەن لە كاتی بەڵاو موسیبەت، ئەگەر هاتن لەسەر ئەم شتانە بەیعەتیان دا ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم تۆ بەیعەتیان پێ بدە وە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكە لە خوای گەورە، عائیشە دەفەرمێت: (سوێند بە خواى گەورە هەرگیز پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەستى بەر دەستى ئافرەتێك نەكەوتووە لە بەیعەتداندا، بەڵكو تەنها بە قسە بەیعەتى لێ وەردەگردن)، وە ئافرەتان وتیان ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم تەوقەمان لەگەڵ ناكەیت؟ فەرمووى: (نەخێر من تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا ناكەم) [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٢) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو و زۆر بەبەزەییە.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (12) সূরা: সূরা আল-মুমতাহিনাহ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ