কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (41) সূরা: সূরা আত-তাওবা
ٱنفِرُواْ خِفَافٗا وَثِقَالٗا وَجَٰهِدُواْ بِأَمۡوَٰلِكُمۡ وَأَنفُسِكُمۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ
[ انْفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا ] ئێوه‌ هه‌مووتان ده‌رچن بۆ جیهاد كردن له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ به‌ چوست و چالاك و ته‌مبه‌ڵه‌وه‌، به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاره‌وه‌، به‌گه‌نج و پیره‌وه‌، به‌ پیاده‌و سوارچاكه‌وه‌، به‌ منداڵدارو بێمنداڵه‌وه‌، به‌ خێزاندارو بێخێزانه‌وه‌، به‌ سه‌رقاڵ و ده‌ست به‌تاڵه‌وه‌، هه‌ر هه‌موتان ده‌رچن كاتێك كه‌ جیهادو غه‌زا كردن فه‌رزی عه‌ین بێت، (ئه‌بو ته‌ڵحه‌) (خواى لێ رازى بێت) سوره‌تى ته‌وبه‌ى خوێنده‌وه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ كوڕه‌كانى فه‌رموو: خواى گه‌وره‌ داواى ده‌رچونمان لێ ده‌كات بۆ غه‌زا به‌پیرو گه‌نجه‌وه‌ ئاماده‌م بكه‌ن بۆ غه‌زا، وتیان ره‌حمه‌تى خوات لێ بێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - غه‌زات كرد تا وه‌فاتى كرد، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر تا وه‌فاتى كرد، وه‌ له‌گه‌ڵ عومه‌ر تا وه‌فاتى كرد، ئێمه‌ له‌ جیاتى تۆ ده‌ڕۆین، رازى نه‌بوو خۆى رۆیشت كوشتارى كرد تا كوژرا له‌ناو كه‌شتى وه‌فاتى كرد هیچ دوورگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وت بینێژن تا پاش نۆ رۆژ هیچ لاشه‌ى تێك نه‌چوو پاشان ناشتیان [ وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ جیهاد بكه‌ن به‌ ماڵ و نه‌فستان له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٤١) ] ئه‌م جیهاد كردنه‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ دانیشن و كه‌مته‌رخه‌می تیادا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بزانن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (41) সূরা: সূরা আত-তাওবা
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ