কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (4) সূরা: সূরা আশ শারহ
وَرَفَعۡنَا لَكَ ذِكۡرَكَ
{به‌رز كردنه‌وه‌ى ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ (٤) ] وه‌ ناو و یادی تۆمان به‌رز ڕاگرتووه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تدا، به‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك ناوی خوای گه‌وره‌ بهێنرێ ناوی تۆش ئه‌هێنرێ، وه‌ هیچ كه‌سێك موسڵمان نابێ و به‌ موسڵمان دانانرێ هه‌ر چه‌نده‌ بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) تا نه‌ڵێ: (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) وه‌ ڕۆژانه‌ پێنج جار بانگ ئه‌درێ و له‌گه‌ڵ (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) بانگده‌ر (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ) ئه‌ڵێت، وه‌ هیچ وتاربێژێك نیه‌ كه‌ وتار بدات ئیلا ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا دێنێ - صلی الله علیه وسلم - ، وه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ نوێژ بكات ئیلا ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دێنێ، یاخود خوای گه‌وره‌ ناوی پێغه‌مبه‌ری خوای - صلی الله علیه وسلم - به‌رز ڕاگرتووه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشى باسی كردووه‌و به‌ڵێن و په‌یمانی لێ وه‌رگرتوون كه‌ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا هات - صلی الله علیه وسلم - خۆیشیان ئیمانی پێ بێنن و شوێنی بكه‌ون وه‌ فه‌رمانیش بكه‌ن به‌ ئوممه‌ته‌كانیان هه‌ر كاتێك گه‌یشتن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئیمانی پێ بێنن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (4) সূরা: সূরা আশ শারহ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ