কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (10) সূরা: সূরা আল-আলাক
عَبۡدًا إِذَا صَلَّىٰٓ
[ عَبْدًا إِذَا صَلَّى (١٠) ] له‌ به‌نده‌یه‌ك كاتێك كه‌ نوێژ ئه‌كات، ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌هی ئه‌كات (ئه‌بوجه‌هله‌) نه‌هی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزدا نوێژ بكات، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌ كه‌عبه‌دا له‌ پاڵ مه‌قامی ئیبراهیمدا له‌وێ نوێژی ئه‌كرد (ئه‌بوجه‌هل) هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردو وتی: ئه‌گه‌ر بێتوو محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌وێ نوێژ بكات ئه‌بێ بچمه‌ بان ملی و لێی بده‌م، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كردو - صلی الله علیه وسلم - وتی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێم نه‌ووتیت جارێكی تر نه‌یه‌یته‌وه‌و لێره‌ نوێژ نه‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌ توندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ به‌چی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ من ئه‌كه‌ی كاتێك كه‌ من له‌ هه‌موو كه‌س پیاوانی نادیم زۆرتره‌و خه‌ڵكی زۆرم به‌دواوه‌یه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌تانه‌ی تری دابه‌زاند، وتی: بانگی پیاوانی نادیه‌كه‌م بكه‌م، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ (١٧) سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ (١٨)) ئه‌و ئایه‌تانه‌ دابه‌زی.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (10) সূরা: সূরা আল-আলাক
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ