কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (7) সূরা: সূরা আল-বাইয়েনাহ
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ خَيۡرُ ٱلۡبَرِيَّةِ
{باوه‌ڕدارى راسته‌قینه‌ له‌ مه‌لائیكه‌ت باشتره‌} [ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ی چاك ئه‌وه‌یه‌ نیه‌تت بۆ خوای گه‌وره‌ بێت و بۆ ریات نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ أُولَئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ (٧) ] ئه‌مانه‌ باشترین دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن، ئه‌بو هوڕه‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێ) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر له‌ زانایاندا ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌كه‌نه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و ئه‌هلی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستن و شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ ئه‌مانه‌ فه‌زڵیان زیاتره‌ به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌ باشترین دروستكراوی خوان، واته‌: له‌ جنیش باشترن، ته‌نانه‌ت ئه‌فه‌رموون: له‌ مه‌لائیكه‌تیش باشترن، هه‌ر كه‌سێك عیباده‌تی خوا بكات و شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێ و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات ئه‌مانه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ مه‌لائیكه‌ت به‌ڕێزترن.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (7) সূরা: সূরা আল-বাইয়েনাহ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ