কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন * - অনুবাদসমূহের সূচী


অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (8) সূরা: সূরা আল-বাইয়েনাহ
جَزَآؤُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُۚ ذَٰلِكَ لِمَنۡ خَشِيَ رَبَّهُۥ
[ جَزَاؤُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ] پاداشتی ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكیان كۆكردۆته‌وه‌ له‌لای په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شتێكه‌وه‌ كه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه‌ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دارو باخ و خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ] خوای گه‌وره‌ له‌وان ڕازییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان ئه‌نجام داوه‌ له‌ دونیا وه‌ ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌ هێناوه‌ وه‌ شه‌ریكیان بۆ خوا دانه‌ناوه‌، وه‌ ئه‌وانیش له‌ خوای گه‌وره‌ ڕازین له‌و به‌شه‌ی كه‌ پێیان ئه‌دا كه‌ چ فه‌زڵ و چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات وه‌ ئه‌یانخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ نازو نیعمه‌تیان پێ ئه‌به‌خشێ تا ڕازیان ئه‌كات، وه‌ ڕووی پیرۆزی خۆی نیشانیان ئه‌دا له‌ناو به‌هه‌شتدا [ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ رَبَّهُ (٨) ] ئه‌م پاداشته‌ زۆرانه‌ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بترسێ وه‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌بینێت، والله أعلم.
আরবি তাফসীরসমূহ:
 
অর্থসমূহের অনুবাদ আয়াত: (8) সূরা: সূরা আল-বাইয়েনাহ
সূরাসমূহের সূচী পৃষ্ঠার নাম্বার
 
কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ - কুর্দি ভাষায় অনুবাদ-সালাহুদ্দীন - অনুবাদসমূহের সূচী

কুর্দি ভাষায় আল-কুরআনুল কারীমের অর্থসমূহের অনুবাদ-অনুবাদক: সালাহুদ্দীন আব্দুল কারীম

বন্ধ