Check out the new design

Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Sura: Merjem   Ajet:
وَأَنذِرۡهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡحَسۡرَةِ إِذۡ قُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ وَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
- ئەی پێغەمبەری خوا - خەڵکی بترسێنە و بەئاگایان بھێنەوە لە ڕۆژی پەشیمانی، ئەو ڕۆژەی گوناھباران و تاوانباران پەشیمانن لە تاوان و گوناھەکانیان، وە چاکەکارانیش پەشیمانن لەوەی زیاتر خواپەرستی و تاعەتی خوایان نەکردووە، ئەو کاتەی نامەی کار و کردەوەی بەندەکان دەپێچرێتەوە و لێپرسینەوەیان تەواو دەبێت، ھەر کەسێک گەیشت بەو ئەنجامەی پێش خۆی خستبوو، خەڵکی بەناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دونیا ھەڵخەڵەتاون و بێئاگان لە ڕۆژی دوایی، وە باوەڕیان نییە بە ڕۆژی قیامەت و زیندووبوونەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّا نَحۡنُ نَرِثُ ٱلۡأَرۡضَ وَمَنۡ عَلَيۡهَا وَإِلَيۡنَا يُرۡجَعُونَ
بێگومان پاش لەناوچوونی بەدیھێنراوەکانی خوا ھەر ئێمە دەمێنینەوە، دەبین بەمیراتگری زەوی، دەبین بەمیراتگر و خاوەنی ئەوەی لەسەریەتی، چونکە ئەوان تیادەچن و ئەوەی دەمێنێتەوە ھەر ئێمەین، وە دەبین بەخاوەنی ئەوەی لەزەوی و ئاسمانەکاندایە، وە بەو شێوەیەش دەمانەوێت ھەڵسوکەوتیان پێوە دەکەین، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئێمەیش دەگەڕێنەوە، تاوەکو لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەین و پاداشتیان بدەینەوە و تۆڵە و سزایان بەگوێرەی کار و کردەوەیان لێ بسێنینەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ إِبۡرَٰهِيمَۚ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقٗا نَّبِيًّا
- ئەی پێغەمبەری خوا - لەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت باسی بەسەرھاتی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بکە، بێگومان ئەو کەسێکی زۆر ڕاستگۆ بوو، وە زۆریش باوەڕی بە بەڵگە و نیشانەکانی خوای گەورە دەکرد، وە یەکێک بوو لەو پێغەمبەرانەی کە خوای گەورە ڕەوانەی کردبوو بۆ ناو گەل و ھۆزەکەی.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِذۡ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعۡبُدُ مَا لَا يَسۡمَعُ وَلَا يُبۡصِرُ وَلَا يُغۡنِي عَنكَ شَيۡـٔٗا
کاتێک ئیبراھیم بە ئازەری باوکی وت: ئەی باوکە گیان، بۆچی لەبری خوای گەورە بتانێک دەپەرستیت ئەگەر ھاواریان لێ بکەیت ھاوارەکەت نابیستن؟ وە ناتوانن ناڕەحەتی و ناخۆشیت لەسەر لاببەن، یان خۆشی و قازانج و سوودت پێ بگەیەنن ؟!
Tefsiri na arapskom jeziku:
يَٰٓأَبَتِ إِنِّي قَدۡ جَآءَنِي مِنَ ٱلۡعِلۡمِ مَا لَمۡ يَأۡتِكَ فَٱتَّبِعۡنِيٓ أَهۡدِكَ صِرَٰطٗا سَوِيّٗا
ئەی باوکە گیان ، بێگومان من زانست و زانیارییەکم لە ڕێگای وەحی و سروشەوە پێگەیشتووە، کە نەگەیشتووە بە تۆ، شوێنم بکەوە بۆ ئەوەی ڕێنوماییت بکەم بۆ سەر ڕێگای ڕاست.
Tefsiri na arapskom jeziku:
يَٰٓأَبَتِ لَا تَعۡبُدِ ٱلشَّيۡطَٰنَۖ إِنَّ ٱلشَّيۡطَٰنَ كَانَ لِلرَّحۡمَٰنِ عَصِيّٗا
ئەی باوكە گیان، بە گوێڕایەڵی کردنت بۆ شەیتان ئەو مەپەرستە، چونکە بەڕاستی شەیتان سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورە دەکات، کاتێک فەرمانی پێکرد سوژدە ببات بۆ ئادەم، کەچی سەرپێچی کرد و سوژدەی نەبرد.
Tefsiri na arapskom jeziku:
يَٰٓأَبَتِ إِنِّيٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٞ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيۡطَٰنِ وَلِيّٗا
ئەی باوکە گیان، بەڕاستی دەترسم ئەگەر لەسەر بێباوەڕی بمریت ئەوا لەلایەن خوای میھرەبانەوە دووچاری سزا ببیت، ئەو کاتە لەناو ئاگری دۆزەخ ببیت بە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان لەبەر دۆستایەتی و خۆشەویستیت بۆی.
Tefsiri na arapskom jeziku:
قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنۡ ءَالِهَتِي يَٰٓإِبۡرَٰهِيمُۖ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ لَأَرۡجُمَنَّكَۖ وَٱهۡجُرۡنِي مَلِيّٗا
ئازەر بە ئیبراھیمی کوڕی وت (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ پشت دەکەیتە پەرستنی ئەو بتانە (ئەو خوایانە) ی من دەیانپەرستم؟! ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە قسەو وتن بەو بتانە ئەوا بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لێم دووربە و قسەم لەگەڵدا مەکە و لەگەڵم کۆمەبەرەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيۡكَۖ سَأَسۡتَغۡفِرُ لَكَ رَبِّيٓۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِي حَفِيّٗا
ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) بە باوکی فەرموو: سەلامی منت لێ بێت، لەمنەوە دووچاری شتێک نابیت پێت ناخۆش بێت، لەخوای گەورەش داوای لێخۆشبوون و ھیدایەتت بۆ دەکەم، بێگومان خوای گەورە زۆر بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەرم.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَأَعۡتَزِلُكُمۡ وَمَا تَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدۡعُواْ رَبِّي عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّي شَقِيّٗا
من لە ئێوە و ئەو خوایانەی جگە لە (اللە) دەیانپەرستن جیا دەبمەوە، وە لەپەروەردگارم دەپارێمەوە، وە ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ دانانێم، بە ئومێدی ئەوەی ئەگەر لێی پاڕامەوە ڕێگریم لێ نەکات، ئەو کاتە بەو نزا و پاڕانەوانەم بەدبەدخت و نائومێدبم.
Tefsiri na arapskom jeziku:
فَلَمَّا ٱعۡتَزَلَهُمۡ وَمَا يَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبۡنَا لَهُۥٓ إِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَۖ وَكُلّٗا جَعَلۡنَا نَبِيّٗا
کاتێک وازی ھێنا لە ئەوان و ئەو خوایانەیش کە لە جگە لە (اللە) دەیانپەرستن، قەرەبووی دوور کەوتنەوە لەکەسوکاریمان کردەوە، ئیسحاقمان پێ بەخشی، لە ئیسحاقیش یەعقوبمان پێ بەخشی، ھەر یەکێکیش لەوانمان کرد بە پێغەمبەر.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَوَهَبۡنَا لَهُم مِّن رَّحۡمَتِنَا وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ لِسَانَ صِدۡقٍ عَلِيّٗا
وە لە میھرەبانی و بەزەیی خۆمان لەگەڵ پێغەمبەرێتی چاکە و فەزڵێکمان بە ھەموویان بەخشی، وە یادی خیر و ناوی چاکی ئەوانمان لەسەر زمانی خەڵکی ھێشتەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَٱذۡكُرۡ فِي ٱلۡكِتَٰبِ مُوسَىٰٓۚ إِنَّهُۥ كَانَ مُخۡلَصٗا وَكَانَ رَسُولٗا نَّبِيّٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - لەو قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت باسی موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بکە، بێگومان موسا ھەڵبژێرراو و دڵسۆزی پەروەردگار بوو، وە پێغەمبەرێک و نێرراوێکی خاوەن نامەش بوو.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• لما كان اعتزال إبراهيم لقومه مشتركًا فيه مع سارة، ناسب أن يذكر هبتهما المشتركة وحفيدهما، ثم جاء ذكر إسماعيل مستقلًّا مع أن الله وهبه إياه قبل إسحاق.
کاتێک ئیبراھیم بە ھاوڕێیەتی سارەی خێزانی وازی لە گەلەکەی ھێنا، شیاوی ئەوە بوون خوای گەورە بەخششێکی گەورەیان پێ ببەخشێت، کە ئیسحاق بوو، لە ئیسحاقیش یەعقوبی پێ بەخشین، پاشان بەسەربەخۆیی باسی ئیسماعیل دەکات، لەگەڵ ئەوەدا خوای گەورە پێش ئەوەی ئیسحاقی پێ ببەخشێت ئیسماعیلی پێ بەخشی.

• التأدب واللطف والرفق في محاورة الوالدين واختيار أفضل الأسماء في مناداتهما.
ڕەچاوکردنی ئەدەب و بەکارھێنانی شێوازی نەرم و نیانی کاتێک مرۆڤ لەگەڵ باوک و دایکیدا وتووێژ دەکات، وە ھەوڵبدات بە جوانترین شێواز ناویان بھێنێت و بانگیان بکات.

• المعاصي تمنع العبد من رحمة الله، وتغلق عليه أبوابها، كما أن الطاعة أكبر الأسباب لنيل رحمته.
گوناھ و تاوان دەبنە ھۆی ڕێگری کردنی ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە، وە دەرگاکانی ڕەحم و بەزەیی خوا دادەخەن، ھەروەکو چۆن تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگار گەورەترین ھۆکارە بۆ بەدەستھێنانی ڕەحمەت و میھرەبانی ئەو.

• وعد الله كل محسن أن ينشر له ثناءً صادقًا بحسب إحسانه، وإبراهيم عليه السلام وذريته من أئمة المحسنين.
خوای گەورە بەڵێنی داوە بەھەموو کەسێکی ساڵح و چاکەکار بە پێی ئیحسان و چاکەکانی ناو و ناوبانگی لەناو خەڵکیدا بھێڵێتەوە، گومانی تێدا نییە ئیبراھیمیش (سەلامی خوای لێ بێت) پێشەوای چاکەکارانە.

 
Prijevod značenja Sura: Merjem
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana - Sadržaj prijevodā

Izdavač: centar za kur'anske studije "Tefsir".

Zatvaranje