Check out the new design

Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (52) Sura: El-Hadždž
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ مِن رَّسُولٖ وَلَا نَبِيٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلۡقَى ٱلشَّيۡطَٰنُ فِيٓ أُمۡنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلۡقِي ٱلشَّيۡطَٰنُ ثُمَّ يُحۡكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
- ئەی پێغەمبەر - پێش تۆ ھیچ پێغەمبەر و نێرراوێکمان نەناردووە کە ئایەتەکانمان بەسەر خەڵیکدا بخوێننەوە، ئیللا ئەو پێغەمبەرە ھەرکاتێک ئەو کتێب و پەڕاوەی اللە تەعالای خوێندبێتەوە بەسەریاندا شەیتان وەسوەسەی دەخستە خوێندنەوەکەیەوە بۆ ئەوەی خەڵکی وابزانێت ئەو وەسوەسەیەش وەحی و نیگای اللە تەعالایە بۆ پێغەمبەرەکەی، ئەوسا اللە تەعالایش وەسوەسە و فڕوفێڵەکەی شەیتانی پوچەڵ کردەوە، وە ئایەت و نیشانەکانی خۆی چەسپاند، بێگومان اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە دانا و کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و ئەندازەگیریان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیدا.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• استدراج الظالم حتى يتمادى في ظلمه سُنَّة إلهية.
پەلکێش کردنی ستەمکاران بۆ ئەوەی زیاتر لەناو ستەمدا ڕۆبچن سوننەتێکی خواییە.

• حفظ الله لكتابه من التبديل والتحريف وصرف مكايد أعوان الشيطان عنه.
اللە تەعالا کتێبەکەی خۆی پاراستووە لە دەستکاری کردن و گۆڕین و فروفێڵی شەیتان و ھاوکارەکانی.

• النفاق وقسوة القلوب مرضان قاتلان.
دووڕوویی و دڵڕەقی دوو نەخۆشی کوشندەن.

• الإيمان ثمرة للعلم، والخشوع والخضوع لأوامر الله ثمرة للإيمان.
باوەڕ و ئیمان بەروبومی زانست و زانیارین، ترسان و ملکەچ بوونیش بۆ فەرمانەکانی اللە تەعالا بەرووبومی باوەڕ و ئیمانە.

 
Prijevod značenja Ajet: (52) Sura: El-Hadždž
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana - Sadržaj prijevodā

Izdavač: centar za kur'anske studije "Tefsir".

Zatvaranje