Check out the new design

Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Sura: Es-Saffat   Ajet:
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُصَدِّقِينَ
ئەو ھاوڕێیەم لە دونیادا بەگاڵتە پێکردن و نکۆڵی کردنەوە پێی دەووتم: - ئەی ھاوڕێ- ئایا تۆ باوەڕت بەزیندووبونەوە ھەیە؟
Tefsiri na arapskom jeziku:
أَءِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
ئایا کە مردین و بووین بە گڵ و ئێسکی ڕزیوو، ئایا جارێکی تر ئێمە زیندوو دەکرێینەوە، وە پاداشتی ئەو کار و کردەوانەی دەدرێینەوە لە دونیا کردبوومان؟
Tefsiri na arapskom jeziku:
قَالَ هَلۡ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
ھاوڕێ باوەڕدارەکەی بە ھاوڕێ بەھەشتییەکانی دەڵێت: لەگەڵمدا تەماشا بکەن تاوەکو سەرەنجامی ئەو ھاوڕییە ببینین کە پێشتر باوەڕی بە زیندووبونەوە نەبوو، وە نکۆڵی دەکرد؟
Tefsiri na arapskom jeziku:
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِي سَوَآءِ ٱلۡجَحِيمِ
ئەو کەسە تەماشای کرد و سەرنجیدا ھاوڕێیەکی لەناوەڕاستی دۆزەخدا بینیەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرۡدِينِ
ئەمجا وتی : ئەی ھاوڕێ سوێند بە اللە نزیک بوو بە بانگەواز کردنت بۆ بێباوەڕی و نکۆڵی کردن لە زیندووبونەوە لەناوم ببەیت و خەسارۆمەند بم و منیش بچمە ناو دۆزەخەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَلَوۡلَا نِعۡمَةُ رَبِّي لَكُنتُ مِنَ ٱلۡمُحۡضَرِينَ
ئەگەر نیعمەت و بەخششی اللە تەعالا نەبوایە کە ھیدایەتی دام و موەفەقی کردم بۆ ئیمان و باوەڕ، ئەوا ئێستا منیش وەک تۆ ئامادەی سزای ناو ئاگر دەبووم.
Tefsiri na arapskom jeziku:
أَفَمَا نَحۡنُ بِمَيِّتِينَ
ئیتر - ئێمەی بەھەشتی- ھەرگیز نامرین.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِلَّا مَوۡتَتَنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ
جگە مردنی یەکەمجارمان لە ژیانی دونیا، بەڵکو ئیتر ئێمە بە ھەتاھەتایی لە بەھەشتداین، وە سزا نادرێین وەک ئەوەی بێباوەڕان سزا دەدرێن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
بێگومان ئەو پاداشتەی پەروەردگارمان داینیەوە - لە چوونە بەھەشت و مانەوە تێیدا بەھەمیشەیی و سەلامەت بوون لە سزای ئاگری دۆزەخ - سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ھیچ سەرکەوتنێکی تر ھاوشێوەی ئەو نییە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
لِمِثۡلِ هَٰذَا فَلۡيَعۡمَلِ ٱلۡعَٰمِلُونَ
ئەوانەی کار و کردەوەی چاک ئەکەن پێویستە بۆ ئەم پاداشتە گەورە و مەزنە کار بکەن، بێگومان ئەوە بازرگانی قازانجکەرە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
أَذَٰلِكَ خَيۡرٞ نُّزُلًا أَمۡ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
ئایا ئەو ناز و نیعمەت و بەخششەی بەھەشت کە باسکرا، وە اللە تەعالا ئامادەی کردووە بۆ بەندە دڵسۆز و یەکلایی بووەکانی بۆ پەرستن و گوێڕایەڵی خۆی، باشتر و چاکترین شوێن و پلە و پایەیە، یان خواردنی درەختی ژەقنەمووتە، کە لە قورئاندا نەفرینی لێکراوە و خواردنی بێباوەڕانە، خواردنی ئەم ژەقنەمووتە مرۆڤ قەڵەو ناکات و برسێتیشی لانابات؟!
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّا جَعَلۡنَٰهَا فِتۡنَةٗ لِّلظَّٰلِمِينَ
بێگومان ئێمە ئەم درەختەمان کردووە بەمایەی تاقیکردنەوە بۆ ستەمکاران، بە کوفر کردن و تاوان و گوناە ئەنجامدان، ئەیانووت: ئاگر درەخت ئەسوتێنێت و لە ناوی دەبات، ناکرێت لەناو ئاگردا درەختێکی لەو شێوەیە بڕوێت.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّهَا شَجَرَةٞ تَخۡرُجُ فِيٓ أَصۡلِ ٱلۡجَحِيمِ
بێگومان درەختی ژەقنەمووت لە شوێن و جێگایەکی پیس و پۆخڵدا دەڕوێت، درەختێکە لە بێخ و بنی بنەوەی دۆزەخ دەردەچێت.
Tefsiri na arapskom jeziku:
طَلۡعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ
بەروبومەکەی دیمەنێکی ناشرین و نابووتی ھەیە، وەک سەری شەیتانەکانە، نابووتی دیمەنیش بەڵگەیە لەسەر نابووتی ئەوەی باسکراوە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەروبومەکەیشی تامی ناخۆشە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
فَإِنَّهُمۡ لَأٓكِلُونَ مِنۡهَا فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ
بێگومان بێباوەڕان لەو بەروبومە تاڵە نابووتە دەخۆن ، وە سکی بەتاڵیانی لێ پڕ دەکەن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
ثُمَّ إِنَّ لَهُمۡ عَلَيۡهَا لَشَوۡبٗا مِّنۡ حَمِيمٖ
پاشان دوای خواردنی ئەو ژەقنەمووتە، ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
ثُمَّ إِنَّ مَرۡجِعَهُمۡ لَإِلَى ٱلۡجَحِيمِ
بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە، ئەوان لە سزایەکەوە دەگوێزرێنەوە بۆ سزایەکی تر.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّهُمۡ أَلۡفَوۡاْ ءَابَآءَهُمۡ ضَآلِّينَ
بەڕاستی ئەو بێباوەڕانە باوباپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی، گومڕا بووبون و لە ڕێگای ھیدایەت لایاندابوو، ئەمانیش شوێن ئەوان کەوتن و بەبێ بەڵگە لاسایی ئەوانیان کردەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
فَهُمۡ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمۡ يُهۡرَعُونَ
ئەوان لەو گومڕاییەدا بە خێرای شوێن باوباپیرانیان کەوتن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَلَقَدۡ ضَلَّ قَبۡلَهُمۡ أَكۡثَرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
بێگومان پێش ئەمانیش زۆربەی گەلانی پێشووتریش گومڕابوون و لە ھەق و ڕاستی لایاندا، - ئەی پێغەمبەر - گەل و ھۆزەکەت یەکەم گەل و ھۆز نین کە گومڕابووبن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
بەدڵنیاییەوە لەناو ئەو گەل و نەتەوانەی پێشووتر پێغەمبەرانمان نارد، بۆ ئەوەی بیانترسێنێت لەسزای اللە تەعالا، کەچی باوەڕیان پێ نەکردن و کافر بوون.
Tefsiri na arapskom jeziku:
فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُنذَرِينَ
- ئەی پێغەمبەر - تەماشا بکە و سەرنج بدە بزانە کۆتایی و سەرەنجامی ئەو گەل و نەتەوانە چۆن بوو کە پێغەمبەرەکانیان ترساندنیان، کەچی وەڵامی بانگەوازەکەیانیان نەدانەوە، بێگومان کۆتایی و سەرەنجامیان چوونە دۆزەخی ھەتاھەتاییە، ئەویش بەھۆی بێباوەڕیان و بەدرۆدانانی پێغەمبەرەکانیانەوە بوو.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلۡمُخۡلَصِينَ
جگە لەو بەندە دڵسۆز و موخلیسانەی اللە تەعالا نەبێت کە بە دڵسۆزی باوەڕیان پێھێنا، بێگومان ئەوان ڕزگاریان دەبێت لەو سزایەی کە سەرەنجامی ئەو بێباوەڕانەیە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَلَقَدۡ نَادَىٰنَا نُوحٞ فَلَنِعۡمَ ٱلۡمُجِيبُونَ
بەدڵنیاییەوە نوحی پێغەمبەرمان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) بانگی لە ئێمە کرد، کاتێک نزای کرد لە گەلەکەی دوای ئەوەی نۆ سەد و پەنجا ساڵ بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی کەچی ئەوان نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و باوەڕیان پێ نەکرد، ئێمەش زۆر چاک وەڵامی ھاوار و نزاکەی ئەومان دایەوە، بێگومان خێرا ھاتین بەدەم ھاوار و نزاکەیەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥ مِنَ ٱلۡكَرۡبِ ٱلۡعَظِيمِ
بێگومان خۆی و کەسوکارەکەی و ئەو باوەڕدارانەی لەگەڵیدا بوون ڕزگارمان کردن لەو ناڕەحەتی و ئەزیت و تەنگانەیەی دووچاری گەلەکەی بوو، لە نوقم بوون بە تۆفانە مەزنەکە کە اللە تەعالا ناردییە سەر بێباوەڕانی گەلەکەی.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• الظفر بنعيم الجنان هو الفوز الأعظم، ولمثل هذا العطاء والفضل ينبغي أن يعمل العاملون.
دەسکەوتنی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی بەھەشت سەرکەوتنی گەورە و مەزنە، بۆ ئەم بەخشش و فەزڵە گەورەیەش پێویستە ھەموو باوەڕدارێک ھەموو ھەوڵێکی خۆی بدات تاوەکو ڕەزامەندی پەروەردگاری بەدەست دەھێنێت و دەیخاتە ناو ئەو ناز و نیعمەتەوە.

• إن طعام أهل النار هو الزقّوم ذو الثمر المرّ الكريه الطعم والرائحة، العسير البلع، المؤلم الأكل.
بێگومان خواردنی دۆزەخییەکان ژەقنەمووتە، کە بەروبومێکی تاڵی نابووتی تام و بۆن ناخۆشی ھەیە، بەناڕەحەت قوت دەدرێت و خواردنیشی بە ئازارە.

• أجاب الله تعالى دعاء نوح عليه السلام بإهلاك قومه، والله نعم المقصود المجيب.
اللە تەعالا وەڵامی نزاکەی نوح (علیە السلام) ی دایەوە و گەلەکەی لەناوبرد، وە پەروەردگاریش باشترین زاتێکە وەڵامی بەندە خواناسەکانی ئەداتەوە.

 
Prijevod značenja Sura: Es-Saffat
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana - Sadržaj prijevodā

Izdavač: centar za kur'anske studije "Tefsir".

Zatvaranje