Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (18) Sura: Sura el-Feth
۞ لَّقَدۡ رَضِيَ ٱللَّهُ عَنِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ إِذۡ يُبَايِعُونَكَ تَحۡتَ ٱلشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمۡ فَأَنزَلَ ٱلسَّكِينَةَ عَلَيۡهِمۡ وَأَثَٰبَهُمۡ فَتۡحٗا قَرِيبٗا
بێگومان (اللە تعالی) لەو باوەڕدارانەی کە لەژێر درەختەکەدا پەیمانیان پێدایت - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان)- لە (حودەیبیە) دا ڕازی بووە، (اللە تعالی) چاک دەزانێ چی لەو دڵ ودەروونە پیرۆزانەدا ھەیە لە ئیمان ودڵسۆزی وڕاستگۆیی ونیاز پاکی و خۆشەویستی (اللە تعالی) و پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم)، لەپاداشتی ئەوەدا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاند بۆ نێو دڵیان و ھەر لەدونیادا پاداشتی دانەوە بە ڕزگارکردن وفەتحی خەیبەر، لە قەرەبووی ئەوەی کە نەچوونە نێو شاری (مەککە).
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• إخبار القرآن بمغيبات تحققت فيما بعد - مثل الفتوح الإسلامية - دليل قاطع على أن القرآن الكريم من عند الله.
ئەو ھەواڵە غەیبیانەی کە قورئانی پیرۆز داویەتی ھاتوونەتە دی - وەک فەتحی مەكکە - بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە کە قورئان لەلایەن (اللە تعالی) نێردراوە.

• تقوم أحكام الشريعة على الرفق واليسر.
حوکمە شەرعییەکان لەسەر بنەمای بەزەیی و ئاسانکاری دامەزراون.

• جزاء أهل بيعة الرضوان منه ما هو معجل، ومنه ما هو مدَّخر لهم في الآخرة.
پاداشتی ئەو ئیماندارانەی کە - پەیمانی ڕەزامەندی (بیعة الرضوان) - یان داوە، ھەندێکی لە دونیا و ھەندێکی ھەڵگیراوە بۆ ڕۆژی قیامەت.

• غلبة الحق وأهله على الباطل وأهله سُنَّة إلهية.
سەرکەوتنی هەق و ڕاستی بەسەر پوچەڵ و بێ بنەمادا، سوننەت و بەرنامەی (اللە تعالی) یە.

 
Prijevod značenja Ajet: (18) Sura: Sura el-Feth
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Sadržaj prijevodā

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Zatvaranje