Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (138) Sura: Sura el-A'araf
وَجَٰوَزۡنَا بِبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡبَحۡرَ فَأَتَوۡاْ عَلَىٰ قَوۡمٖ يَعۡكُفُونَ عَلَىٰٓ أَصۡنَامٖ لَّهُمۡۚ قَالُواْ يَٰمُوسَى ٱجۡعَل لَّنَآ إِلَٰهٗا كَمَا لَهُمۡ ءَالِهَةٞۚ قَالَ إِنَّكُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ
بەنو ئیسرائیلمان لە دەریاکە پەڕاندەوە کاتێک کە موسی بەگۆچانەکەی خۆی لێیدا و بوو بەدوو لەتەوە، دواتر تێپەڕین بەلای گەل وھۆزێکدا کە بتێکیان ھەبوو جگە خوا دەیانپەرست، بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی موسی بتێکمان بۆ دابنێ بیپەرستین وەک چۆن ئەوان چەند بتێکیان ھەیە جگە لەخوا دەیپەرستن، موسایش پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە گەلێکی نەزانن ونەفامن بەوەی کەواجبە خوا بەگەورە وپیرۆز ویەکتایی ڕابگرن، وە بەھیچ شێوەیەک شایستە نیە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەن وغەیری ئەو بپەرستن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• تؤكد الأحداث أن بني إسرائيل كانوا ينتقلون من ضلالة إلى أخرى على الرغم من وجود نبي الله موسى بينهم.
ڕووداوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەنوئیسرائیل لەگومڕاییەکەوە دەچون بۆ گومڕاییەکی تر، لەگەڵ ئەوەی پێغەمبەرێکی وەک موسایشیان لەناودا بوو.

• من مظاهر خذلان الأمة أن تُحَسِّن القبيح، وتُقَبِّح الحسن بمجرد الرأي والأهواء.
یەکێک لەدیاردەکانی ڕسوا بوونی ئوممەت ئەوەیە كە را وھەواو وئارەزوی خراپ بەباش بزانێت، وە باشیش بە خراپ.

• إصلاح الأمة وإغلاق أبواب الفساد هدف سام للأنبياء والدعاة.
چاکسازی ئوممەت وداخستنی دەرگای خراپەکاری ئامانجی گەورەی سەرجەم پێغەمبەران وبانگخوازان بووە.

• قضى الله تعالى ألا يراه أحد من خلقه في الدنيا، وسوف يكرم من يحب من عباده برؤيته في الآخرة.
خوای گەورە بڕیاری داوە لە دونیادا ھیچ کەس لە دروستکراوەکانی خۆی نەبینێت، وە لەدواڕۆژدا ھەرکەسێکی خۆش بوێت لەبەندەکانی ڕێزی دەگرێت بەوەی چاوی گەش دەکاتەوە بە بینينی زاتی ھەقی تەعالای خۆی.

 
Prijevod značenja Ajet: (138) Sura: Sura el-A'araf
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Sadržaj prijevodā

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Zatvaranje