Check out the new design

Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Sura: Et-Tevba   Ajet:
ٱلتَّٰٓئِبُونَ ٱلۡعَٰبِدُونَ ٱلۡحَٰمِدُونَ ٱلسَّٰٓئِحُونَ ٱلرَّٰكِعُونَ ٱلسَّٰجِدُونَ ٱلۡأٓمِرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَٱلنَّاهُونَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَٱلۡحَٰفِظُونَ لِحُدُودِ ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەوانەی کە ئەو پاداشتەیان بەدەستھێناوە ئەوانەن کە دەگەڕێنەوە لەو کارانەی کەخوای گەورە لێی ناڕازیە و پێی خۆش نییە بۆ کارانێک کەخوای گەورە پێی خۆشە و لێی ڕازییە، ئەوانەن کە لە ترسی خوای گەورە خۆیان زەلیلی ئەو زاتە کردووە بۆیە قۆڵی تاعەت و گوێرایەڵیان لێھەڵکردووە، سوپاسگوزارانی پەروەردگاریانن لە ھەموو حاڵ و گوزەرانێکیاندا، ڕۆژووگران و نوێژکەرانن، فەرمان دەکەن بەو کارانەی کە خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فەرمانیان پێکردووە، وە ڕێگریش دەکەن لەو کارانەی کە خوا و پێغەمبەرەکەی ڕێگریان لێکردووە، پارێزگاری دەکەن لە فەرمانەکانی خوا بەشوێنکەوتنی ئەو فەرمانانە، وە بەدوور کەوتنەوە لەوانەی ئەو ڕێگری لێکردوون، - ئەی پێغەمبەر - موژدە بدە بەو باوەڕدارانەی کە ئەمە سیفات و ئاکار و ڕەوشتیانە کە خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژدا دڵخۆش و ئاسودەیان دەکات.
Tefsiri na arapskom jeziku:
مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَن يَسۡتَغۡفِرُواْ لِلۡمُشۡرِكِينَ وَلَوۡ كَانُوٓاْ أُوْلِي قُرۡبَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُمۡ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ
نابێت پێغەمبەری خوا و باوەڕداران داوای لێخۆشبوون لای خوا بۆ بتپەرست و موشریکەکان بکەن، ئەگەر خزمی نزیکیشیان بن، دوای ئەوەی کە دڵنیا بوون ئەوان لە دۆزەخییەکانن و بەچاوی خۆیان بینیان کە لەسەر بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و بێباوەڕی مردوون.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَمَا كَانَ ٱسۡتِغۡفَارُ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَن مَّوۡعِدَةٖ وَعَدَهَآ إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥٓ أَنَّهُۥ عَدُوّٞ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنۡهُۚ إِنَّ إِبۡرَٰهِيمَ لَأَوَّٰهٌ حَلِيمٞ
ئەو داوای لێخۆشبوونەیش کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کردی بۆ باوکی، تەنھا لەبەر ئەوە کاتی خۆی پێش ئەوەی بێباوەڕی باوکی بۆ دەربکەوێت بەڵێنی دابوویە کە داوای لێخۆشبوونی بۆ بکات بە ئومێدی ئەوەی موسڵمان بێت، بەڵام کاتێک ئیبراھیم بۆی دەرکەوت کە باوکی ھیچ ئامۆژگاریەک سوودی نییە لەگەڵیدا و دوژمنی خوایە، یان لە رێگای وەحییەوە زانی کە بە بێباوەڕی دەمرێت ئیتر یەخەی لێ ھەڵتەکاند و خۆی لێ تەبەڕا کرد، وە داوای لێخۆشبوونەکەیشی بۆ باوکی تەنھا ئیجتھادی خۆی بوو، نەک سەرپێچی حوکمی خوا و ئەو وەحییەی کە بۆی کردبوو، بەڕاستی ئیبراھیم کەسێکی زۆر ملکەچ و دەست بە نزا و پاڕانەوە بوو، وە کەسێک بوو زۆر لێبووردە بوو بەرامبەر ھەڵە و کەموکورتیەکانی گەلە ستەمكارەکەی.
Tefsiri na arapskom jeziku:
وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِلَّ قَوۡمَۢا بَعۡدَ إِذۡ هَدَىٰهُمۡ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ
خوای گەورە ھیچ گەل و نەتەوەیەک گومڕا ناکات لە دوای ئەوەی کە ھیدایەتی دان و ڕێی ڕاستی نیشاندان، تا ئەو شتەیان بۆ ڕوون نەکاتەوە کە دەبێت خۆیانی لێ بپارێزن، تاوەکو نەکەونە ناو گومڕاییەوە، جا ئەگەر ئەوەی کە خوا لێی قەدەغە کردبوون و حەرامی کردبوو لە سەریان ئەنجامیاندا ئەو کاتە خوایش حوکمی گومڕایی دەدات بە سەریاندا، بێگومان خوای گەورە زانا و ئاگادارە بە ھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ئەوەیشی کە ئێوە لێی بێئاگا بوون و نەتاندەزانی فێری کردن و شارەزای کردن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
إِنَّ ٱللَّهَ لَهُۥ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِيّٖ وَلَا نَصِيرٖ
بە ڕاستی ئاسمانەکان و زەوی ھەمووی تەنھا موڵکی خوایە، وە ھیچ کەس شەریک و ھاوەڵی ئەو نییە تێیدا، ئەوەی لە ناو ئاسمانەکان و زەویدا شاراوە و نھێنیە لای ئەو ھەمووی ئاشکرایە و ھیچی شاراوە نییە، کێی ویست دەیژێنێت و گیان دەکات بە بەریدا، وە ھەرکەسێکیشی ویست دەیمرێنێت و گیانی لێ دەکێشێت، - ئەی خەڵکینە - جگە لە زاتی ھەق تەعالای اللە ھیچ پشت و پەنا و یارمەتیدەرێکتان نییە، وە ھیچ کەسیش جگە لەو ناتوانێت سەرتان بخات بەسەر دوژمنەکانتاندا و زەرەرو زیانتان لێ دوور بخاتەوە.
Tefsiri na arapskom jeziku:
لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِيِّ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ ٱلۡعُسۡرَةِ مِنۢ بَعۡدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٖ مِّنۡهُمۡ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّهُۥ بِهِمۡ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ
خوای گەورە لەو کارەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خۆش بوو کە مۆڵەتی دەستەیەک لە دووڕوەکانیدا کە بەجێ بمێنن و نەچن بۆ جیھاد کردن بۆ غەزای تەبووک، وە ھەروەھا لە کۆچەران و پشتیوانانیش خۆش بوو لەھەر تاوانێک ئەنجامیان دابوو، ئەوانەی کە لە غەزای تەبوکدا لە کاتی تەنگانەدا شوێن پێغەمبەری خوا کەوتن، لەگەڵ ئەوەی کاتەکەی کاتێکی زۆر گەرما بوو، وە زۆریش کەم دەست و نەداریش بوون لەگەڵ ئەوەی دوژمن بەھێز و دەسەڵاتدار بوو، دوای ئەوەی دەستەیەک لەوان نیازی ئەوەیان کردبوو کە دڵیان لاڕێ بێت و نەچن بۆ غەزاکە و لێی دوابکەون، چونکە بەڕاستی ئامادە بوون لەو غەزایەدا زۆر قورس و گران بوو، پاشان ئەوە بوو خوای گەورە سەرکەوتوو موەفەقی کردن کە دامەزراو بن و بچنە دەرەوە بۆ جیھاد کردن، دووبارە خوا تەوبەی لێ وەرگرتن، بێگومان خوای گەورە بەرامبەر ئەو باوەڕدارانە زۆر بە لوتف و میھرەبانە، وە یەکێک لە میھرەبانیەکانی ئەوە بوو کە سەرکەوتوو و موەفەقی کردن کە تەوبە بکەن و ئەویش لێیان گیرا بکات.
Tefsiri na arapskom jeziku:
Poruke i pouke ajeta na ovoj stranici:
• بطلان الاحتجاج على جواز الاستغفار للمشركين بفعل إبراهيم عليه السلام.
بەتاڵی و نادروستی بەڵگەھێنانەوە بە دروستی و جائز بوونی داوای لێخۆشبوون کردن بۆ بتپەرستان و بێباوەڕادن بەو کارەی کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کردی.

• أن الذنوب والمعاصي هي سبب المصائب والخذلان وعدم التوفيق.
بێگومان گوناھ و تاوانکردن ھۆکاری بەڵا و موسیبەت و زەلیلی و ڕسوابوون و سەرنەکەوتنە.

• أن الله هو مالك الملك، وهو ولينا، ولا ولي ولا نصير لنا من دونه.
بەڕاستی خوای گەورە خاوەنی ھەرچی موڵکی دونیا و دواڕۆژە، وە ھەر ئەویش پشت و پەنا و کۆمەک و یارمەتیدەرمانە، وە جگە لەو ھیچ پشت و پەنا و یارمەتیدەرێکمان نییە.

• بيان فضل أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم على سائر الناس.
ڕوونکردنەوەی فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەسەر تەواوی خەڵکیدا.

 
Prijevod značenja Sura: Et-Tevba
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - Kurdski prijevod sažetog tefsira Plemenitog Kur'ana - Sadržaj prijevodā

Izdavač: centar za kur'anske studije "Tefsir".

Zatvaranje