Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (22) Sura: Sura Junus
هُوَ ٱلَّذِي يُسَيِّرُكُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمۡ فِي ٱلۡفُلۡكِ وَجَرَيۡنَ بِهِم بِرِيحٖ طَيِّبَةٖ وَفَرِحُواْ بِهَا جَآءَتۡهَا رِيحٌ عَاصِفٞ وَجَآءَهُمُ ٱلۡمَوۡجُ مِن كُلِّ مَكَانٖ وَظَنُّوٓاْ أَنَّهُمۡ أُحِيطَ بِهِمۡ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنۡ أَنجَيۡتَنَا مِنۡ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
{كافران لە تەنگانەو ناخۆشیدا تەنها داوای فریاكەوتن لە خوا دەكەن} [ هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌ڕێ ده‌كات و ده‌تانپارێزێت له‌ وشكانی و ده‌ریادا، له‌ وشكانی له‌سه‌ر پێی خۆتان له‌ ده‌ریاش هیدایه‌تی داون كه‌ كه‌شتی دروست بكه‌ن و بچنه‌ ناوی [ حَتَّى إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ ] تا كاتێ ئێوه‌ له‌ناو كه‌شتیه‌كاندا ئه‌بن [ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا ] وه‌ بایه‌كی فێنك و خۆشتان بۆ دێت كه‌ كه‌شتیه‌كانتان به‌ڕێوه‌ده‌بات دڵخۆش ده‌بن [ جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ ] وه‌ له‌ناكاودا گه‌رده‌لوولێكی به‌هێزیش دێت [ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ ] وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ شه‌پۆلی ده‌ریاكه‌تان بۆ دێت [ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ] وه‌ وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ ده‌وریان دراوه‌و تیا چوونه‌ [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] ئا له‌و كاته‌دا به‌وپه‌ڕی ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌و داواى فریاكه‌وتنى لێ ده‌كه‌ن، وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر له‌بیر ئه‌كه‌ن كه‌ كردبوویانن به‌ شه‌ریك بۆ خوا چونكه‌ ئه‌زانن فریایان ناكه‌ون [ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (٢٢) ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ ڕزگارمان بكه‌ی له‌م ناخۆشیه‌ ئێمه‌ له‌ شوكرانه‌بژێران ده‌بین و به‌ تاك و ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین و شه‌ریكت بۆ دانانێین.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (22) Sura: Sura Junus
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje