Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (66) Sura: Sura Junus
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدۡعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنۡ هُمۡ إِلَّا يَخۡرُصُونَ
[ أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ بزانن هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه‌ به‌ دڵنیایى هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ ئه‌و موشریكانه‌ش كه‌ شه‌ریك بۆ خوا دائه‌نێن ئه‌وانیش موڵكی خوای گه‌وره‌ن خوای گه‌وره‌ ئه‌توانێ چییان لێ بكات بیكات ئیتر چۆن ئه‌بێ ئازاری پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - بده‌ن [ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ شُرَكَاءَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ئه‌مانه‌ شوێنیان ئه‌كه‌ون و كردوویانن به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌وانیش هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ن و له‌ ژێر ده‌سه‌ڵایه‌تی خوای گه‌وره‌دان [ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (٦٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ شه‌ریكێكی نیه‌ ئه‌وان ته‌نها شوێن گومان كه‌وتوونه‌ و گومان ئه‌به‌ن و بڕیار ئه‌ده‌ن و ئه‌یخه‌مڵێنن و درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (66) Sura: Sura Junus
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje