Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (125) Sura: Sura el-Bekara
وَإِذۡ جَعَلۡنَا ٱلۡبَيۡتَ مَثَابَةٗ لِّلنَّاسِ وَأَمۡنٗا وَٱتَّخِذُواْ مِن مَّقَامِ إِبۡرَٰهِـۧمَ مُصَلّٗىۖ وَعَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيۡتِيَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلۡعَٰكِفِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ
[ وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِلنَّاسِ وَأَمْنًا ] وه‌ ئه‌و كه‌عبه‌ پیرۆزه‌مان گێڕاوه‌ به‌ شوێنی كۆبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان، وه‌ شوێنی ئه‌من و ئاسایشه‌ نابێ له‌وێ كه‌س بترسێنرێ [ وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ] پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌وافی ده‌كرد ئیمامی عومه‌ر وتی: ئه‌مه‌ مه‌قامی ئیبراهیمی باوكمانه‌ صلی الله علیه وسلم؟ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رمووی: به‌ڵی، وتی بیكه‌ین به‌ نوێژگه‌؟ فه‌رمووی به‌ڵی، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه‌ له‌ مه‌قامی ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ئه‌و شوێنه‌ بکەن به‌ موصه‌ڵاو نوێژگه‌، مه‌به‌ست له‌ مه‌قام ئه‌و به‌رده‌یه‌ كه‌ ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم ده‌چووه‌ سه‌ری بۆ دروستكردنی كه‌عبه‌ [ وَعَهِدْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَنْ طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ (١٢٥) ] وه‌ فه‌رمانمان به‌ ئیبراهیم و ئیسماعیل كرد كه‌ ماڵه‌كه‌ی من (كه‌عبه‌ی پیرۆز) پاك بكه‌نه‌وه‌ له‌ بت و له‌ كافران و له‌ پیسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌واف ئه‌كه‌ن و ئیعتیكاف ئه‌كه‌ن و ڕكوع و سجود ئه‌به‌ن، واته‌: بۆ نوێژخوێنان
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (125) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje