Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (164) Sura: Sura el-Bekara
إِنَّ فِي خَلۡقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱلۡفُلۡكِ ٱلَّتِي تَجۡرِي فِي ٱلۡبَحۡرِ بِمَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن مَّآءٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖ وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ وَٱلسَّحَابِ ٱلۡمُسَخَّرِ بَيۡنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە} [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] به‌ڕاستی له‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ جیاوازی شه‌و و ڕۆژ كه‌ شه‌و تاریك و فێنكتره‌ وه‌ ڕۆژ ڕووناك و گه‌رمتره‌، وه‌ درێژی و كورتیان [ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ ] وه‌ ژێربار كردنی ده‌ریاكان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌ریاكاندا ئه‌ڕۆن كه‌ سوود به‌ خه‌ڵك ئه‌گه‌یه‌نن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ دای ئه‌به‌زێنێته‌ خواره‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ ئه‌و زه‌وی یه‌ مردووانه‌ زیندوو ئه‌كاته‌وه‌ [ وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ ] وه‌ هه‌موو جۆره‌ ئاژه‌ڵێكی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كردۆته‌وه‌ [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ ] وه‌ گۆڕانكاری بایه‌كان با هه‌یه‌ سارده‌و هه‌یه‌ گه‌رمه‌، هه‌یه‌ هێمن و ئارامه‌، هه‌یه‌ گه‌رده‌لووله‌، یان بای باكور و بای باشور هه‌یه‌، یان بایه‌ك كه‌ عه‌زاب و سزایه‌، وه‌ بایه‌ك خوای گه‌وره‌ به‌ ڕه‌حمه‌ت ئه‌ینێرێ [ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ هه‌ورانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ژێرباری كردووه‌ له‌ نێوان ئاسمان و زه‌ویدا [ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (١٦٤) ] ئه‌مانه‌ هه‌مووی ئایات و نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر تواناو ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌ به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه‌
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (164) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje