Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (222) Sura: Sura el-Bekara
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡمَحِيضِۖ قُلۡ هُوَ أَذٗى فَٱعۡتَزِلُواْ ٱلنِّسَآءَ فِي ٱلۡمَحِيضِ وَلَا تَقۡرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطۡهُرۡنَۖ فَإِذَا تَطَهَّرۡنَ فَأۡتُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلۡمُتَطَهِّرِينَ
[ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى ] وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ [ فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ] بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا، كه‌ جوله‌كه‌ ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ حه‌یزه‌وه‌ لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌، هاوه‌ڵن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ] وه‌ لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ جیماع كردن تا سووڕی مانگانه‌ و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه‌ [ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته‌ بچنه‌ لایان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێتان كردووه‌ واته‌: له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌وبه‌كارن و له‌ تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ [ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (٢٢٢) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (222) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje