Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (253) Sura: Sura el-Bekara
۞ تِلۡكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۘ مِّنۡهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُۖ وَرَفَعَ بَعۡضَهُمۡ دَرَجَٰتٖۚ وَءَاتَيۡنَا عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدۡنَٰهُ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِۗ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقۡتَتَلَ ٱلَّذِينَ مِنۢ بَعۡدِهِم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ وَلَٰكِنِ ٱخۡتَلَفُواْ فَمِنۡهُم مَّنۡ ءَامَنَ وَمِنۡهُم مَّن كَفَرَۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ مَا ٱقۡتَتَلُواْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يُرِيدُ
[ تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ فه‌زڵی هه‌ندێكیانمان داوه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له‌ پله‌و پایه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باشترینیانه‌ [ مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ ] وه‌ هه‌یانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ كردووه‌ وه‌كو موسی صلی الله علیه وسلم [ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ] وه‌ پله‌وپایه‌ی هه‌ندێكیانی به‌رز كردۆته‌وه‌ وه‌كو ئیدریس كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ] (مَرْيَم : ٥٧) یان وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی ئولول عه‌زمه‌ (محمدو ابراهیم و نوح و موسی و عیسی – سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان لێبێت-) [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو موعجیزه‌مان به‌ عیسای كوڕی مه‌ریم صلی الله علیه وسلم به‌خشی [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه‌ پشتیوانیمان كرد به‌ (روح القدس) به‌ جبریل، یان به‌و ڕوحه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ كردیه‌ به‌ری [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ (ویستی كه‌ونی قه‌ده‌ری نه‌ك ویستی شه‌رعی) خه‌ڵكی له‌ دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات [ وَلَكِنِ اخْتَلَفُوا ] به‌ڵام ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ [ فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ وَمِنْهُمْ مَنْ كَفَرَ ] هه‌یان بوو ئیمانی هێنا به‌ پێغه‌مبه‌ران و شوێن پێغه‌مبه‌ران كه‌وت وه‌ هه‌یان بوو كوفری كرد [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئه‌وان كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (٢٥٣) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێ ئه‌یكات كه‌س نیه‌ ویستی خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (253) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje