Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (256) Sura: Sura el-Bekara
لَآ إِكۡرَاهَ فِي ٱلدِّينِۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشۡدُ مِنَ ٱلۡغَيِّۚ فَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَاۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
{بەزۆر كەس موسڵمان ناكرێت} [ لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ] زۆر له‌ هیچ كه‌سێك مه‌كه‌ن كه‌ موسڵمان بێت، وه‌ خه‌ڵك به‌ ویستی خۆیانه‌ كه‌ موسڵمان ئه‌بن یان نا، هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌ بوو ژن له‌ مه‌دینه‌ له‌ پێش ئیسلام كه‌ منداڵی بۆ نه‌مایا نه‌زری ده‌كرد ئه‌گه‌ر منداڵی بۆ بمێنێت بیكات به‌ جوله‌كه‌، كاتێك كه‌ جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له‌ مه‌دینه‌ ده‌ركران منداڵی ئه‌نصاریه‌كانیان تێدا بوو، كه‌سوكاریان وتیان رێگا ناده‌ین منداڵه‌كانمان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا بڕۆن ده‌بێت موسڵمان بن، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: كه‌ زۆریان لی مه‌كه‌ن بۆ موسڵمان بوون و ئاره‌زووی خۆیانه‌ [ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان و كوفر و ڕێگای ڕاست و رێگای چه‌وت له‌ یه‌كتری جیا بۆته‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی ڕوون بۆته‌وه‌ [ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا ] جا هه‌ر كه‌سێ كوفر به‌ تاغوته‌كان بكات وه‌ ئیمان به‌خوای گه‌وره‌ بێنێ ئه‌وه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌ حه‌بل و په‌تی هه‌ره‌ به‌هێزه‌وه‌ كه‌ ئیسلام و قورئان و لا إله إلا الله یه‌ كه‌ به‌هیچ شێوازێك ئه‌و حه‌بل و په‌ته‌ پچڕانی بۆ نیه‌ تا ئه‌تگه‌یه‌نێ به‌ به‌هه‌شت [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٢٥٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (256) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje