Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (260) Sura: Sura el-Bekara
وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّ أَرِنِي كَيۡفَ تُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ قَالَ أَوَلَمۡ تُؤۡمِنۖ قَالَ بَلَىٰ وَلَٰكِن لِّيَطۡمَئِنَّ قَلۡبِيۖ قَالَ فَخُذۡ أَرۡبَعَةٗ مِّنَ ٱلطَّيۡرِ فَصُرۡهُنَّ إِلَيۡكَ ثُمَّ ٱجۡعَلۡ عَلَىٰ كُلِّ جَبَلٖ مِّنۡهُنَّ جُزۡءٗا ثُمَّ ٱدۡعُهُنَّ يَأۡتِينَكَ سَعۡيٗاۚ وَٱعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ
{ئیبراهیم صلی الله علیه وسلم داوای بینینی زیندوو كردنەوەی مردوو دەكات} [ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌ په‌روه‌ردگاری فه‌رموو ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌چاو نیشانم بده‌ چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه‌ [ قَالَ أَوَلَمْ تُؤْمِنْ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبراهیم ئایا ئیمانت نه‌هێناوه‌ ئیمانت به‌وه‌ نیه‌ كه‌ من توانام هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو [ قَالَ بَلَى وَلَكِنْ لِيَطْمَئِنَّ قَلْبِي ] فه‌رمووی: به‌ڵێ ئیمانم هه‌یه‌ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر دڵم ئارام بێ و ئیمانه‌كه‌ی دڵ و بینینی چاوم یه‌ك بگرێ و له‌ (علم الیقین) ه‌وه‌ به‌رز بمه‌وه‌ بۆ (عین الیقین) [ قَالَ فَخُذْ أَرْبَعَةً مِنَ الطَّيْرِ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: بڕۆ چوار باڵنده‌ بێنه‌ كۆیان بكه‌وه‌ لای خۆت پاشان پارچه‌ پارچه‌ و به‌ش به‌شیان بكه‌ [ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِنْهُنَّ جُزْءًا ] پاشان هه‌ر پارچه‌ی باڵنده‌یه‌ك بخه‌ره‌ سه‌ر شاخێك و لێكیان جیا بكه‌ره‌وه‌ [ ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا ] پاشان بانگیان بكه‌ به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ به‌خێرایی ئه‌گه‌نه‌وه‌ به‌ یه‌ك وه‌ زیندوو ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌فڕن و دێنه‌وه‌ بۆ لات [ وَاعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٦٠) ] وه‌ بزانه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (260) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje