Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (264) Sura: Sura el-Bekara
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُبۡطِلُواْ صَدَقَٰتِكُم بِٱلۡمَنِّ وَٱلۡأَذَىٰ كَٱلَّذِي يُنفِقُ مَالَهُۥ رِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَلَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۖ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ صَفۡوَانٍ عَلَيۡهِ تُرَابٞ فَأَصَابَهُۥ وَابِلٞ فَتَرَكَهُۥ صَلۡدٗاۖ لَّا يَقۡدِرُونَ عَلَىٰ شَيۡءٖ مِّمَّا كَسَبُواْۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ كاتێك كه‌ صه‌ده‌قه‌و خێرێك ئه‌كه‌ن صه‌ده‌قه‌و خێره‌كه‌تان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ منه‌ت كرده‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خێره‌كه‌تان پێی كردووه‌ وه‌ به‌ ئازار دانی به‌قسه‌و تانه‌و ته‌شه‌رو ده‌مدرێژی كردنه‌ سه‌ری [ كَالَّذِي يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ ] وه‌كو كه‌سێك كه‌ ماڵی خۆی ئه‌به‌خشێ به‌ڵام مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌و ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌ت نیه‌، به‌ڵكو بۆ ریایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك بیبینێ و مه‌دحی بكه‌ن و وه‌سف و سه‌نای بكه‌ن [ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه‌ ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی نیه‌ [ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ ] نموونه‌ی ئه‌م كه‌سه‌ وه‌كو نموونه‌ی به‌ردێكی لووسی گه‌وره‌ وایه‌ كه‌ خۆڵ و ته‌پوتۆزی پێوه‌ بێت [ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ ] وه‌ بارانێكی به‌لێزمه‌ی سه‌خت ئه‌داته‌ سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ گه‌وره‌ لووسه‌دا [ فَتَرَكَهُ صَلْدًا ] كه‌ ئه‌و بارانه‌ به‌لێزمه‌ به‌خوڕه‌ له‌و به‌رده‌ ئه‌دات هیچ ته‌پوتۆزو خۆڵێكی پێوه‌ ناهێلێ و پاكی ئه‌كاته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك ئه‌به‌خشێ وه‌ بۆ ڕیایه‌تی له‌ قیامه‌تدا هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نامێنێ وه‌كو ئه‌و به‌رده‌ كه‌ هیچی پێوه‌ نه‌ماوه‌ [ لَا يَقْدِرُونَ عَلَى شَيْءٍ مِمَّا كَسَبُوا ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ئه‌كه‌ن و ئازاری خه‌ڵك ئه‌ده‌ن ئه‌و ڕیابازانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ناتوانن ئه‌جرو پاداشت كۆ بكه‌نه‌وه‌ یان وه‌ری بگرن شته‌كه‌شیان له‌ ده‌ست چوو وه‌ ئه‌جرو پاداشتیشیان نه‌ما [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٢٦٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادا كه‌ كافرو بێ باوه‌ڕ بن
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (264) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje