Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (74) Sura: Sura el-Bekara
ثُمَّ قَسَتۡ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ فَهِيَ كَٱلۡحِجَارَةِ أَوۡ أَشَدُّ قَسۡوَةٗۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلۡحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنۡهُ ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ وَإِنَّ مِنۡهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخۡرُجُ مِنۡهُ ٱلۡمَآءُۚ وَإِنَّ مِنۡهَا لَمَا يَهۡبِطُ مِنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ
[ ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُمْ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ ] له‌ دوای ئه‌م هه‌موو موعجیزانه‌ دیسانه‌وه‌ ئێوه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ دڵتان ڕه‌ق بوو [ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً ] دڵتان وه‌كو به‌رد ڕه‌ق بووه‌ یاخود دڵتان له‌ به‌رد ڕه‌قتر بووه‌ [ وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الْأَنْهَارُ ] وه‌ له‌ناو به‌رده‌كانیشدا هه‌یه‌ ئه‌ته‌قێ و كانی ئاوی لێ ده‌رئه‌چێت [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاءُ ] وه‌ هه‌یشه‌ له‌ت ئه‌بێت و ئاوی لێ ده‌رئه‌چێت [ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ] وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر شاخه‌كان به‌ر ئه‌بێته‌ خواره‌وه‌ له‌ ترسی خوای گه‌وره‌، مجاهد ئه‌فه‌رمووێت: هه‌ر به‌ردێك له‌سه‌ر شاخ به‌ربۆوه‌ ئه‌وه‌ له‌ ترسی خوای گه‌وره‌یه‌، هه‌ر به‌ردێ شه‌قی بردو ئاوی لێ ده‌رچوو له‌ ترسی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (٧٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ بێئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (74) Sura: Sura el-Bekara
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje