Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (5) Sura: Sura el-Furkan
وَقَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٱكۡتَتَبَهَا فَهِيَ تُمۡلَىٰ عَلَيۡهِ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا
[ وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌ به‌سه‌رهات و سه‌رگوزشته‌و كتێبی ئوممه‌تانى پێشتره‌ كه‌ محمد - صلی الله علیه وسلم - له‌ خه‌ڵكی تری وه‌رگرتووه‌و داوای كردووه‌ بۆی بنووسنه‌وه‌ یان خۆی نووسیوێتێوه‌ [ فَهِيَ تُمْلَى عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا (٥) ] كه‌ به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌خوێندرێته‌وه‌ به‌ به‌یانیان و ئێواران، واته‌: كه‌سانێكی تر محمد - صلی الله علیه وسلم - فێر ئه‌كه‌ن (خۆیان باش ده‌زانن ئه‌مه‌ درۆیه‌و هه‌ڵیده‌به‌ستن و چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - خوێنده‌وارى نه‌بووه‌و له‌ناو خۆیاندا ژیاوه‌و راستگۆیی و ده‌ستپاكى لایان ئاشكرا بووه‌و خۆیان پێش پێغه‌مبه‌رایتى شایه‌تیان بۆ داوه‌).
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (5) Sura: Sura el-Furkan
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje