Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (64) Sura: Sura en-Neml
أَمَّن يَبۡدَؤُاْ ٱلۡخَلۡقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ] كێ هه‌یه‌ سه‌ره‌تا دروستكراوه‌كان دروست بكات وه‌ پاشان بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یانمرێنێت سه‌رله‌نوێ زیندوویان بكاته‌وه‌؟ [ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ بدات له‌ ئاسمانه‌كانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌ به‌ ڕواندنی ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله یا خوایه‌كی تر هه‌یه‌ ئه‌م شتانه‌ بكات تا ئێوه‌ بیكه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت؟ [ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٦٤) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: ده‌ی ئێوه‌ به‌ڵگه‌ی خۆتان بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریكی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (64) Sura: Sura en-Neml
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje