Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (49) Sura: Sura el-Maida
وَأَنِ ٱحۡكُم بَيۡنَهُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَهُمۡ وَٱحۡذَرۡهُمۡ أَن يَفۡتِنُوكَ عَنۢ بَعۡضِ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ إِلَيۡكَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعۡضِ ذُنُوبِهِمۡۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ لَفَٰسِقُونَ
[ وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ] وه‌ ئه‌وان هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هێنایه‌ لای تۆ جووله‌كه‌كان یان گاوره‌كان ئه‌وه‌ تۆ حوكم و بڕیار بده‌ له‌ نێوانیاندا به‌و قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ نه‌ك به‌هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان و شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان نه‌كه‌وی [ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ] وه‌ ئاگادار به‌ حه‌قه‌كه‌ت لێ نه‌شێوێنن و فێڵت لێ نه‌كه‌ن له‌ هه‌ندێك له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ به‌وه‌ى ده‌ستكاری بكه‌ن و پێتی بگۆڕن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُصِيبَهُمْ بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردو ئه‌و حه‌قه‌یان له‌ تۆ وه‌رنه‌گرت ئه‌وه‌ بزانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ به‌هۆی هه‌ندێك له‌ تاوانه‌كانیانه‌وه‌ سزایان بدات [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (٤٩) ] وه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی فاسیقن و له‌ ڕێگاو گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (49) Sura: Sura el-Maida
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje