Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (94) Sura: Sura el-Maida
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَيَبۡلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلصَّيۡدِ تَنَالُهُۥٓ أَيۡدِيكُمۡ وَرِمَاحُكُمۡ لِيَعۡلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلۡغَيۡبِۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ
{حەرامێتی راوكردن لەكاتی ئیحرامدا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنَ الصَّيْدِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ تاقیتان ئه‌كاته‌وه‌ به‌ شتێك له‌ ڕاو كردن چۆن هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ى به‌نی ئیسرائیلی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ حه‌رامی كرد له‌سه‌ریان ڕاو بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ڕاویان كردو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌رنه‌چوون [ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ ] (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌ (عومره‌ى حوده‌یبیه‌) دابه‌زى، كه‌ صه‌حابه‌ له‌ ئیحرام دا بوون خوای گه‌وره‌ ڕاوی لێ حه‌رام كردن له‌و كاتانه‌ باڵنده‌و گیانه‌وه‌ره‌كان ئه‌هاتنه‌ نزیكیانه‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست ئه‌یانتوانی نێچیرى لاوازو بێچووه‌كان بگرن وه‌ ڕمه‌كانیان ئه‌گه‌یشت به‌ نێچیرى گه‌وره‌، به‌ڵام صه‌حابه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی كرد نه‌یانكردو له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون [ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ ] تا ده‌ركه‌وێ كێ به‌نهێنی له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێ و كاتێك كه‌ چاو كه‌سی لێوه‌ دیار نه‌بێ (هه‌رچه‌نده‌ خواى گه‌وره‌ ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه‌) [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٩٤) ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌دوای ئه‌مه‌ ده‌ستدرێژی بكات ئه‌وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ هه‌یه‌.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (94) Sura: Sura el-Maida
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje