Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (7) Sura: Sura el-Mudžadela
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجۡوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمۡ وَلَا خَمۡسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمۡ وَلَآ أَدۡنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمۡ أَيۡنَ مَا كَانُواْۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُواْ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٌ
زانیارى فراوانى خواى گەورە [ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی خوای گەورە زانیاری وردی هەیە بە هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوی هەیەو ڕووئەدات هیچی لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە [ مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ ] هیچ سێ كەسێك نییە بەیەكەوە بە نهێنی قسە بكەن و چپە چپ بكەن ئیللا خوای گەورە چوارەمیانەو زانیارى پێیانەو ئاگای لێیانە [ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ ] وە ئـەگـەر پێنج بـن ئیللا خـوای گـەورە شەشەمیانە [ وَلَا أَدْنَى مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ] یـان لـەو ژمارە كەمتر بن یان زیاتر بن ئیللا خوای گەورە لەگەڵیاندایە لە هەر شوێنێك بن، لەگەڵدابوونی خوای گەورە بە بیستن و بینین و زانیاری و تواناو دەسەڵات و ویستێتى, بەڵام زاتی پیرۆزی خۆی لەسەر عەرشە [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا هەواڵیان پێ ئەدات بەو كردەوەو وتانەی كە كردوویانە بەتایبەتی ئەوەی كە چپە چپ و نهێنی بووە [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانایە بە هەموو شتێك.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (7) Sura: Sura el-Mudžadela
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje