Check out the new design

Prijevod značenja časnog Kur'ana - Prijevod na kurdski jezik: Salahudin. * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (38) Sura: El-En'am
وَمَا مِن دَآبَّةٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا طَٰٓئِرٖ يَطِيرُ بِجَنَاحَيۡهِ إِلَّآ أُمَمٌ أَمۡثَالُكُمۚ مَّا فَرَّطۡنَا فِي ٱلۡكِتَٰبِ مِن شَيۡءٖۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمۡ يُحۡشَرُونَ
[ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ ] هیچ ئاژه‌ڵێك نیه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڕوات [ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ ] وه‌ هیچ باڵنده‌یه‌ك نیه‌ كه‌ به‌ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی بفڕێت ئیلا هه‌موویان وه‌كو ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌ن و زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ] له‌م كتابه‌دا كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، یاخود (لوح المحفوظ) ه‌ هه‌موو شتێكمان تیادا باسكردووه‌و كه‌مته‌رخه‌میمان له‌ هیچ شتێكدا نه‌كردووه‌ كه‌ باسی نه‌كه‌ین و هه‌موو ڕووداوه‌كانی تیادا باس كراوه‌، یاخود كه‌سمان له‌ بیر نه‌كردووه‌ له‌ رزق و رۆزیدان و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتى كردن [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (٣٨) ] پاشان هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ به‌مرۆڤ و باڵنده‌و گیانه‌وه‌ران هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و لای خوای گه‌وره‌ حه‌شر ئه‌كرێن، به‌ڵام ئاژه‌ڵان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ له‌ شاخدار ئه‌سه‌ندرێ بۆ بێ شاخ له‌ پاشاندا ئه‌بن به‌خۆڵ.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (38) Sura: El-En'am
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - Prijevod na kurdski jezik: Salahudin. - Sadržaj prijevodā

Prijevod: Salahudin Abdulkerim.

Zatvaranje