Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (2) Sura: Sura el-Džuma
هُوَ ٱلَّذِي بَعَثَ فِي ٱلۡأُمِّيِّـۧنَ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمۡ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلُ لَفِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ
[ هُوَ الَّذِي بَعَثَ فِي الْأُمِّيِّينَ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە لەناو نەخوێندەوارەكاندا پێغەمبەرێكی لە خۆیان بۆ ناردن كە محمد بوو صلى الله علیه وسلم كە ئایەتەكانی خوای گەورەیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، (بە عەرەب وتراوە نەخوێندەوار لەبەر ئەوەی پێشتر پێغەمبەریان بۆ نەڕۆیشتووە، یان خوێندەوارییەكی وایان نەبووەو خوێندەواریان كەم بووە) [ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وە پاكیان دەكاتەوە لە كوفرو شیرك و تاوان و ڕەوشتی خراپ، وە فێرە قورئان و سوننەتیان دەكات (الْكِتَابَ) واتە: قورئان (الْحِكْمَةَ) حیكمەتیش واتە: سوننەت, یاخود حیكمەت فێربوون و شارەزابوونە لە دین [ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٢) ] هەر چەندە ئەمان لە پێشتردا لە گومڕاییەكی زۆر ئاشكرادا بوونە كە شەریك دانان بووە بۆ خوای گەورە وە تاوان و سەرپێچی بووە .
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (2) Sura: Sura el-Džuma
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje