Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (73) Sura: Sura el-A'araf
وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمۡ صَٰلِحٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ قَدۡ جَآءَتۡكُم بَيِّنَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
{گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی} [ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] وه‌ بۆ لای قه‌ومی ثهمودیش صاڵح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد كه‌ له‌ خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له‌ دواى قه‌ومى عاد بوون و له‌ (حیجر) نیشته‌جێ بوون له‌ نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه‌) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌ بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن چونكه‌ جگه‌ له‌ الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت [ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه‌ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كه‌ له‌و به‌ردو تاوێره‌ ڕه‌قه‌ حوشترێكی بۆ ده‌ركردن، كه‌ خۆیان داوایان كرد موعجیزه‌یه‌كیان نیشان بدات و له‌ تاوێرێكى ره‌ق حوشترێكیان بۆ ده‌ربكات، صاڵحیش به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ ئه‌مه‌ى نیشان دان ئیمانى پێ بهێنن، داواى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد خواى گه‌وره‌یش وه‌ڵامى دایه‌وه‌و ئه‌و تاوێره‌ ره‌قه‌ جوڵاو له‌ت بوو حوشترێكى بۆ ده‌ركردن له‌ پێش چاوى خۆیان [ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ] ئه‌مه‌ حوشترێكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی وه‌كو موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌ك [ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ] ئێوه‌ لێی گه‌ڕێن با له‌ زه‌وی خوای گه‌وره‌دا بۆ خۆی بله‌وه‌ڕێت و قه‌ده‌غه‌ی مه‌كه‌ن [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] وه‌ لێی نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ خراپه‌ چونكه‌ سزایه‌كی به‌ئێشی خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ ئه‌گرێته‌وه‌.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (73) Sura: Sura el-A'araf
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje