Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (111) Sura: Sura et-Tevba
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشۡتَرَىٰ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ أَنفُسَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلۡجَنَّةَۚ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقۡتُلُونَ وَيُقۡتَلُونَۖ وَعۡدًا عَلَيۡهِ حَقّٗا فِي ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِيلِ وَٱلۡقُرۡءَانِۚ وَمَنۡ أَوۡفَىٰ بِعَهۡدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِۚ فَٱسۡتَبۡشِرُواْ بِبَيۡعِكُمُ ٱلَّذِي بَايَعۡتُم بِهِۦۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ
[ إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ ] (عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه‌) له‌شه‌وى (به‌یعه‌ى عه‌قه‌به‌)دا به‌ پێغه‌مبه‌ری خواى - صلى الله عليه وسلم - فه‌رموو: مه‌رجى خواى گه‌وره‌و خۆت چیه‌؟ فه‌رمووى: (مه‌رجى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، وه‌ مه‌رجى خۆمیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بمپارێزن چۆن خۆتان و ماڵ و منداڵتان ده‌پارێزن)، وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان جێبه‌جێ كرد چیمان بۆ هه‌یه‌؟ فه‌رمووى: (به‌هه‌شت)، وتیان: بازرگانیه‌كى قازانجكردوو براوه‌یه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره‌ نه‌فس و ماڵی له‌ باوه‌ڕداران كڕیوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌هه‌شتی پێ به‌خشیون [ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنْجِيلِ وَالْقُرْآنِ ] ئه‌مانه‌ كوشتار ئه‌كه‌ن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا یان كافران ئه‌كوژن و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن یان ئه‌كوژرێن له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵێنێكه‌و خوای گه‌وره‌ داویه‌تی و حه‌قه‌و ئه‌یباته‌ سه‌رو له‌ ته‌ورات و ئینجیل و قورئانیشدا ئه‌م شته‌ی باس كردووه‌ [ وَمَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ كێ هه‌یه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ زیاتر وه‌عدو به‌ڵێنی خۆی بباته‌ سه‌ر، واته‌: كه‌س نیه‌ [ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُمْ بِهِ ] موژده‌ بێت له‌و كڕین و فرۆشتنه‌ی كه‌ كردتان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌داو دڵتان به‌م كڕین و فرۆشتنه‌ خۆش بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی براوه‌ن تیایدا [ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١١١) ] ئا ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (111) Sura: Sura et-Tevba
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje