Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Sadržaj prijevodā


Prijevod značenja Ajet: (3) Sura: Sura et-Tevba
وَأَذَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلنَّاسِ يَوۡمَ ٱلۡحَجِّ ٱلۡأَكۡبَرِ أَنَّ ٱللَّهَ بَرِيٓءٞ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِينَ وَرَسُولُهُۥۚ فَإِن تُبۡتُمۡ فَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَإِن تَوَلَّيۡتُمۡ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ غَيۡرُ مُعۡجِزِي ٱللَّهِۗ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
[ وَأَذَانٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى النَّاسِ يَوْمَ الْحَجِّ الْأَكْبَرِ ] وه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ - صلى الله عليه وسلم - بۆ تێكڕای خه‌ڵكی له‌ ڕۆژی حه‌جی ئه‌كبه‌ردا كه‌ ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌، بۆیه‌ پێی وتراوه‌: (الْحَجُّ الْأَكْبَر) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تیایدا كۆده‌بێته‌وه‌، یاخود زۆربه‌ی كرده‌وه‌و دروشمه‌كانی حه‌ج كردن ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ [ أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - به‌رین له‌ موشریكان ئه‌وانه‌ی كه‌ عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان [ فَإِنْ تُبْتُمْ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] ئه‌گه‌ر بێتوو ته‌وبه‌ بكه‌ن ئه‌ی موشریكان و له‌ كوفر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ خۆتان باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ كافر بن [ وَإِنْ تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پشتهه‌ڵكه‌ن له‌ ته‌وبه‌ كردن وه‌ له‌سه‌ر كوفر بمێننه‌وه‌ ئه‌وا بزانن كه‌ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ بێ ده‌سه‌ڵات ناكه‌ن وه‌ ڕزگارتان نابێ له‌ده‌ست خوای گه‌وره‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتاندا هه‌یه‌ كه‌ سزاتان بدات [ وَبَشِّرِ الَّذِينَ كَفَرُوا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (٣) ] وه‌ موژده‌ بده‌ به‌ كافران به‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازار.
Tefsiri na arapskom jeziku:
 
Prijevod značenja Ajet: (3) Sura: Sura et-Tevba
Indeks sura Broj stranice
 
Prijevod značenja časnog Kur'ana - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Sadržaj prijevodā

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Zatvaranje