Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (18) Surah: Ibrāhīm
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِرَبِّهِمۡۖ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَرَمَادٍ ٱشۡتَدَّتۡ بِهِ ٱلرِّيحُ فِي يَوۡمٍ عَاصِفٖۖ لَّا يَقۡدِرُونَ مِمَّا كَسَبُواْ عَلَىٰ شَيۡءٖۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلۡبَعِيدُ
نموونەی ئەو کارە چاکانەی کە بێباوەڕان لە خێر و صەدەقات و ئیحسان و بەزەیی ھاتنەوە بە ھەژاراندا ئەنجامی دەدەن، وەک خۆڵەمێشێک وایە لە ڕۆژێکی گەردەلولدا بایەکی توند لێی ھەڵبکات و لەگەڵ خۆی ھەڵیبگرێت و بە ھەموو لایەکدا بڵاوی کاتەوە و ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت، کاروکردەوەی بێباوەڕان ئابەو شێوەیەیە ھەرچەند کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن کوفر و بێباوەڕیەکەیان وەک ئەو گەردەلولە لێی ھەڵدەکات و ھیچی ناھێڵێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سودێک بە خاوەنەکانیان ناگەیەنن، چونکە ھەر کاروکردەوەیەک لەسەر باوەڕ بە خوای گەورە دانەمەزرابێت گومڕاییەکی زۆر دوورە لە ڕێگای ھەق و ڕاستی.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• أن الأنبياء والرسل بشرٌ من بني آدم، غير أن الله تعالى فضلهم بحمل الرسالة واصطفاهم لها من بين بني آدم.
پێغەمبەران و نێرراوانی خوای گەورە ھەموویان مرۆڤن و لە نەوەی ئادەمن، تەنھا ھێندە ھەیە خوای گەورە بە پەیامەکەی خۆی فەزڵی ئەوانی داوە بەسەر خەڵکی تردا، وە لە نێو نەوەکانی ئادەمدا ھەڵیبژاردوون بۆ ھەڵگرتنی ئەو ئەمانەتە گەورەیە.

• على الداعية الذي يريد التغيير أن يتوقع أن هناك صعوبات جَمَّة سوف تقابله، ومنها الطرد والنفي والإيذاء القولي والفعلي.
ئەو بانگخوازەی دەیەوێت گۆڕانکاری دروست بکات دەبێت ئەوە بزانێت ڕووبەڕووی ناڕەحەتی و کێشەی گەورە دەبێتەوە، لە نێو ئەو ناڕەحەتیانەدا ڕووبەڕووی دەرکردن و دوورخستنەوە و لێدان و ئازاردانی جەستەیی و دەروونیش دەبێتەوە.

• أن الدعاة والصالحين موعودون بالنصر والاستخلاف في الأرض.
بانگخوازان و پیاوچاکان بەڵێنی ئەوەیان پێدراوە کە خوای گەورە سەریان دەخات بەسەر دوژمنەکانیاندا، وە دەیانکات بەجێنشینیش لەسەر زەوی.

• بيان إبطال أعمال الكافرين الصالحة، وعدم اعتبارها بسبب كفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کە کاروکردەوەی چاکی بێباوەڕان لای خوای گەورە بەتاڵە و ھیچ کێش و قورساییەکی نییە لە تەرازووی خوادا، وە لەبەر کوفر و بێباوەڕیەکەیان ھیچ گرنگیەکی نییە.

 
Translation of the meanings Ayah: (18) Surah: Ibrāhīm
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close