Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Isrā’   Ayah:
إِلَّا رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ إِنَّ فَضۡلَهُۥ كَانَ عَلَيۡكَ كَبِيرٗا
بەڵام بە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگارت ئەوانمان لەناونەبرد و بەزەییمان پێیاندا ھاتەوە و وازمان لێھێنان، بێگومان فەزڵ و بەخششی پەروەردگارت بەسەرتەوە گەورەیە، ئەوەتانێ کردویتی بە پێغەمبەر، وە پەیامی پێغەمبەرانی پێ کۆتایی ھێناویت، وە قورئانیشی بۆ دابەزاندویت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُل لَّئِنِ ٱجۡتَمَعَتِ ٱلۡإِنسُ وَٱلۡجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأۡتُواْ بِمِثۡلِ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ لَا يَأۡتُونَ بِمِثۡلِهِۦ وَلَوۡ كَانَ بَعۡضُهُمۡ لِبَعۡضٖ ظَهِيرٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: ئەگەر ھەموو مرۆڤ و جنۆکە کۆببنەوە بۆ ئەوەی ھاوشێوەی ئەم قورئانە لەڕەوانبێژی و جوانی ڕێکخستنی ماناکانی و وردی ئەحکامەکانی بھێنن کە دابەزیوە بۆت، ھەرگیز ناتوانن ھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، ئەگەر چی ھەندێکیان ھاوکار و پاڵپشتی ھەندێکی تریان بن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٖ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا
بێگومان ئێمە لەم قورئانەدا چەندین نموونەمان بۆ خەڵکی ڕوون کردوەتەوە، وە ئەم نموونانەمان جۆرا و جۆر کردووە لەپەند و ئامۆژگاری و فەرمانکردن و ڕێگریکردن و گێرانەوەی چیرۆکی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشوو بەئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن، بەڵام زۆربەی خەڵکی لەبەر بێباوەڕییان بەھەق و ڕاستی و نکۆڵی کردنیان لە موعجیزە و ئایەتەکانی خوا باوەڕیان نەھێنا.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفۡجُرَ لَنَا مِنَ ٱلۡأَرۡضِ يَنۢبُوعًا
موشریک و بتپەرستەکان وتیان: ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین تا لە خاکی مەککە کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵنێنیت بەردەوام لەسەری بڕوات.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَعِنَبٖ فَتُفَجِّرَ ٱلۡأَنۡهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفۡجِيرًا
یان باخێکی پڕ لە خورما و ترێت هەبێت، بە ناویدا ڕوبار و چەم و جۆگەی فراوان بڕوات.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ تُسۡقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمۡتَ عَلَيۡنَا كِسَفًا أَوۡ تَأۡتِيَ بِٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا
یاخود ئاسمان پارچە پارچە ببێت و بە سەرماندا بڕوخێت وەک پێشووتر باست دەکرد خودا بەو شێوەیە سزامان دەدات، یاخود خوا و فریشتەکانمان بۆ بھێنیت بۆ ئەوەی بە چاوی خۆمان بیبینین تاوەکو شاھیدی ڕاست و دروستی ئەوەت بۆ بدەن کە بانگەشەی بۆ دەکەیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ يَكُونَ لَكَ بَيۡتٞ مِّن زُخۡرُفٍ أَوۡ تَرۡقَىٰ فِي ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤۡمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيۡنَا كِتَٰبٗا نَّقۡرَؤُهُۥۗ قُلۡ سُبۡحَانَ رَبِّي هَلۡ كُنتُ إِلَّا بَشَرٗا رَّسُولٗا
یا کۆشک و ماڵێکت ھەبێت بە زێر و زیو نەخشرابێت، یان بەرز بیتەوە بۆ ئاسمان، وە دڵنیابە بەسەرکەوتنیشت بۆ ئاسمان باوەڕ ناکەین کە پێغەمبەریت تاوەکو لەو سەرەوە گەڕایتەوە لەگەڵ خۆتدا پەرتووکێکمان لە لای خواوە بۆ نەھێنیت کە تێیدا نوسرابێت کە تۆ پێغەمبەری خوایت، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە، من ھیچ نیم تەنھا مرۆڤێکم و خوای گەورە کردومی بە پێغەمبەر بۆ ئێوە، من ناتوانم ھیچ شتێک بھێنم، ئیتر چۆن دەتوانم ئەوەی ئێوە پێشنیارتان کردووە بۆتانی بھێنم ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤۡمِنُوٓاْ إِذۡ جَآءَهُمُ ٱلۡهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓاْ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرٗا رَّسُولٗا
ھیچ شتێک ڕێگر نەبوو لە بەردەم بێباوەڕاندا کە باوەڕ بھێنن بە خوا و پێغەمبەرەکەی، وە کار بەوە بکەن کە پێغەمبەر ھێناویەتی لە ھیدایەتی و رێنمونی، جگە ئەوە نەبێت نکۆڵیان دەکرد چۆن دەبێت پێغەمبەر لە ڕەگەزی مرۆڤ بێت؟! بۆیە بەسەر سوڕمان نکۆڵی کردنەوە دەیانوت: چۆن دەبێت خوای گەورە لە خودی مرۆڤەکان خۆیان پێغەمبەرێک بنێرێت؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
قُل لَّوۡ كَانَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مَلَٰٓئِكَةٞ يَمۡشُونَ مُطۡمَئِنِّينَ لَنَزَّلۡنَا عَلَيۡهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكٗا رَّسُولٗا
- ئەی پێغەمبەر - لە وەڵامیاندا بڵێ: ئەگەر لەسەر زەوی فریشتە نیشتەجێ ببونایە، وە بە ھێمنی و لەسەرخۆیی بە سەریدا بڕۆشتنایە ھەروەکو چۆن ئێوە بەسەریدا دێن و دەڕۆن، ئەوا ئەو کاتە لە ڕەگەزی خۆیان (لە فریشتە) پێغەمبەرێکمان بۆ دەناردن، چونکە ئەو دەیتوانی حاڵییان بکات لەوەی بۆی ڕەوانە کراوە، حیکمەت و دانایی نییە ئێمە لە ڕەگەزی مرۆڤ پێغەمبەرێکیان بۆ بنێرین، ھەر بۆ ئێوەیش بەو شێوەیەیە، چۆن دەکرێت ئێوەی مرۆڤ پێغەمبەرێکتان لە فریشتە بۆ ڕەوانە بکەین ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرَۢا بَصِيرٗا
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: خوای گەورە بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا، کە ئایا من پێغەمبەرم و بۆ لای ئێوە ھاتووم یان نا؟ وە بێگومان ئەوەی ڕەوانە کراوم پێی و فەرمانم پێکراوە بە گەیاندنی گەیاندوومە، وە بێگومان خوای گەورە ئاگاداری گشت حاڵ و گوزەرانی بەندەکانیەتی، ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە بینایە بە تەواوی کارو و کردەوە و ئەوەی لە دڵ و دەروونیاندا دەیشارنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• بيَّن الله للناس في القرآن من كل ما يُعْتَبر به من المواعظ والعبر والأوامر والنواهي والقصص؛ رجاء أن يؤمنوا.
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ھەر شتێک بەندەکانی پەندی لێوەربگرن بۆی روون کردونەتەوە، لە ئامۆژگاری و وانە و فەرمانکردن بەچاکە و ڕێگریکردن لە خراپە و چیرۆک و بەسەرھاتنی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشوو، بە ئومێدی ئەوەی باوەڕ بھێنن.

• القرآن كلام الله وآية النبي الخالدة، ولن يقدر أحد على المجيء بمثله.
قورئانی پیرۆز وتار و گوفتاری خوایە، وە بەڵگە و نیشانەی ھەتا ھەتایی پێغەمبەری خوایە، وە ھەتا ڕۆژی دوایی ھیچ کەس ناتوانێت ھاوشێوەی ئەو قورئانە بھێنێت.

• من رحمة الله بعباده أن أرسل إليهم بشرًا منهم، فإنهم لا يطيقون التلقي من الملائكة.
لە ڕەحمەت و میھربانی خوای گەورەوەیە بۆ بەندەکانی کە ھەر لەڕەگەزی خۆیان و لە مرۆڤ پێغەمبەری بۆ ناردوون، چونکە ئەوان نەیاندەتوانی لە فریشتەوە شت وەربگرن ئەگەر پێغەمبەریان لە فریشتە بۆ بھاتایە.

• من شهادة الله لرسوله ما أيده به من الآيات، ونَصْرُه على من عاداه وناوأه.
یەکێک لە شاھیدیەکانی خوای گەورە بۆ پێغەمبەرەکەی ئەوەیە بە بەڵگە و نیشانەکانی پشتگیری دەکات، وە سەریخستووە بەسەر دوژمن و نەیارەکانیدا.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Isrā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close