Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Baqarah   Ayah:
وَإِذۡ قَالَ رَبُّكَ لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٞ فِي ٱلۡأَرۡضِ خَلِيفَةٗۖ قَالُوٓاْ أَتَجۡعَلُ فِيهَا مَن يُفۡسِدُ فِيهَا وَيَسۡفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحۡنُ نُسَبِّحُ بِحَمۡدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَۖ قَالَ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ مَا لَا تَعۡلَمُونَ
خوای گەورە (لەم ئایەتەدا) باسی ئەوەمان بۆ دەکات بە فریشتەکانی فەرمووە: کە دەیەوێت مرۆڤ بخاتە سەر زەوی تاوەکو ھەندێکیان ببن بە جێنشینی ھەندێکی تریان، تاوەکو زەوی ئاوەدان بکەنەوە لەسەر گوێڕایهڵی خوای گەورە، فریشتەکانیش لەخوای گەورەیان پرسی، (پرسیاری ڕێنومایی وبێ ئاگایی) لە حیکمەتی ئەوەی خوای گەورە بۆچی نەوەکانی ئادەم دەکات بە جێنشین لەسەر زەوی؟ لەکاتێکدا ئەوان خراپەکاری تێدا بڵاو دەکەنەوە وبەزوڵم وزۆرداری خوێنی تێدا دەڕێژن، وە ووتیان لەکاتێکدا ئێمە ئەھلی طاعەت وگوێڕایەڵی وسوپاسگوزاری تۆین، وە تۆ بەگەورە ومەزن وتەواو دەزانین وھیچ کاتێکیش ماندوو نابین لێی، خوای گەورەش وەڵامی پرسیارەکەی دانەوە وپێی فەرموون: ئەوەی من دەیزانم لە گەورەی حیکمەتی دروستکردنی ئەوان ومەبەستی مەزنی جێنشینیان ئێوە نایزانن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلۡأَسۡمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمۡ عَلَى ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِي بِأَسۡمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
بۆ ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) خوای گەورە ناوی ھەموو گیاندار و بێ گیانەکانی ھەموی فێری ئادەم کرد، بێژە -لەفز- و ماناکانیان، پاشان تەواوی ئەو شتانەی خستە بەردەم فریشتەکان و پێی فەرموون: ئادەی ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی کە دەیڵێن: گوایە ئێوە بەڕێزتر و باشترن لەم دروستکراوەی خوای گەورە کە ناوی ئادەمە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ سُبۡحَٰنَكَ لَا عِلۡمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمۡتَنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَلِيمُ ٱلۡحَكِيمُ
دانیان نا بە فەزڵی خوای گەورە بەسەریانەوە وبەنوقسانی خۆیاندا وبەخۆیان چوونەوە ووتیان:پاکوبێگەردی وگەورەیی بۆ تۆ ئەی پەروەردگارمان لەوەی پەڵپ لە حوکم وشەرع وبڕیارەکانی تۆ بگرین، ئێمە ھچ شتێک نازانین جگە ئەوەی تۆ فێرت کردبین، بێگومان تۆ زانایت وە ھیچ شتێک شاراوە نیە لای تۆ، وە دانایت و ھەموو شتێک بە ئەندازە وشەرعی خۆت لەجێگای شیاوی خۆی دادەنێێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئۡهُم بِأَسۡمَآئِهِمۡۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسۡمَآئِهِمۡ قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكُمۡ إِنِّيٓ أَعۡلَمُ غَيۡبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَأَعۡلَمُ مَا تُبۡدُونَ وَمَا كُنتُمۡ تَكۡتُمُونَ
لەو کاتەدا خوای گەورە بە ئادەمی فەرموو: ئادەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ: جا کاتێک ئادەم ناوی شتەکانی پێووتن بەو شێوەیەی کە خوای گەورە فێری کردبوو، خوای گەورە بە فریشتەکانی فەرموو: من پێم نەوتن ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە وشاراوەیە من دەیزانم، وە ئەوەش دەزانم کە ئێوە لە حاڵی خۆتان ئاشکرای دەکەن وئەوەش کە لەگەڵ دەرونی خۆتان باسی دەکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ وَٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ
خوای گەورە ڕوونی دەکاتەوە کە فەرمانی کرد بە فریشتەکان کە سوژدە بەرن بۆ ئادەم سوژدەی ڕێز وپێزانین، ئەوانیش لە پێناو بەجێھێنانی فەرمانی خوا خێرا سوژدەیان برد بۆ ئادەم، جگە لە شەیتان نەبێت کە لەجنۆکەکان بوو، سوژدەی نەبرد وپەڵپی گرت لە فەرمانەکەی خوای گەورە وخۆی بەگەورەتر زانی بەسەر ئادەمدا، بەمەش شەیتان ڕۆشتە ڕیزی بێباوەڕان بەخوای گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقُلۡنَا يَٰٓـَٔادَمُ ٱسۡكُنۡ أَنتَ وَزَوۡجُكَ ٱلۡجَنَّةَ وَكُلَا مِنۡهَا رَغَدًا حَيۡثُ شِئۡتُمَا وَلَا تَقۡرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
ووتمان: ئەی ئادەم خۆت وھاوسەرەکەت (حەوا) لە بەھەشتدا جێگیربن، وە لەبەروبوم وبەرھەمەکانی بەھەشت لەھەر جێگایەکەوە بێت بەتێروتەسەلی وفراوانی بخۆن وھیچ ڕێگریەک نابینن، بەڵام ئاگاداربن لە بەروبومی ئەو درەختە مەخۆن کە قەدەغەم کردووە لەسەرتان، چونکە ئەگەر لەبەروبومی ئەو درەختە بخۆن ئەوا بەسەرپێچی کردنی ئەوەی فەرمانتان پێکراوە دەچنە ڕێزی ستەمکارانەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيۡطَٰنُ عَنۡهَا فَأَخۡرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِۖ وَقُلۡنَا ٱهۡبِطُواْ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوّٞۖ وَلَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُسۡتَقَرّٞ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٖ
بەردەوام شەیتان خەریکی دروستکردنی وەسوەسە بوو لە دڵ ودەروونی ئادەم وھاوسەرەکەی، تاوەکو خستینیە ناو ئەو ھەڵە وتاوانەوە بەوەی وایلێکردن کە لە بەروبومی درەختەکەیان خوارد کە خوای گەورە لێی قەدەغە کردبوون، ئەوە بوو سزای ئەو کارەشیان کە کردیان خوای گەورە لەو بەھەشتە دەری کردن کە تێیدا بوون، پاشان خوای گەورە بەوان وبە شەیتانیشی فەرموو: دابەزنە سەر زەوی، وە ھەندێکیتان دەبن بەدوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەو زەویەدا دەمێننەوە وجێگیر دەبن، وە تام ولەزەت وەربگرن لەو خێر وخێراتەی تێیدایە، تا ئەو کاتەی کە ماوەکەتان کۆتایی دێت وڕۆژی دوایی ھەڵدەسێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٖ فَتَابَ عَلَيۡهِۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ
ئەمجا ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوه بەئیلهام چەند وشەو وتەیەكی پێگەیشت و گوتیان: ﴿قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ [الأعراف: ٢٣]، واته: [هەردووکیان وتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمه ستەممان له خۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میهرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمه لەزیانباران دەبین]، وه خوایش تەوبەی لێ وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونكه بەراستیی هەر خۆیەتی زۆر زوو نزاوپاڕانەوه له تەوبەكەران وەردەگریت، زۆریش میهرەبان و دڵاوایه پێیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الواجب على المؤمن إذا خفيت عليه حكمة الله في بعض خلقه وأَمْرِهِ أن يسلِّم لله في خلقه وأَمْرِهِ.
واجبە لەسەر مرۆڤی موسڵمان ئەگەر ھاتوو حیکمەتی فەرمانێکی خوای گەورەی نەزانی سەبارەت بەھەندێک دروستکراوی خوای گەورە و لێ ئاگادار نەبوو، ئەوا تەسلیمی فەرمانی خوا ببێت وزۆر لەسەر شت نەکۆڵێتەوە.

• رَفَعَ القرآن الكريم منزلة العلم، وجعله سببًا للتفضيل بين الخلق.
قورئانی پیرۆز پلە وپایەی زانست وزانیاری بەرز کردوەتەوە، بەوەی کردویەتی بەھۆکارێک بۆ بوونی فەزڵ وگەورەیی لە نێوان دروستکراوەکاندا.

• الكِبْرُ هو رأس المعاصي، وأساس كل بلاء ينزل بالخلق، وهو أول معصية عُصِيَ الله بها.
خۆبەزڵ زانین بنەما وسەرچاوەی تاوانەکانه، وە بنەمای ھەموو بەڵا وموسیبەتێکە دادەبەزیتە سەر دروستکراوەکانی خوای گەورە، وە یەکەم گوناھو تاوانێکیش بوو کە بێ فەرمانی خوای گەورەی پێکرا.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Baqarah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close