Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (229) Surah: Al-Baqarah
ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِۖ فَإِمۡسَاكُۢ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ تَسۡرِيحُۢ بِإِحۡسَٰنٖۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَأۡخُذُواْ مِمَّآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ شَيۡـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِۖ فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَا فِيمَا ٱفۡتَدَتۡ بِهِۦۗ تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعۡتَدُوهَاۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئەو تەڵاقەی کە مێرد دەتوانێت ژنەکەی تێیدا بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی تەنھا دوو تەڵاقە، بەوەی تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆ لای خۆی، دواتر تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆلای خۆی، دوای ئەو دوو تەڵاقە یان بە شێوەیەکی جوان وڕێک وپێک لای خۆی ڕایبگرێت وتەلاقی نەداتەوە، یان تەڵاقی سێھەمی بدات و بەشێوەیەکی باش وبێ ھەرا لێی جیا بێتەوە ومافەکانی خۆی بداتێ، وە دروست نیە بۆتان ئەی مێردەکان ھیچ شتێک لەو مارەیەی داوتانە بە ژنەکانتان لێیان وەربگرنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ژنەکە حەزی بە ڕەوشتی یان شێوازی پیاوەکەی نیە، وە ژن وپیاوەکە وا گومان دەبەن کە بەھۆی ئەم حەز لێ نەبوونەوە نەتوانن وەفا بکەن بەو مافانەی کە بەسەریانەوەیە، بۆیە ھەڵدەسن گرفتەکەی خۆیان دەخنە ڕوو بۆ خزم وکەسوکاریان، یان بۆ ئەو کەسانەی متمانەیان پێیان ھەیە، جا ئەگەر ھاتوو لێپرسراوی ھەردوولایان ترسان لەوەی ئەو ژن وپیاوە کار وئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتر جێ بەجێ ناکەن، ھیچ گوناھێکیان ناگات کە ژنەکە لەبەارمبەر تەڵاقدانی دەست لە مارەییەکەی یان ھەندێک پارە بدات بە پیاوەکەی، ئەو حوکمە شەرعیانە سنور وخاڵی جیاکەرەوەی نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکانن، جا بۆیە بەھیچ شێوەیەک نەیان بەزێنن، وە ھەر کەسێکیش سنورەکانی خوا، سنوری نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکان ببەزێنێت ئەوە ئەو کەسانەن کە ستەمەیان لەخۆیان کردووە، بەوەی توخنی ئەو جێگایانە دەبنەوە کە ھۆکاری تیاچوون و توڕەیی وخەشم وقین وسزای خودان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• بيَّن الله تعالى أحكام النكاح والطلاق بيانًا شاملًا حتى يعرف الناس حدود الحلال والحرام فلا يتجاوزونها.
خوای گەورە حوکمەکانی ژنھێنان وتەڵاقدانی بەشێوەیەکی جوان وڕێک وپێک ودوور ودرێژ ڕوون کردووەتەوە، تاوەکو خەڵکی شارەزای سنورەکانی حەڵاڵ و حەرام بن و نەیانبەزێنن.

• عظَّم الله شأن النكاح وحرم التلاعب فيه بالألفاظ فجعلها ملزمة، وألغى التلاعب بكثرة الطلاق والرجعة فجعل لها حدًّا بطلقتين رجعيتين ثم تحرم عليه إلا أن تنكح زوجا غيره ثم يطلقها، أو يموت عنها.
خوای گەورە پلە و پایەی ژنھێنانی بە گەورە داناوە، وە حەرامی کردووە کە خەڵکی بە وتە و گوفتاریان بیکەنە مایەی گاڵتەجاڕی، بۆیە مرۆڤەکانی پێوە پابەند کردووە، وە ھەموو گاڵتەجاڕییەکی پووچەڵ کردوەتەوە، بەوەی ڕێگا نادات پیاوان تەڵاقی زۆر بخۆن و پاشان بیانەوێت ژنەکانیان بگەڕێننەوە بۆ لای خۆیان، لەبەر ئەوەی خوای گەورە ھاتووە سنوری بۆ داناوە ئەویش تا دوو جار پیاو دەتوانێت ژن تەڵاق بدات و بیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، ئیتر دوای ئەو دووجارە حەرام دەبێت لەسەری، مەگەر شوو بکات بە پیاوێکی تر، وە ئەویش تەڵاقی بداتەوە یان بمرێت.

• المعاشرة الزوجية تكون بالمعروف، فإن تعذر ذلك فلا بأس من الطلاق، ولا حرج على أحد الزوجين أن يطلبه.
ژیان وگوزەرانی ژن ومێردایەتی دەبێت بەجوانترین شێوە بێت، وە ئەگەر ئەمە نەکرا، ئەو کاتە گرفت نیە پەنا ببرێتە بەر تەڵاق وجیابوونەوە، وە ھیچ کێشە نیە یەکێک لەو ژن وپیاوە داوای تەڵاق وجیا بوونەوە بکات.

 
Translation of the meanings Ayah: (229) Surah: Al-Baqarah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close