Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (282) Surah: Al-Baqarah
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَدَايَنتُم بِدَيۡنٍ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى فَٱكۡتُبُوهُۚ وَلۡيَكۡتُب بَّيۡنَكُمۡ كَاتِبُۢ بِٱلۡعَدۡلِۚ وَلَا يَأۡبَ كَاتِبٌ أَن يَكۡتُبَ كَمَا عَلَّمَهُ ٱللَّهُۚ فَلۡيَكۡتُبۡ وَلۡيُمۡلِلِ ٱلَّذِي عَلَيۡهِ ٱلۡحَقُّ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥ وَلَا يَبۡخَسۡ مِنۡهُ شَيۡـٔٗاۚ فَإِن كَانَ ٱلَّذِي عَلَيۡهِ ٱلۡحَقُّ سَفِيهًا أَوۡ ضَعِيفًا أَوۡ لَا يَسۡتَطِيعُ أَن يُمِلَّ هُوَ فَلۡيُمۡلِلۡ وَلِيُّهُۥ بِٱلۡعَدۡلِۚ وَٱسۡتَشۡهِدُواْ شَهِيدَيۡنِ مِن رِّجَالِكُمۡۖ فَإِن لَّمۡ يَكُونَا رَجُلَيۡنِ فَرَجُلٞ وَٱمۡرَأَتَانِ مِمَّن تَرۡضَوۡنَ مِنَ ٱلشُّهَدَآءِ أَن تَضِلَّ إِحۡدَىٰهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحۡدَىٰهُمَا ٱلۡأُخۡرَىٰۚ وَلَا يَأۡبَ ٱلشُّهَدَآءُ إِذَا مَا دُعُواْۚ وَلَا تَسۡـَٔمُوٓاْ أَن تَكۡتُبُوهُ صَغِيرًا أَوۡ كَبِيرًا إِلَىٰٓ أَجَلِهِۦۚ ذَٰلِكُمۡ أَقۡسَطُ عِندَ ٱللَّهِ وَأَقۡوَمُ لِلشَّهَٰدَةِ وَأَدۡنَىٰٓ أَلَّا تَرۡتَابُوٓاْ إِلَّآ أَن تَكُونَ تِجَٰرَةً حَاضِرَةٗ تُدِيرُونَهَا بَيۡنَكُمۡ فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَلَّا تَكۡتُبُوهَاۗ وَأَشۡهِدُوٓاْ إِذَا تَبَايَعۡتُمۡۚ وَلَا يُضَآرَّ كَاتِبٞ وَلَا شَهِيدٞۚ وَإِن تَفۡعَلُواْ فَإِنَّهُۥ فُسُوقُۢ بِكُمۡۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۖ وَيُعَلِّمُكُمُ ٱللَّهُۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ
ئەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی، ئەگەر ھاتوو ھەندێکتان لەگەڵ ھەندێکی ترتان مامەڵەتان بە قەرزەوە کرد بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ئەوە بینووسن، وە با نووسەرێکی خاوەنداد لەنێو خۆتان بە دادگەرانە وبەھەق وبەویژدان بینوسێت کە موافیقی شەریعەتی ئیسلام بێت، وە نابێت ھیچ نوسەرێک سەرپێچی بکات لە نوسینی ئەو قەرزەی کە ھاوتای ئەوەیە کە خوای گەورە فێری کردووە لەنووسینی قەرز بەدادگەرانە، جا ئەگەر داوایان لێکرد دەبێت بینوسێت، جا ئەگەر قەرزارەکە خوینەوار نەبوو، دەبێت خۆی ئەو ھەقەی لەسەریەتی ڕوونی بکاتەوە ونووسەرەکەش بینوسێت تاوەکو وەک دان پێدانانێک تۆمار بکرێت لەسەر ئەو ھەقەی لەسەریەتی، دەبێت لە خوای گەورە بترسێت وە لەکاتی نووسینی قەرزەکەدا کەموکورتی لە ئەندازە وجۆر و شێوازی قەرزەکە نەکات، جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە قەرزەکەی لەسەرە ھەڵسوکەوتی باش نەبوو، یان لاواز بوو لەبەر مناڵی یان جۆرێک لە شێتی ھەبوو، یان نەیدەتوانی ئەوەی پێویستە بیڵێ و بنوسرێت لەبەر لاڵی یان لەبەر نەخۆشی، ئەوا با سەرپەرشتکارەکەی کە بەرپرسە لێی بە ھەق وبەویژدان وبەدادەگەرانە لەبری ئەو سەنەدی قەرزەکەی بخوێنێتەوە و نوسەرەکەش بینوسێت، دەبێت دوو پیاوی ژیری دادگەریش بکەنه شاھید لەسەر ئەم قەرزە، جا ئەگەر دوو پیاو دەست نەکەوت، با پیاوێک و دوو ژن کە لە دین و ئەمانەتیان ڕازین شاھیدی بدەن، تاوەکو ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ژنەکان شتێکی لەبیرچوو ئەوی تریان بیری بخاتەوە، وە ئەگەر ھاتوو شاھیدەکان بانگکران بۆ شاھیدی دان لەسەر ئەو قەرزە نابێت ڕێگربن وخۆیان لەو شاھیدیە بەدوور بگرن، وە دەبێت شاھیدیەکەیان بدەن ئەگەر داوایان لێکرا، وە نابێت ماندوو بن لە نووسینی ماوەی قەرز زۆر بێت یان کەم، دەبێت بزانن کە نووسینی قەرز لای خوای گەورە دادەگەرانەتر وپەسەندترە لای خوای گەورە، وە چاکتریش دەتوانن شاھیدیەکە بدەن وە کەمتریش جێگای گومان و دوو دڵی دەبێت، قەرزەکانتان ھەمووی بنوسن مەگەر کاتێک نەبێت کە بازرگانی کردن لەنێوانتان کاڵاکان دەست بەدەست و پارەکەی بەنەقدی بێت، ئەو کاتە ھیچ گرفت نابێت کە نەینوسن چونکە ھیچ پێویست بە نوسین ناکات، خوای گەورە ڕێگای داوە کە شاھیدی بگرن لەکاتی کڕین وفرۆشتندا تاوەکو ڕێگر بێت لە ناکۆکی وناخۆشی لە نێوانتاندا، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک زیان بە نووسەر و شاھیدەکان بگەیەنرێت وئازاریان بدرێت، وە دروست نیە بۆ ئەوانیش کە زیان بەو کەسانە بگەیەنن کە داوای شاھیدی و نوسینیان کردووە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەرچوونە لە فەرمان وگوێڕایەڵی خوای گەورە بۆ سەرپێچی کردنی، جا ئەی باوەڕداران لەخوا بترسن بەوەی گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، خوای گەورەش فێری زانست وکاروباری ئاینەکەتان دەکات ئەوەی کە چاکەی دونیا ودواڕۆژتانی تێدایە، وە خوای گەورەش بە ھەموو شتێک زانایە و ھیچ شتێکی لێ وون نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب تسمية الأجل في جميع المداينات وأنواع الإجارات.
مەشروعیەتی بەدیکۆمێنتکردنی قەرز وھەموو مامەڵە داراییەکانی تر، بۆ ئەوەی ناکۆکی و جیاوازی دروست نەبێت.

جێگیربوونی سەرپەرشتیاری کردنی مناڵانی تەمەن خوار باڵغ بوو، جا بەھۆی نەتوانینیانەوە بێت، یان بەھۆی کەم فامی یان بەھۆی مناڵی وکەم تەمەنییانەوە بێت.

مەشروعیەتی شاھیدیدان لەسەر داننان بە قەرز و ھەموو مافەکانی تر.

لە باشی و تەواویەکانی نوسین و دادگەری ئەوەیە کە نووسەر بەباشی توانای داڕشتن و ھەڵبژاردنی دەستەواژە شیاو ومتمانەپێکراوەکانی ھەبێت، ھەموو مامەڵەیەک بەپێی خۆی دەستەواژەی گونجاوی بۆ ھەڵببژێررێت.

دروست نیە بەھۆی دیکۆمێنتکردنی مافە داراییەکان ونوسینیانەوە زەرەر وزیان بگەیەنرێت بەھیچ کەسێک، نە لەتەرەفی خاوەن مافەکانەوە، وە نە لەتەرەفی ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکان دەنوسن و شاھیدی لەسەر دەدەن.

 
Translation of the meanings Ayah: (282) Surah: Al-Baqarah
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close