Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran

external-link copy
53 : 2

وَإِذۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡفُرۡقَانَ لَعَلَّكُمۡ تَهۡتَدُونَ

وە یادی نیعمەتێکی تریش بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک تەوراتمان نارد بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کە جیاکەرەوەی ھەق وڕاستیە لە ناھەق وباتڵ، وە جیاکەرەوەی ھیدایەت وگومڕاییە لەیەکتر، بۆ ئەوەی بەھۆیەوە بەختەوەر بن وڕێگای ڕاستی پێ بدۆزنەوە. info
التفاسير:
Benefits of the verses in this page:
• عِظَمُ نعم الله وكثرتها على بني إسرائيل، ومع هذا لم تزدهم إلا تكبُّرًا وعنادًا.
گەورەی وزۆری نیعەمەتەکانی خوای گەورە بەسەر نەوەکانی ئیسرائیلەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نەبووە ھۆی ھیچ شتێک جگە لە خۆبایی بوون وسەرسەختیان نەبێت لەبەرامبەر فەرمانی خوای گەورەدا. info

• سَعَةُ حِلم الله تعالى ورحمته بعباده، وإن عظمت ذنوبهم.
فراوانی ئارام وصەبر ومیھرەبانی خوای گەورە وباڵادەست بۆ بەندەکانی، ھەرچەند تاوانەکانیشیان گەورە وخراپ بن. info

• الوحي هو الفَيْصَلُ بين الحق والباطل.
وەحی خوای گەور ومیھرەبان جیاکەرەوەی ھەق وناھەقە لەیەکتر. info