Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Tā-ha   Ayah:

سورەتی طه

Purposes of the Surah:
السعادة باتباع هدى القرآن وحمل رسالته، والشقاء بمخالفته.
بەختەوەری لە شوێنکەوتنی ڕێنموێنی و هیدایەتی قورئان و هەڵگرتنی پەیامەکەیەتی، وە ناڕەحەتی و بەدبەختی لە سەرپێچیکردنیەتی.

طه
پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وه.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَىٰٓ
- ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانەمان دانەبزاندووە بۆ سەرت بۆ ئەوەی دەروونت دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆشی ببێت، داخ و خەم و پەژارە بخوێت لەبەر ئەوەی گەل و ھۆزەکەت پشتت تێدەکەن و باوەڕ ناھێنن.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِلَّا تَذۡكِرَةٗ لِّمَن يَخۡشَىٰ
ئەم قورئانەمان دابەزاندووە تاوەکو ببێت بەیادخەرەوەی ئەو کەسانەی کە خوای گەورە یارمەتیان دەدات و موەفەقیان دەکات لەزاتی ھەق تەعالای ئەو بترسن.
Arabic explanations of the Qur’an:
تَنزِيلٗا مِّمَّنۡ خَلَقَ ٱلۡأَرۡضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلۡعُلَى
لەلایەن زاتێکەوە دابەزیوە کە زەوی و ئاسمانە بەرزەکانی بەدیھێناوە، ئەویش قورئانی بەرز و مەزنە، چونکە لەلایەن زاتێکی مەزنەوە دابەزیوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلرَّحۡمَٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ
خوای میھرەبان بەرزبوویەوە بۆ سەر عەرش، بەرزبوونەوەیەک کە شایەن و شایستە بێت بەگەورەیی و مەزنی (اللە جل جلالە)، بەرزبوونەوەیەک لە بەرزبوونەوەی ھیچ بەدیھێنراوێکی ناچێت، چۆنیەتیەکەیشی تەنھا (اللە) خۆی دەیزانێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا بَيۡنَهُمَا وَمَا تَحۡتَ ٱلثَّرَىٰ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی ھەیە، وە ھەرچیش لە نێوانیاندایە، لەگەڵ ئەوەی لەژێر خاکدایە لە مەخلوقات ھەر ھەمووی موڵکی ئەوە، ئەو دروستیکردوون و بەدیھێناون، تەنھا ھەر موڵکی ئەویشن، وە ھەر ئەویش بەڕێوەیان دەبات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِن تَجۡهَرۡ بِٱلۡقَوۡلِ فَإِنَّهُۥ يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخۡفَى
- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەگەر قسە بە ئاشکرا بکەیت، یان بەبێ دەنگ و بیشاریتەوە، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی، ئەو ئاگاداری ھەرچی نھێنی ھەیە، وە ئاگاداری ئەوەیشە کەدەشاررێتەوە لە نھێنییەکان، وەک ئەو خەواتر و خەیاڵاتانەی دێت بە دەروونی مرۆڤدا، خوای گەورە ئاگاداری ھەموویەتی و ھیچی لێ ون نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ لَهُ ٱلۡأَسۡمَآءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ
ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە (اللە)، وە ھەرچی ناوە جوان و پیرۆزەکان ھەیە ھەمووی بۆ خوای گەورەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَهَلۡ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بە دڵنیایی چیرۆک و بەسەرھاتی موسای کوڕی عیمرانت پێگەیشتووە (سەلامی خوای لێ بێت).
Arabic explanations of the Qur’an:
إِذۡ رَءَا نَارٗا فَقَالَ لِأَهۡلِهِ ٱمۡكُثُوٓاْ إِنِّيٓ ءَانَسۡتُ نَارٗا لَّعَلِّيٓ ءَاتِيكُم مِّنۡهَا بِقَبَسٍ أَوۡ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدٗى
کاتێک لە سەفەرەکەی مەدیەن دەگەڕایەوە بۆ خاکی میسر لە نزیک کێوی طور ئاگرێکی بەدی کرد، لەو کاتەدا بە خێزانەکەی وت : لەم شوێنەی خۆتان بمێننەوە، بێگومان من ئاگرێکم لە دوورەوە بەدی کرد، بەڵکۆ پشکۆیەک لەو ئاگرە بھێنم بۆتان تاوەکو خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە، یان لەوێ کەسێک ببینم ڕێگامان پیشاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِيَ يَٰمُوسَىٰٓ
کاتێک موسا ھاتە لای ئاگرەکە، خوای گەورە (اللە جل جلالە) بانگی موسای کرد و فەرمووی: ئەی موسا .
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنِّيٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخۡلَعۡ نَعۡلَيۡكَ إِنَّكَ بِٱلۡوَادِ ٱلۡمُقَدَّسِ طُوٗى
بێگومان من پەروەردگاری تۆم ، وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ وتوێژکردن لەگەڵ مندا نەعلەکانت لەپێ داکەنە، بەدڵنیایی تۆ ئێستا لە شیوی پیرۆزی (طوی) یت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• ليس إنزال القرآن العظيم لإتعاب النفس في العبادة، وإذاقتها المشقة الفادحة، وإنما هو كتاب تذكرة ينتفع به الذين يخشون ربهم.
قورئانی پیرۆز بۆ ئەوە دانەبەزیوە کە ببێت بە مایەی ماندووکردنی دەروونی بەندەکانی خوا لەپەرستن، وە پێچەشتنی ناڕەحەتی لەڕادە بەدەر پێی، بەڵکو قورئانی پیرۆز پەرتووکی یادخستنەوەیە بۆ ئەوەی ئەوانەی لەپەروەردگار دەترسن سوودی لێ ببینن.

• قَرَن الله بين الخلق والأمر، فكما أن الخلق لا يخرج عن الحكمة؛ فكذلك لا يأمر ولا ينهى إلا بما هو عدل وحكمة.
خوای گەورە بەدیھێنراوەکان و فەرمانی خۆی پێکەوە باسکردووە، ھەروەکۆ چۆن بەدیھێنراوەکان بەبێ حیکمەت و دانایی بەدینەھێنراون، ھەروەھا فەرمان و ڕێگرییەکانی خوای گەورە لە دادگەری و حیکمەت دەرناچن.

• على الزوج واجب الإنفاق على الأهل (المرأة) من غذاء وكساء ومسكن ووسائل تدفئة وقت البرد.
پێویستە پیاو (مێرد) خەرجی خێزانی خۆی بکات، لە خواردن و خواردنەوە و پۆشاک و جێگا و ڕێگای بۆ فەراھەم بھێنێت، ھەروەھا ھۆکارەکانی خۆ گەرم کردنەوە لەکاتی سەرمای بۆ دەستەبەر بکات.

وَأَنَا ٱخۡتَرۡتُكَ فَٱسۡتَمِعۡ لِمَا يُوحَىٰٓ
- ئەی موسا - بێگومان ئێمە تۆمان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی پەیامەکەی من بگەیەنیت، لەبەر ئەوە گوێ بگرە لەوەی وەحیت بۆ دەکەم.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّنِيٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعۡبُدۡنِي وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكۡرِيٓ
بێگومان من ئەو خوایەم کە ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نییە جگە لە من، کەوابێت بەتاک و تەنھایی ھەر من بپەرستە، وە نوێژەکانت بەجوانترین شێوە ئەنجام بدە، بۆ ئەوەی منت لەیاد بێت و یادی من بکەیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخۡفِيهَا لِتُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا تَسۡعَىٰ
بێگومان ڕۆژی دوایی ھەر دێت و ڕوو دەدات و ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگر لەھاتنی، نزیک بوو کاتی ھاتنی بشارمەوە کەھیچ کەس لە بەدیھێنراوەکانی خوای گەورە کاتی ھاتنی نەزانن، بەڵام نیشانەکانی لە ڕێگای ھەواڵی پێغەمبەری خواوە (صلی اللە علیە وسلم) دەزانن، بۆ ئەوەی ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵە و سزای خۆی بەچاک و بەخراپ وەربگرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنۡهَا مَن لَّا يُؤۡمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرۡدَىٰ
وریابە ھیچ کەسێک لە بێباوەڕان و ئەوانەی شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆیان کەوتون تۆ لانەدەن لەباوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی و خۆ ئامادەکردن بۆی بە کار وکردەوەی چاکە، ئەو کاتە ئەگەر بەگوێیان بکەیت و شوێنیان بکەویت بە ھیلاک دەچیت و خەسارۆمەند ئەبیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا تِلۡكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ
ئەی موسا ئەوە چییە بە دەستی ڕاستەوە ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّؤُاْ عَلَيۡهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخۡرَىٰ
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دایەوە و وتی: ئەوە گۆچانەکەی دەستمە، لە کاتی ڕۆیشتندا پشتی پێ دەبەستم، وە گەڵای دارەکانی پێ ھەڵئەوەرێنم بۆ مەڕەکانم، وە چەند کارێکی تری بەسوودی پێ ئەنجام ئەدەم.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ أَلۡقِهَا يَٰمُوسَىٰ
خوای گەورە پێی فەرموو: ئەی موسا گۆچانەکە فڕێ بدە سەر زەوی.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَلۡقَىٰهَا فَإِذَا هِيَ حَيَّةٞ تَسۡعَىٰ
موسا گۆچانەکەی فڕێدا، ئەوە بوو یەکسەر گۆچانەکە بوو بە مارێکی گەورە و بە خێرایی دەڕۆیی، ( ئەوە بوو موسا ترسی لێ نیشت و ڕایکرد).
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ خُذۡهَا وَلَا تَخَفۡۖ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلۡأُولَىٰ
خوای گەورە بە موسای فەرموو (سەلامی خوای لێ بێت): گۆچانەکە ھەڵبگرە و مەترسە لەوەی بووە بەمار، ئەگەر ھەڵتگرتەوە جارێکی تر ئەیکەینەوە بە گۆچان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱضۡمُمۡ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخۡرُجۡ بَيۡضَآءَ مِنۡ غَيۡرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخۡرَىٰ
دەسەکانت بخەرە ژێر باڵتەوە، کاتێک دەریدەھێنیت سپییە و دەدرەوشێتەوە بەبێ ئەوەی تووشی بەڵەکی بووبیت، ئەوەش نیشانە و موعجیزەی دووەمت بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِنُرِيَكَ مِنۡ ءَايَٰتِنَا ٱلۡكُبۡرَى
- ئەی موسا - ئەم دوو نیشانەمان پیشاندایت تاوەکو نیشانە گەورەکانی خۆمانت پیشان بدەین کە بەڵگەن لەسەر ھێز و دەسەڵاتی خۆمان، وە بەڵگەیش بێت کە تۆ پێغەمبەریت و لە لایەن خواوە نێرراویت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱذۡهَبۡ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
- ئەی موسا - بڕۆ بۆ لای فیرعەون، چونکە ئەو لە بێباوەڕی و یاخی بوون سنوری تێپەڕاندووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ رَبِّ ٱشۡرَحۡ لِي صَدۡرِي
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم سنگم فراوان بکە تاوەکو ئارام بگرم لەسەر ناخۆشی و ناڕەحەتییەکان.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَسِّرۡ لِيٓ أَمۡرِي
وە کارەکانم بۆ ئاسان بکە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱحۡلُلۡ عُقۡدَةٗ مِّن لِّسَانِي
وە گیرییەک لەزمانم دایە بیکەرەوە، وە یارمەتیم بدە بە جوانی قسە بکەم، زمانم پاراو و ڕەوان بکە، بۆ ئەوەی بتوانم پەیامەکە بە جوانی بگەیەنم.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَفۡقَهُواْ قَوۡلِي
بۆ ئەوەی لە قسەکانم تێبگەن ئەگەر پەیامەکەم پێ گەیاندن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱجۡعَل لِّي وَزِيرٗا مِّنۡ أَهۡلِي
وە لە بنەماڵە و کەسوکارم یارمەتیدەرێکم بۆ دابنێ، بۆ ئەوەی ھاریکاریم بکات لە کارەکانمدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
هَٰرُونَ أَخِي
ئەویش ھارونی برامە، ھارونی کوڕی عیمران.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱشۡدُدۡ بِهِۦٓ أَزۡرِي
پشتمی پێ بەھێز بکە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَشۡرِكۡهُ فِيٓ أَمۡرِي
وە بیکە بە ھاوبەشم لە ھەڵگرتنی پەیامەکە.
Arabic explanations of the Qur’an:
كَيۡ نُسَبِّحَكَ كَثِيرٗا
بۆ ئەوەی ھەردووکمان زیاتر پاکوخاوێنی تۆ ڕابگرین و سوپاس و تەسبیحاتت زۆر بکەین.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَنَذۡكُرَكَ كَثِيرًا
وە زیاتر یادی تۆ بکەین.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرٗا
بێگومان تۆ ھەمیشە بینا و زانایت بە ئێمە، ھیچ شتێک لە کار و کردەوەمان لات شاراوە نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ قَدۡ أُوتِيتَ سُؤۡلَكَ يَٰمُوسَىٰ
خوای گەورە وەڵامی موسای دایەوە و فەرمووی: بێگومان ئەی موسا ئەوەی ویستت و داوات کرد ئەوا پێتم بەخشی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ مَنَنَّا عَلَيۡكَ مَرَّةً أُخۡرَىٰٓ
وە بێگومان جارێکی تریش ئێمە فەزڵ و بەخششی خۆمان بەسەرتدا ڕژاند.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• وجوب حسن الاستماع في الأمور المهمة، وأهمها الوحي المنزل من عند الله.
واجیبە مرۆڤی باوەڕدار لەکارە گرنگەکاندا زۆر جوان گوێ بگرێت، گرنگترینیان ئەو وەحی و سروشەیە کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیووە.

• اشتمل أول الوحي إلى موسى على أصلين في العقيدة وهما: الإقرار بتوحيد الله، والإيمان بالساعة (القيامة)، وعلى أهم فريضة بعد الإيمان وهي الصلاة.
یەکەمجار وەحی دابەزی بۆ موسا پێداگری لەسەر دوو بنەمای گرنگ دەکردەوە لە بیروباوەڕدا: ئەوانیش، داننان بە یەکخواپەرستی ( اللە تعالی)، وە باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی، وە گرنگترین فەرزێکیش دوای باوەڕ و ئیمان نوێژ کردنە بەو شێوەیەی خوای گەورە داوای کردووە.

• التعاون بين الدعاة ضروري لإنجاح المقصود؛ فقد جعل الله لموسى أخاه هارون نبيَّا ليعاونه في أداء الرسالة.
ھاوکاری کردن لە نێوان بانگخوازان بۆ گەیشتن بە مەبەست و سەرکەوتنی پڕۆسەکە کارێکی پێویستە، خوای گەورە ھارونی برای موسای کردە پێغەمبەر تاوەکو یارمەتیدەری بێت لە کارەکەیدا.

• أهمية امتلاك الداعية لمهارة الإفهام للمدعوِّين.
گرنگە بانگخواز بتوانێت پەیامەکەی بەشێوەیەک بگەیەنێت بە گوێگرەکانی کە لێی تێبگەن و ھیچ ناڕوونییەک لە پەیامەکەیدا نەبێت.

إِذۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ
ئیلھاممان کرد بۆ دایکت بە ئیلھامێکی وا کە خوای گەورە پاراستیتی لە فڕوفێڵی فیرعەون.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَنِ ٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلتَّابُوتِ فَٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ فَلۡيُلۡقِهِ ٱلۡيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأۡخُذۡهُ عَدُوّٞ لِّي وَعَدُوّٞ لَّهُۥۚ وَأَلۡقَيۡتُ عَلَيۡكَ مَحَبَّةٗ مِّنِّي وَلِتُصۡنَعَ عَلَىٰ عَيۡنِيٓ
کاتێک ئیلھاممان بۆ کرد فەرمانمان پێکرد : پاش لەدایک بوونی کۆرپەکەی بیخاتە ناو سندوقێکەوە، دوای ئەوەش سندوقەکە فڕێ بدە ناو دەریاوە ، با دەریاش بە فەرمانی ئێمە بیخاتە کەنارەوە، ئەو مناڵەیش لەناو سندوقەکەدایە دوژمنی ئەو و دوژمنی من (مەبەست پێی فیرعەونە) ھەڵیبگرێتەوە و بیبات، وە تۆمان خۆشەویست کرد ئەی موسا ، ھەرکەسێک بیبینایتایە خۆشی دەویستی، بۆ ئەوەی لەپێش چاوی خۆمان گەورە ببیت و پەروەردە بکرێیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِذۡ تَمۡشِيٓ أُخۡتُكَ فَتَقُولُ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ مَن يَكۡفُلُهُۥۖ فَرَجَعۡنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَۚ وَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا فَنَجَّيۡنَٰكَ مِنَ ٱلۡغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونٗاۚ فَلَبِثۡتَ سِنِينَ فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ ثُمَّ جِئۡتَ عَلَىٰ قَدَرٖ يَٰمُوسَىٰ
خوشکەکەت دەرچوو، لەگەڵ سندوقەکەدا دەڕۆیشت و چاودێری دەکرد، بۆ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ دەڕوات، کاتێک بینی کۆمەڵێک کەس سندوقەکەیان گرتەوە، خوشکەکەت پێی وتن: ئایا کەسێکتان پێ بڵێم بیپارێزیت و شیری بداتێ و پەروەردەی بکات؟ منەتی خۆمان کرد بەسەرتدا تۆمان گەڕاندەوە بۆ لای دایکت بۆ ئەوەی دڵی خۆش بێت بە گەڕانەوەت، وە خەم و خەفەت نەخوات بۆت، دوای ئەوەیش گەورە بوویت بۆکزێکت بە ھەڵە دا لە قیبتیەک و کوشتت، دوای ئەوەش منەتی خۆمان کرد بەسەرتدا و ڕزگارمان کردیت لەسزا و تۆڵەی ئەوان، جار لەدوای جار تۆمان ڕزگار کرد لەو تاقیکردنەوەی کە دووچاری بوویت، دوای ئەوەیش ھەڵھاتیت ساڵانێک لەناو خەڵکی مەدیەن مایتەوە، پاشان لەو کاتەی بۆت دیاریکرا گەڕایتەوە تاوەکو بێیت و لە گەڵ پەروەردگارتدا وتووێژ بکەیت و بتکەین بە پێغەمبەر.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱصۡطَنَعۡتُكَ لِنَفۡسِي
ھەڵمبژاردیت تاوەکو ببیت بە پێغەمبەر و نێرراوی من، بۆ ئەوەی وەحی و پەیامی پەروەردگارت بەخەڵکی بگەیەنیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱذۡهَبۡ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكۡرِي
- ئەی موسا - خۆت و ھارونی برات لەگەڵ ئەو نیشانە ڕوونانەی کەبەڵگەن لەسەر دەسەڵات و توانای خوا و تاک و تەنھایی ئەو بڕۆن بۆ لای فیرعەون، وە سست و لاواز مەبن لە بانگەواز و یاد و زیکری من.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱذۡهَبَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
بڕۆن بۆ لای فیرعەون، بێگومان ئەو سنووری تێپەڕاندووە لە بێباوەڕی و لە خوا یاخی بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلٗا لَّيِّنٗا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ
لەسەرخۆ و بەنەرم و نیانی قسەی لەگەڵدا بکەن، بە ئومێدی ئەوەی بیر بکاتەوە و لە خوا بترسێت و تەوبە بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفۡرُطَ عَلَيۡنَآ أَوۡ أَن يَطۡغَىٰ
موسا و ھارون (سەلامی خوای لێ بێت) وتیان: بێگومان دەترسین پێش ئەوەی بانگی بکەین و ڕاستی بۆ دەربخەین سزامان بدات، یان لەستەمکردن سنوورمان لەگەڵ ببەزێنێت و بمانکوژێت، یان دووچاری ھەر خراپەیەکی ترمان بکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ لَا تَخَافَآۖ إِنَّنِي مَعَكُمَآ أَسۡمَعُ وَأَرَىٰ
خوای گەورە پێی فەرموون: مەترسن، بێگومان من بە پشتیوانی کردن و یارمەتیدان لە گەڵتانم، ئەوەی لە نێوانتان ڕوو دەدات ئەیبیسم و ئەیبینم.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأۡتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبۡهُمۡۖ قَدۡ جِئۡنَٰكَ بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكَۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلۡهُدَىٰٓ
بڕۆن بۆ لای و پێی بڵێن: - ئەی فیرعەون - بەڕاستی ئێمە پێغەمبەری خواین، بەنو ئیسرائیل لەگەڵمان بنێرە، چیتر بەکوشتنی مناڵەکانیان و ھێشتنەوەی ئافرەتەکانیان بۆ خزمەتکردنی خۆتان ئەشکەنجە و سزایان مەدە، بێگومان ئێمە لەلایەن پەروەردگارتەوە نیشانە و موعجیزەیەکمان بۆ ھێناویت بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆییمان، دڵنیایی و سەلامەت بوون لە سزای خوایی بۆ ئەوانەی کە باوەڕیان پێھێنا، وە شوێن ھیدایەت و ڕێنمونی ئەو کەوتوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّا قَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡنَآ أَنَّ ٱلۡعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
خوای گەورە وەحی و سروشی بۆ ئێمە کردووە، بەڕاستی سزای خوا لە دونیا و دواڕۆژ بۆ ئەو کەسانەیە کە بێباوەڕن بەبەڵگە و نیشانەکانی خوا، وە پشتیان ھەڵکردووە لەوەی پێغەمبەرەکانی ھێناویانە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ
فیرعەون بەنکۆڵی کردنەوە پێی وتن: ئەی موسا ئەو پەروەردگارەی کەوا دەزانن ئێوەی ناردووە بۆ لای ئێمە کێیە و کامەیە ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِيٓ أَعۡطَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ خَلۡقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: پەروەردگاری ئێمە ئەو پەروەردگارەیە ھەموو شتێکی دروستکردووە، پاشان ھیدایەت و ڕێنمایی ھەموو بەدیھێنراوەکانی کردووە بۆ ئەو شتەی کە سوود و بەرژەوەندیانی تێدا بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ فَمَا بَالُ ٱلۡقُرُونِ ٱلۡأُولَىٰ
فیرعەون وتی: ئەی ھەواڵ و دەنگوباسی ئەو گەل و ئوممەتانەی پێشووتر چییە کە لەسەر بێباوەڕی بوون ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• كمال اعتناء الله بكليمه موسى عليه السلام والأنبياء والرسل، ولورثتهم نصيب من هذا الاعتناء على حسب أحوالهم مع الله.
چاودێری تەواوی خوای گەورە بۆ ئەو موسایەی قسەی لەگەڵ کرد، وە بۆ تەواوی پێغەمبەران و نێرراوانی خوا، وە ھەموو میراتگرانیشیان بەشێک لەم چاودێرییەیان بەرکەوتووە، ھەر کەس و تاقم و کۆمەڵێکیان بەگوێرەی ئەو پەیوەندیەیان ھەیبووە لەگەڵ پەروەردگاریان.

• من الهداية العامة للمخلوقات أن تجد كل مخلوق يسعى لما خلق له من المنافع، وفي دفع المضار عن نفسه.
ھیدایەت و ڕێنمایی گشتی پەروەردگار بۆ مەخەلوقات و بەدیھێنراوەکان، ھەموو مەخلوق و بەدیھێنراوێک بۆ ئەوە ھەوڵ دەدات و تێدەکۆشێت کە بۆ ئەو سوود و قازانجەی بۆی خەلق کراوە و بەدیھاتووە، وە بۆ ئەوەی بتوانێت زەرەر و زیانیش لەخۆی دوور بخاتەوە.

• بيان فضيلة الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، وأن ذلك يكون باللين من القول لمن معه القوة، وضُمِنَت له العصمة.
ڕوونکردنەوەی فەزیڵەتی فەرمان كردن بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە، ئەمەش دەبێت بەنەرم و نیانی و لەسەرخۆیی بێت لە گوفتار، بۆ کەسێک ھێزی خوای لەگەڵدا بێت، وە زەمانەتی پاراستنیشی کرابێت.

• الله هو المختص بعلم الغيب في الماضي والحاضر والمستقبل.
تەنھا خوای گەورە ئاگاداری غەیب و کاروبارە نھێنی و شاراوەکانە، لەڕابوردوو و ئێستا و داھاتوویشدا.

قَالَ عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّي فِي كِتَٰبٖۖ لَّا يَضِلُّ رَبِّي وَلَا يَنسَى
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وتی بە فیرعەون: زانینی بەسەرھات و چیرۆکی ئەو ئوممەتانە لای پەروەردگارمە، لای ئەو لە (لوح المحفوظ) جێگیر و چەسپاوە، من ھیچ زانیارییەکم نییە لەبارەیانەوە، پەروەردگارم ھەڵە ناکات لە زانین و زانیاریدا، وە ھیچیشی لەبیر ناچێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ مَهۡدٗا وَسَلَكَ لَكُمۡ فِيهَا سُبُلٗا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّن نَّبَاتٖ شَتَّىٰ
لای ئەو پەروەردگارەمە کە زەوی بۆ ڕاخستوون تاوەکو بۆ ژیان کردن بشێت، وە لە زەویشدا چەند رێگایەکی تێدا داناوە کە بۆ ھاتوچۆکردن بسازێت، وە لە ئاسمانیشەوە ئاوی باراندوە بەھۆیەوە جۆرەھا ڕووەکی جیاوازی ڕواندوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
كُلُواْ وَٱرۡعَوۡاْ أَنۡعَٰمَكُمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ
- ئەی خەڵکینە - لەو بەروبومە خاوێنەی لە زەوی بۆمان دەرھێناون بخۆن، وە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتیشی لێ بلەوەڕێنن، بێگومان لەو نیعمەت و بەخششانەی باسکران بەڵگە و نیشانە گەلێک ھەن لەسەر دەسەڵات و گەورەیی خودا بۆ کەسانێک خاوەن ژیری و بیر و ھۆشی دروست بن.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ مِنۡهَا خَلَقۡنَٰكُمۡ وَفِيهَا نُعِيدُكُمۡ وَمِنۡهَا نُخۡرِجُكُمۡ تَارَةً أُخۡرَىٰ
لەسەرەتاوە لە گڵی زەوی بابە گەورەتانمان (کە ئادەمە سەلامی خوای لێ بێت) بەدیھێنا، وە کاتێکیش دەمرن و ئەم ژیانە بەجێ دەھێڵن دەتانگێڕینەوە بۆ ناو زەوی، وە کۆتا جاریش کاتی زیندووبوونەوە جارێکی تر لەزەوییەوە دەرتان دەھێنینەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ أَرَيۡنَٰهُ ءَايَٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ
ھەر نۆ نیشانە و موعجیزەکەی خۆمانمان نیشانی فیرعەوندا، ئەویش بەچاوی خۆی بینینی بەڵام باوەڕی پێ نەکردن و بە درۆی خستنەوە، وە نەھات بەدەم بانگەوازەکەی موساوە، وە باوەڕی نەھێنا بە خوای گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ أَجِئۡتَنَا لِتُخۡرِجَنَا مِنۡ أَرۡضِنَا بِسِحۡرِكَ يَٰمُوسَىٰ
فیرعەون وتی: ئەی موسا ھاتویت بۆ لامان تاوەکو بەو سیحر و جادووەی ھێناوتە لە خاک و زەوی میسر وەدەرمان بنێیت، دوایش خۆت ببیت بە خاوەنی ھەمووی؟
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَنَأۡتِيَنَّكَ بِسِحۡرٖ مِّثۡلِهِۦ فَٱجۡعَلۡ بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكَ مَوۡعِدٗا لَّا نُخۡلِفُهُۥ نَحۡنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانٗا سُوٗى
- ئەی موسا - ئێمەیش جادووەیەک وەک جادووەکەی تۆ دەھێنین، کەوابێت وادەیەک دیاری بکە لەکات و شوێنی دیاریکراودا کۆبینەوە، نە ئێمە و نە تۆیش بێ بەڵێنی نەکەین، جێگایەکی تەخت و ڕاست بێت بکەوێتە نێوان ھەردوو دەستەکەمانەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ مَوۡعِدُكُمۡ يَوۡمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحۡشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحٗى
موسا بە فیرعەونی وت : وادەی کۆبونەوە و بەیەک گەیشتنەکەمان ڕۆژی جەژن بێت، ئەو کاتەی کە خەڵکی سەرگەرمی جەژن و ئاھەنگ گێڕانن، لەکاتی چێشتتەنگاودا کۆدەبنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَتَوَلَّىٰ فِرۡعَوۡنُ فَجَمَعَ كَيۡدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ
فیرعەون پشتی ھەڵکرد و ڕۆیشت، ھەرچی فڕوفێڵ و جادووگەری ھەبوو ھەمووی کۆکردەوە، دواتر لەکات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بوو بۆ ئەوەی بەسەر موسادا سەرکەوێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيۡلَكُمۡ لَا تَفۡتَرُواْ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبٗا فَيُسۡحِتَكُم بِعَذَابٖۖ وَقَدۡ خَابَ مَنِ ٱفۡتَرَىٰ
موسا ڕووی کردە جادووگەرەکانی فیرعەون ئامۆژگاری کردن و پێی وتن: ئاگادار و ھۆشیاربن، درۆ بۆ خوا ھەڵمەبەستن بەوەی بتانەوێت بە جادوو و فڕوفێڵ خەڵکی فریو بدەن، ئەو کاتە خوای گەورە بە سزای سەختی ڕیشەتان دەردەھێنێت و لەناوتان دەبات، بێگومان خەسارۆمەند بوو ئەوەی درۆی بۆ خوا ھەڵبەستووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَتَنَٰزَعُوٓاْ أَمۡرَهُم بَيۡنَهُمۡ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّجۡوَىٰ
سەریان کرد بەناو یەکدا کاتێک گوێبیستی قسەکانی موسا بوون و دەستیان کردە ورتە ورت و چپە کردن لە نێو خۆیاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُوٓاْ إِنۡ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخۡرِجَاكُم مِّنۡ أَرۡضِكُم بِسِحۡرِهِمَا وَيَذۡهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلۡمُثۡلَىٰ
ھەندێک لە جادووگەرەکان بەنھێنی بە ھەندێکی تریان وت: بێگومان موسا و ھارون دوو جادووگەرن، دەیانەوێت بەجادووەکانیان لەخاکی میسر وەدەرتان نێن، وە بەرنامە و داب و نەریتە بەرز و بڵندەکەی ئێوە لە ژیاندا نەھیڵن و پوچەڵی بکەنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَجۡمِعُواْ كَيۡدَكُمۡ ثُمَّ ٱئۡتُواْ صَفّٗاۚ وَقَدۡ أَفۡلَحَ ٱلۡيَوۡمَ مَنِ ٱسۡتَعۡلَىٰ
جا لەبەر ئەوە فڕوفێڵەکانتان بتەو و بەھێز بکەن، وە جیاوازی نەکەوێتە نێوانتانەوە و یەکڕیز بن، پاشان بەیەکجار ئەوەی لەدەستاندایە ھەمووی فڕی بدەن، بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ سەربکەوێت سەفراز و بەختیارە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• إخراج أصناف من النبات المختلفة الأنواع والألوان من الأرض دليل واضح على قدرة الله تعالى ووجود الصانع.
دەرھێنان و ڕواندنی ڕووەکی جۆراو جۆر و فرە ڕەنگ لەزەوی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر دەسەڵاتی خوای بەرز و بڵند و بوونی خوایەکی بەدیھێنەر.

• ذكرت الآيات دليلين عقليين واضحين على الإعادة: إخراج النبات من الأرض بعد موتها، وإخراج المكلفين منها وإيجادهم.
ئایەتەکان دوو بەڵگەی ژیری و لۆژیکی ڕوونی باسکردووە لەسەر گەڕاندنەوەی مرۆڤەکان بۆ ژیانێکی تر، ئەویش دەرھێنان و ڕوواندنەوەی ڕووەکەکانە لەزەوی پاش ئەوەی وشک و زەرد دەبن و لەناو دەچن، وە دەرھێنانەوەی خەڵکیش لە زەوی و جارێکی تر بەدیھێنانەوەیان پاش مردن.

• كفر فرعون كفر عناد؛ لأنه رأى الآيات عيانًا لا خبرًا، واقتنع بها في أعماق نفسه.
کوفر و بێباوەڕی فیرعەون کوفر و بێباوەڕی عیناد و نکۆڵی کردن بوو، ئەگینا بەچاوی سەری خۆی نیشانە و موعجیزەکانی بینی نەک بە ھەواڵ پێدان، وە لەناخی دەرونی خۆیشیەوە قەناعەتی پێکرد بەڵام ملھوڕی نەیھێشت باوەڕ بھێنێت.

• اختار موسى يوم العيد؛ لتعلو كلمة الله، ويظهر دينه، ويكبت الكفر، أمام الناس قاطبة في المجمع العام ليَشِيع الخبر.
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) ڕۆژی جەژنی دەست نیشانکرد، بۆ ئەوەی وشەی (اللە تعالی) بەرز و بڵند بێت، وە ئاین و دینەکەی خوای گەورەش دەربکەوێت و کوفر و بێباوەڕی بە بەرچاوی ھەموو خەڵکییەوە لەیەک شوێندا لەناو ببات، بۆ ئەوەی دواتر ھەواڵەکە بەناو گشت خەڵکی میسردا بڵاو ببێتەوە.

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنۡ أَلۡقَىٰ
جادووگەرەکان وتیان بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسا یەکێکیان ھەڵبژێرە، یان سەرەتا تۆ دەست پێ بکە و ھەرچیت پێیە لە سیحر و جادوو ھەڵیدە، یان ئەوەتانێ ئێمە یەکەمجار دەست پێ دەکەین و ھەڵیدەدەین.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ بَلۡ أَلۡقُواْۖ فَإِذَا حِبَالُهُمۡ وَعِصِيُّهُمۡ يُخَيَّلُ إِلَيۡهِ مِن سِحۡرِهِمۡ أَنَّهَا تَسۡعَىٰ
موسا (سەلامی خوای لێ بێت): وتی: بەڵکو ئێوە ھەرچیەکتان پێیە یەکەمجار ھەڵی بدەن، جا پەت و گوریس و گۆچانەکانیان ھەڵدایە گۆڕەپانەکەوە، موسا وایزانی گوریس و گۆچانەکانیان مارن بە خێرای دەجوڵانەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَوۡجَسَ فِي نَفۡسِهِۦ خِيفَةٗ مُّوسَىٰ
موسا ترسی لێ نیشت لەوەی ئەوانە کردیان، بەڵام شاردیەوە و ئاشکرای نەکرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡنَا لَا تَخَفۡ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡأَعۡلَىٰ
خوای گەورە موسای دڵنیا کردەوە بۆ ئەوەی نەترسێت و پێی فەرموو: نەترسیت لەوەی بۆت دروست بوو، بێگومان ئەی موسا ھەر تۆ بەسەر ئەواندا زاڵ و سەرکەوتوو دەبیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَلۡقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلۡقَفۡ مَا صَنَعُوٓاْۖ إِنَّمَا صَنَعُواْ كَيۡدُ سَٰحِرٖۖ وَلَا يُفۡلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيۡثُ أَتَىٰ
ئەو گۆچانەی بەدەستی ڕاستەوەیە ھەڵیدە، خێرا دەبێت بە مارێکی گەورە و ھەرچی ئەوان بە جادوو کردیان ھەمووی قووت دەدات و ئەیپێچێتەوە، ئەوەی ئەوان کردیان تەنھا سیحر و جادوو و فڕوفیڵە، جادووگەریش ھەرچی بکات و لەھەر جێگایەک بێت سەرکەوتوو نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدٗا قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ
موسا گۆچانەکەی ھەڵدا، خێرا بوو بە مارێکی گەورە، وە ھەرچی جادووگەرەکان کردبوویان قووتیدا، ئەوە بوو جادووگەرەکان بە سوژدە بردنەوە بۆ خوای گەورە خۆیان خستە سەر زەوی کاتیک زانیان ئەوەی موسا کردی سیحر و جادوو نەبوو، بەڵکو لە خوای گەورەوە بوو، وتیان: باوەڕمان ھێنا بە پەروەردگاری موسا و ھارون، پەرروەردگاری ھەموو بەدیھێنراوەکان.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ ءَامَنتُمۡ لَهُۥ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِي عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحۡرَۖ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمۡ فِي جُذُوعِ ٱلنَّخۡلِ وَلَتَعۡلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابٗا وَأَبۡقَىٰ
فیرعەون نکۆڵی لە باوەڕی جادووگەرەکان کرد و ھەڕەشەی لێکردن و پێی وتن : باوەڕتان ھێنا بە موسا پێش ئەوەی مۆڵەتی ئەوەتان بدەم ، بەڕاستی موسا سەرگەورەتانە ئەی جادووگەرەکان ئەو جادووی فێرکردوون ھەر بۆیە شوێنی کەوتن، سوێند بێت دەست و قاچەکانتان جیاواز لە یەکتر ببڕم، پاشان لاشەکانتان ھەڵبواسم بەقەدی دار خورمادا تاوەکو دەمرن، بۆ ئەوەی ببن بە پەند و ئامۆژگاری بۆ کەسانی تر، جا ئەو کاتە دەزانن کاممان سزامان سەختر و بەردەوامترە ، من یا خواکەی موسا ؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ لَن نُّؤۡثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِي فَطَرَنَاۖ فَٱقۡضِ مَآ أَنتَ قَاضٍۖ إِنَّمَا تَقۡضِي هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَآ
جادووگەرەکان وتیان بە فیرعەون: - ئەی فیرعەون - ئێمە تۆ بەسەر ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزە ڕوونانەدا ھەڵنابژێرین، وە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو خوایەی کە بەدیھێناوین، ھەرچییەک ئەکەیت بەرامبەرمان بیکە و درێغی مەکە، ھیچ دەسەڵاتێکت بەسەرماندا نییە لەم دونیایە نەبێت کە کۆتایی دێت و دەفەوتێت، وە ئەوەش بزانە دەسەڵاتەکەی تۆ دەفەوتێت و تیادەچێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغۡفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكۡرَهۡتَنَا عَلَيۡهِ مِنَ ٱلسِّحۡرِۗ وَٱللَّهُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ
بەڕاستی ئێمە باوەڕمان بە پەروەردگارمان ھێنا بە ئومێد و ڕەجای ئەوەی ھەرچی گوناھ و تاوان و بێباوەڕی پێشوومانە بیسرێتەوە لێمان خۆش بێت، وە گوناھی ئەو سیحر و جادووەی کە زۆرت لێکردین فێری ببین و ئەنجامی بدەین بۆ ئەوەی بەسەر موسادا سەرکەوین لەسەرمانی بسڕێتەوە، وە پاداشتی خوای گەورە باشترە لەوەی کە بەڵێنت پێدابووین، وە سزای ئەویش بەردەوامترە لەو سزایەی کەتۆ ھەڕەشەی پێ دەکەیت لێمان.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّهُۥ مَن يَأۡتِ رَبَّهُۥ مُجۡرِمٗا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحۡيَىٰ
بێگومان ھەر کەسێک بە بێباوەڕی بچێتەوە لای خوا لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوە بەڕاستی بەشی دۆزەخە و نایشمرێت وە بەھەمیشەییش تێیدا دەمێنێتەوە، نامرێت تاوەکو پشوو بدات و ئیسراحەت بکات، وە بەژیانێکی خۆشیش ناژێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَأۡتِهِۦ مُؤۡمِنٗا قَدۡ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلۡعُلَىٰ
وە ھەر کەسێک لە ڕۆژی قيامەتدا بە باوەڕەوە بچێتەوە لای خوای گەورە، وە کاروکردەوەی چاکەی ئەنجام دابێت، ئا ئەوانە خاوەن ئەو سیفەتە گەورانەن چەندین پلەی بەرزیان ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
جَنَّٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَاۚ وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ
ئەو پلە بەرزانە بریتین لە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی و بەردەوام، بە ژێر کۆشک و تەلارەکانیدا ڕووبارەکان دێن و دەڕۆن و گوزەر دەکەن، بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، ئەو پاداشتەی باسکرا پاداشتی ھەموو کەسێکە خۆی پاک کردبێتەوە لە بێباوەڕی و گوناھ و تاوان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• لا يفوز ولا ينجو الساحر حيث أتى من الأرض أو حيث احتال، ولا يحصل مقصوده بالسحر خيرًا كان أو شرًّا.
جادووگەر ھەرگیز سەرکەوتوو و سەرفراز نابێت ھەرکات و ساتێک بگەڕێت بەسەر زەویدا، یان ھەر کاتێک خەریکی فڕوفێل بێت، وە ھەرگیزیش مەبەستی خۆی بەدەست ناھێنێت لەو جادووەی دەیکات نە لەخێر بۆ خۆی ونە لە زیانگەیاندن بەکەسانی تر.

• الإيمان يصنع المعجزات؛ فقد كان إيمان السحرة أرسخ من الجبال، فهان عليهم عذاب الدنيا، ولم يبالوا بتهديد فرعون.
باوەڕ بە خوای گەورە موعجیزە دەسازێنێت، بەڕاستی باوەڕی جادووگەرەکان پاش ئەوەی ڕاستییان بۆ ڕوون بوویەوە لە شاخ و کێوەکان دامەزراوتر بوو، بۆیە سزای دونیایان لا سووک بوو، وە ھیچ گوێیشیان نەدا بە ھەڕەشە و گوڕەشەکانی فیرعەون.

• دأب الطغاة التهديد بالعذاب الشديد لأهل الحق والإمعان في ذلك للإذلال والإهانة.
ھەمیشە وابووە ستەمکار و لە خوا یاخییەکان ھەڕەشەی سەخت لە باوەڕداران و کەسانێک لەسەر ھەق دەکەن، بۆ ئەوەی زەلیلیان بکەن و چۆکیان پێدابدەن و پەشیمانیان بکەنەوە لە باوەڕەکەیان.

وَلَقَدۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَسۡرِ بِعِبَادِي فَٱضۡرِبۡ لَهُمۡ طَرِيقٗا فِي ٱلۡبَحۡرِ يَبَسٗا لَّا تَخَٰفُ دَرَكٗا وَلَا تَخۡشَىٰ
بێگومان وەحیمان بۆ موسا کرد : کە بە شەو لەگەڵ بەندەکانم لە میسر دەربچن تاوەکو کەس پێیان نەزانێت، دوای ئەوەی بەگۆچانەکەت بدە لە دەریا و ڕێگایەکی وشکانیان بۆ بکەرەوە تاوەکو لێوەی بپەڕێنەوە، نە بترسە لە سوپاکەی فیرعەون پێتان بگەن و نەخەمی نوقم بوونیشت ھەبێت لە دەریا.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَتۡبَعَهُمۡ فِرۡعَوۡنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلۡيَمِّ مَا غَشِيَهُمۡ
دوای ئەوەی ئەوان بە شەو لە میسر دەرچوون، فیرعەون و سەربازەکانی شوێنیان کەوتن (بەو ڕێگا وشکانییەی موسا و باوەڕداران پێیدا ڕۆیشتن) لەپڕ شەپۆلی دەریا ھات و فیرعەون و سەربازەکانی داپۆشی چۆن داپۆشینێک، بەشێوەیەک جگە لە (اللە) ھیچ کەس ھەقیقەتی نازانێت، ھەموویان نوقمی ناو دەریا بوون و تیاچوون، خوای گەورە موسا و باوەڕدارانی ڕزگار کرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَضَلَّ فِرۡعَوۡنُ قَوۡمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ
فیرعەون گەلەکەی سەرگەردان و گومڕا کرد، کوفر و بێباوەڕی لا جوان و ڕازاوە کردن، وە بەناھەق و باتڵ فڕوفێڵی لێکردن، وە نەیتوانی ڕێنوێنیان بکات و ھیدایەتیان بدات بۆ سەر ڕێگای ڕاست.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَٰبَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ قَدۡ أَنجَيۡنَٰكُم مِّنۡ عَدُوِّكُمۡ وَوَٰعَدۡنَٰكُمۡ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلۡأَيۡمَنَ وَنَزَّلۡنَا عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰ
دوای ئەوەی بەنو ئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە فیرعەون و سەربازەکانی پێمان وتن: ئەی نەوەکانی ئیسرائیل ئێمە ئێوەمان لە دەست دوژمنەکەتان ڕزگار کرد، وە بەڵێنمان پێدابوون لەلای ڕاستی ئەو شیوەی دەکەوێتە لای کێوی طور لەگەڵ موسا دا گفتوگۆ بکەین، وە لە ڕۆژە سەختەکانی ئەو ساڵانەی ونی ناو دەشتی سینا بوون لەو دەشتە چۆڵەدا شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوین و مەلی شێلاقەمان بۆ ناردنە خوارەوە، تاوەکو سوودی لێ ببینن.
Arabic explanations of the Qur’an:
كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَلَا تَطۡغَوۡاْ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبِيۖ وَمَن يَحۡلِلۡ عَلَيۡهِ غَضَبِي فَقَدۡ هَوَىٰ
پێمان وتن: لەو ڕزق و ڕۆزییە پاکو خاوێن و حەڵاڵە بخۆن کە پێمان داوون، وە سنوری خوای گەورە مەبەزێنن و نزیکی ئەو شتانە نەکەونەوە کە خوای گەورە حەرامی کردوون، وە گەر نا خەشم و توڕەیی من دادەبەزێتە سەرتان، وە ھەرکەسیش خەشم و توڕەیی من داببەزێتە سەری ئەوە بە ھیلاکدا دەچێت و سەرگەردانی دونیا و دواڕۆژیش دەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِنِّي لَغَفَّارٞ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا ثُمَّ ٱهۡتَدَىٰ
بێگومان من بەرامبەر ئەو کەسەی تەوبە دەکات و باوەڕی ھێناوە و کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدات و بەردەوام دەبێت لەسەری زۆر لێبوردە و بەخشەرم، لە گوناھەکانی دەبوورم، وە ھەڵە و کەموکورتییەکانیشی دەپۆشم.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَمَآ أَعۡجَلَكَ عَن قَوۡمِكَ يَٰمُوسَىٰ
- ئەی موسا - چی وای لێکردیت لە گەلەکەت پێش بکەویت و پەلە بکەیت لە گەیشتنت بە کێوی طور و ئەوان لە دوای خۆتەوە بەجێ بھێڵێت ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ هُمۡ أُوْلَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِي وَعَجِلۡتُ إِلَيۡكَ رَبِّ لِتَرۡضَىٰ
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی خوای گەورەی دایەوە و فەرمووی: ئەوان وان لە دوامەوە و پێم دەگەن، لە گەلەکەم پێش کەوتم بۆ لای تۆ، تاوەکو بەو پەلە کردنەم بۆ لات لێم ڕازی بیت ، ئەی پەروەردگارم.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ فَإِنَّا قَدۡ فَتَنَّا قَوۡمَكَ مِنۢ بَعۡدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِيُّ
خوای گەورە پێی فەرموو : ئەی موسا بێگومان دوای ھاتنی تۆ بۆ کێوی طور گەلەکەتمان تاقیکردەوە، ئەویش ئەوە بوو سامری گوێرەکەیەکی لە زێر بۆ دروست کردن و بانگی کردن بۆ پەرستنی و گومڕای کردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوۡمِهِۦ غَضۡبَٰنَ أَسِفٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ أَلَمۡ يَعِدۡكُمۡ رَبُّكُمۡ وَعۡدًا حَسَنًاۚ أَفَطَالَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡعَهۡدُ أَمۡ أَرَدتُّمۡ أَن يَحِلَّ عَلَيۡكُمۡ غَضَبٞ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَخۡلَفۡتُم مَّوۡعِدِي
ئەمجا موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک ئەوەی بیست بەداخ و خەم و پەژارە و توەڕییەوە گەرایەوە بۆ لای گەلەکەی، وە پێی وتن: ئەی گەلەکەم ئایا پەروەردگارتان بەڵێنێکی باشی پێنەدان، کە تەوراتتان بۆ دادەبەزێنێت، وە دەتانخاتە بەھەشتەوە، یاخود ماوە و کاتەکە زۆری خایاند و لەبیرتان چوو، یان ھەر ویستان بەم گوێرەکە پەرستنە خەشم و توڕەیی پەروەردگارتان بۆ دابەزێت و دووچاری سزای ئەو ببنەوە، ھەر لەبەر ئەوە ئەو بەڵێن و پەیمانەتان شکاند کە بە منتان دابوو کەلەسەر یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵی بمێننەوە تا دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ مَآ أَخۡلَفۡنَا مَوۡعِدَكَ بِمَلۡكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلۡنَآ أَوۡزَارٗا مِّن زِينَةِ ٱلۡقَوۡمِ فَقَذَفۡنَٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلۡقَى ٱلسَّامِرِيُّ
گەلەکەی موسا وتیان: - ئەی موسا - بە ویست و دەسەڵاتی خۆمان سەرپێچیمان لە فەرمانەکەی تۆ نەکرد، بەڵکو ناچار بووین، بەڵکو کاتێک کە دەرچوین زیڕ و زیوێکی زۆری گەلەکەی فیرعەونمان لە کۆل نابوو ، ئێمەیش بۆ ئەوەی ڕزگارمان بێت لە دەستی فڕێمان دایە ناو چاڵێکەوە، ھەر کاتێک ئێمە فڕێمان دەدا سامرییش مشتێ خۆڵی لە شوێنەواری جێ سمی ئەسپەکەی جوبرەئیلی دەھاویشتە سەر ئەو چاڵە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من سُنَّة الله انتقامه من المجرمين بما يشفي صدور المؤمنين، ويقر أعينهم، ويذهب غيظ قلوبهم.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە (جل جلالە) ئەوەیە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنێت، بەشێوەیەک دڵ و دەروونی باوەڕدارانی پێ خۆش بکات، وە چاویان پێی ڕوون بێتەوە، وە ئەو توڕەیی و ناخۆشی و ناڕەحەتییەی لەناو دڵیاندا کۆ بووەتەوە نەیھێڵێت.

• الطاغية شؤم على نفسه وعلى قومه؛ لأنه يضلهم عن الرشد، وما يهديهم إلى خير ولا إلى نجاة.
کەسی لەخوا یاخی شووم و نەگبەتیە بۆ خۆی و گەلەکەیشی، لەبەر ئەوەی لە رێگای ڕاست لایان دەدا، وە ڕێنوێنیشیان ناکات بۆ خێر و خۆشی و چاکە و ڕزگار بوون.

• النعم تقتضي الحفظ والشكر المقرون بالمزيد، وجحودها يوجب حلول غضب الله ونزوله.
ناز و نیعمەت و بەخششەکانی خوای گەورە دەبێت بە شوکر و سوپاس گوزاری خوای گەورە بپارێزرێن، وە نکۆڵی کردن و گوێ نەدان پێی خەشم و توڕەیی خوای گەورە دادەبەزێنێت.

• الله غفور على الدوام لمن تاب من الشرك والكفر والمعصية، وآمن به وعمل الصالحات، ثم ثبت على ذلك حتى مات عليه.
خوای گەورە (اللە جل جلالە) بەردەوامە لەسەر لێخۆشبوونی خۆی بۆ کەسانێک تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە لە شیرک و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان، وە باوەڕیان ھێناوە و کار و کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەیش بەردەوام دەبن لەسەری تا ئەو ڕۆژەی دەمرن و دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان.

• أن العجلة وإن كانت في الجملة مذمومة فهي ممدوحة في الدين.
بەڕاستی ھەرچەندە پەلەکردن بە کۆی گشتی کارێکی بێزراوە، بەڵام بۆ ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە کارێکی باشە لە دیندا.

فَأَخۡرَجَ لَهُمۡ عِجۡلٗا جَسَدٗا لَّهُۥ خُوَارٞ فَقَالُواْ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمۡ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِيَ
سامری لەو زێر و زیوانە پەیکەری گوێرەکەیەکی بێ گیانی دروستکرد بۆ نەوەکانی ئیسرائیل، وەک مانگا دەیبۆڕاند، ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون وتیان: ئەمە خوای ئێوە و خوای موسایشە، موسا لەبیری چووە خواکەی لێرە بەجێھێشتووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَلَا يَرَوۡنَ أَلَّا يَرۡجِعُ إِلَيۡهِمۡ قَوۡلٗا وَلَا يَمۡلِكُ لَهُمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا
ئایا ئەوانەی گیرۆدەی فڕوفێڵی سامری بوون و ئەو گوێرەکەیان پەرست نابینن ئەو گوێرەکەیە نە قسەیان لەگەڵدا دەکات و نە وەڵامی داواکاریەکانیشیان دەداتەوە، وە دەسەڵاتی ئەوەیشی نییە زەرەر و زیان لەوان و لە خەڵکی تریش دوور بخاتەوە، وە دەسەڵاتیشی نییە سوود و قازانج بەوان و بە خەڵکی تریش بگەیەنێت؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ قَالَ لَهُمۡ هَٰرُونُ مِن قَبۡلُ يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦۖ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحۡمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِي وَأَطِيعُوٓاْ أَمۡرِي
بێگومان ھارونیش پێش ئەوەی موسا بگەڕێتەوە بۆ لایان پێی وتن: ئەی گەلی من وریا بن ئێوە بەو گوێرەکە زێڕینە تاقیکرانەوە تاوەکو باوەڕدار و بێباوەڕ لێک جیا بکرێنەوە، وە - ئەی گەلەکەم - پەروەردگارتان بەخشندە و میھرەبانە و خاوەنی ڕەحمەتە نەک ئەو گوێرەکەیەی کە ھیچ زیان و قازانجی بەدەست نییە، چی جای بگات بەوەی ڕەحمتان پێ بکات و بەخشندە بێت لەگەڵتاندا، دەی کەوابێت شوێنی من بکەون لەپەرستنی (اللە) تەعالا بەتاک و تەنھایی، وە گوێڕایەڵی فەرمانەکانیشم بن، بەوەی واز بھێننن لەپەرستنی ھەر شتێک جگە لە خوای گەورە.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ لَن نَّبۡرَحَ عَلَيۡهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرۡجِعَ إِلَيۡنَا مُوسَىٰ
ئەوانەی گیرۆدەی پەرستنی گوێرەکەکە بوون وتیان: نەخێر وازی لێناھێنین و بەردەوام لای ئەم گوێرەكە دەمێنینەوە و دەیپەرستین تا ئەو کاتەی موسا دەگەڕێتەوە بۆ لامان.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذۡ رَأَيۡتَهُمۡ ضَلُّوٓاْ
موسا بە ھارونی برای وت: چی شتێک ڕێگری لێکردیت لەوەی نەیەیت بەدوامدا کاتێک بینیت بەنو ئیسرائیل گومڕا بوون و جگە لەخوا خەریکی پەرستنی گوێرەکەن ؟
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَّا تَتَّبِعَنِۖ أَفَعَصَيۡتَ أَمۡرِي
وازیان لێ بھێنیت و بگەیت پێم؟! ئایا تۆیش سەرپێچی فەرمانەکەمت کرد و قسەمت شکاند کاتێک من تۆم لای ئەوان بەجێھێشت کە ئاگاداریان بیت و نەھێڵێت سەرپێچی خوا بکەن؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ يَبۡنَؤُمَّ لَا تَأۡخُذۡ بِلِحۡيَتِي وَلَا بِرَأۡسِيٓۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقۡتَ بَيۡنَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَمۡ تَرۡقُبۡ قَوۡلِي
کاتێک موسا ڕیش و سەری ھارونی برای توند ڕاکێشا، وە سەرزەنشتی کرد لەوەی بۆچی ڕازی بوو بەنو ئیسرائیل دەست بکەن بەگوێرەکە پەرستن، ھارون ویستی سۆز و بەزەیی موسا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت و پێی وت: ئەی کوڕی دایکم ڕیش و قژم ڕامەکێشە، من بیانووم ئەوە بوو کە لەگەڵیان مامەوە و جێم نەھێڵان، ترسام لەوەی ئەگەر بەتەنھا بەجێیان بھێڵم دووبەرەكی بكەوێتە ناویان و دوای پێم بڵێیت: بەڕاستی تۆ جیاوازی و دووبەرەکیت خستە نێو بەنو ئیسرائیلەوە، وە وەسیەت و ئامۆژگاریەکەی منت نەپاراست، وە چاوەڕوانی منت نەکرد تا دێمەوە بۆ لایان.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ فَمَا خَطۡبُكَ يَٰسَٰمِرِيُّ
موسا (سەلای خوای لێ بێت) بە سامری وت: ئەی سامری تۆ ئیش و کارت چییە؟ چی شتێک پاڵی پێوە نایت کە ئەم کارە بکەیت؟ مەبەست پێی دروستکردنی ئەم گوێرەکەیە لە زێڕ و زیو، وە پاشان بیکاتە خوای بەنو ئیسرائیل بۆ ئەوەی بیپەرستن.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ بَصُرۡتُ بِمَا لَمۡ يَبۡصُرُواْ بِهِۦ فَقَبَضۡتُ قَبۡضَةٗ مِّنۡ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذۡتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتۡ لِي نَفۡسِي
سامری بە موسای وت (سەلامی خوای لێ بێت): ئەوەی من بینیم ئەوان نەیانبینی، بێگومان من جوبرەئیلم بینی بە سواری ئەسپێکەوە، مشتێک لە خۆڵی جێ سمی ئەسپەکەیم ھەڵگرت و پرژاندم بەسەر ئەو زێر و زیوە تواوەی کە لەشێوەی گوێرەکە بوو، ئیتر پەیکەری ئەو گوێرەکەی لێ دروست بوو کە وەک مانگا دەیبۆڕاند، ھەر بەو شێوەیە نەفس و دەروونم ئەوەی لاشیرین کردم کە ئەنجاممدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ فَٱذۡهَبۡ فَإِنَّ لَكَ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَۖ وَإِنَّ لَكَ مَوۡعِدٗا لَّن تُخۡلَفَهُۥۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِي ظَلۡتَ عَلَيۡهِ عَاكِفٗاۖ لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِي ٱلۡيَمِّ نَسۡفًا
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە سامری وت: بڕۆ لێرە مەمێنە، وە دوور بکەوەرەوە، تا ماویت لە ژیاندا ھەر کەسێک لێت نزیک بویەوە بڵێیت: نزیکم مەبەرەوە و دەستم لێمەدە و دەستت لێنادەم، وەک کەسیکی گول تاماویت بە زەلیلی و زەبوونی بژیت، وە دڵنیاشبە لە ڕۆژی قیامەتدا وادەیەکت ھەیە کە خوای گەورە لێپریسنەوەت لەگەڵدا دەکات و تۆڵە و سزای ئەو کارەیشت وەردەگرێتەوە، وە خوای گەورەیش بەڵێنی خۆی جێ بەجێ دەکات، ئێستاش تەماشای ئەو گوێرەکەیە بکە کە کردبووت بەخوای خۆت و جگە لە (اللە) و دەتپەرست، بێگومان ئاگری تێبەردەدەین تاوەکو دەتوێتەوە، پاشان خۆڵەکەی بەرت و بڵاو دەکەینەوە بۆ ئەوەی ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِي لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۚ وَسِعَ كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمٗا
- ئەی خەڵکینە - دڵنیابن ئەوەی سامری دروستی کرد خوا نەبوو، بەڵکو پەرستراوی ھەقی ئێوە زاتی (اللە تعالی) یە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەئەو، زانست و زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتووەتەوە، وە ئاگاداری ھەموو شتێکە و ھیچ شتێکی لێ ون نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• خداع الناس بتزوير الحقائق مسلك أهل الضلال.
فڕوفێڵ کردن لە خەڵک و خەڵەتاندنیان بەوەی ڕاستیەکانیان لێ بگۆڕێت کاری ھەموو کەسێکی گومڕا و سەرلێشێواوە.

• الغضب المحمود هو الذي يكون عند انتهاكِ محارم الله.
توڕەیی ستایشکراو ئەوەیە لەکاتێکدا بێت کە سەرپێچی فەرمانەکانی خواى گەورە دەکرێت؛ بۆیە لەپێناو خواى گەورە توڕە دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە سەرپێچی.

• في الآيات أصل في نفي أهل البدع والمعاصي وهجرانهم، وألا يُخَالَطوا.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ڕێگری کردنی خەڵکی بیدعەچی و تاوانبار و دوورکەوتنەوە لێیان و تێکەڵاوی نەکردنیان.

• في الآيات وجوب التفكر في معرفة الله تعالى من خلال مفعولاته في الكون.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی واجیبە مرۆڤی باوەڕدار بیربکاتەوە لە ناسینی خوای گەورە لە ڕێگای بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی فراوانی ئەو زاتە پیرۆزە لە گەردووندا.

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآءِ مَا قَدۡ سَبَقَۚ وَقَدۡ ءَاتَيۡنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكۡرٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن چیرۆک و بەسەرھاتی موسا و فیرعەون و گەلەکانیانمان بۆ گێڕایتەوە، ھەر بەو شێوەیە چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێش خۆت بۆ دەگێڕینەوە، تاوەکو دڵدانەوە بێت بۆ تۆ کە بزانیت ئەوە بەتەنھا تۆ نیت کە دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆشی بوویت لەگەڵ بێباوەڕاندا، وە بێگومان لەلایەن خۆیشمانەوە قورئانمان بەخشیوە پێت تاوەکو بیر خەرەوەی ئەو کەسانە بێت کە بیر لەمانا و مەبەستەکانی دەکەنەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
مَّنۡ أَعۡرَضَ عَنۡهُ فَإِنَّهُۥ يَحۡمِلُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وِزۡرًا
ھەر کەسێک پشت لەم قورئانە ھەڵبکات کە دابەزیوە بۆ سەر تۆ و باوەڕی پێ نەھێنێت و کار و کردەوەی پێ نەکات، بێگومان لە ڕۆژی قیامەتدا تاوان و گوناھی گەورە ھەڵدەگرێت، وە شایستەی سزای بە ئێش و ئازاریشە.
Arabic explanations of the Qur’an:
خَٰلِدِينَ فِيهِۖ وَسَآءَ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ حِمۡلٗا
لەو سزایەدا بەھەمیشەیی دەمێننەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا گوناھ و تاوانەکانیان خراپترین بارێکە ھەڵیان گرتبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ زُرۡقٗا
ئەو ڕۆژەی فریشتەی فووکردن (ئیسرافیل) فووی دووەم دەکات بە کەڕەنادا بۆ ئەوەی خەڵکی زیندووببنەوە لە گۆڕەکانیان، ئەو ڕۆژە بێباوەڕان بەشینی کۆ دەکەینەوە، دەفەرموێت : بەشینی کۆیان دەکەینەوە، چونکە ڕەنگی پێست و چاویان لەتاو ناڕەحەتیەکانی قیامەت شین بووە، کە ھیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە خۆ بگرێت لەبەردەم ناڕەحەتیەکانی ئەو ڕۆژەدا.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَتَخَٰفَتُونَ بَيۡنَهُمۡ إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا عَشۡرٗا
لە نێو خۆیاندا چپە چپیانە و بەنھێنی قسە دەکەن و دەڵێن: ئێوە ھەر دە ڕۆژێک لەپاش مردن لەناو گۆڕدا ماونەتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
نَّحۡنُ أَعۡلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذۡ يَقُولُ أَمۡثَلُهُمۡ طَرِيقَةً إِن لَّبِثۡتُمۡ إِلَّا يَوۡمٗا
خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمە دەزانین لە نێو خۆیاندا بە چپە باسی چێ دەکەن، ھیچ شتێکمان لا شاراوە نییە، ئەوەیان لە ھەموویان ژیرترە دەڵێت: تەنھا یەک ڕۆژ لەناو گۆڕدا ماونەتەوە نەک زیاتر.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡجِبَالِ فَقُلۡ يَنسِفُهَا رَبِّي نَسۡفٗا
- ئەی پێغەمبەری خوا - پرسیارت لێدەکەن لەبارەی چیاکانەوە لە ڕۆژی قیامەتدا چیان بەسەر دێت، تۆیش پێیان بڵێ: پەروەردگارم لەبنیان دێنێت چۆن لەبن ھێنانێک، ورد و خاشیان دەکات و دەیاندات بەبادا.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَيَذَرُهَا قَاعٗا صَفۡصَفٗا
ئەو زەوییەیش کە ئەو چیانەی ھەڵگرتبوو، دەکاتە دەشتێکی ساف و پان و کاکی بەکاکی، ھیچ خانوو و ڕووەکێکی لەسەر نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجٗا وَلَآ أَمۡتٗا
- ئەی ئەو کەسەی تەماشای دەکەیت - ھیچ خواری و ناڕێکی و دۆڵ و شیو و شاخ و بەرزی و نزمی تێدا نابینیت و ھەمووی ڕێک و تەخت ئەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَوۡمَئِذٖ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِيَ لَا عِوَجَ لَهُۥۖ وَخَشَعَتِ ٱلۡأَصۡوَاتُ لِلرَّحۡمَٰنِ فَلَا تَسۡمَعُ إِلَّا هَمۡسٗا
ئەو ڕۆژە خەڵکی ھەموو شوێن دەنگی جاڕچییەک دەکەون بەرەو گۆڕەپانی مەحشەر و کۆبوونەوە، ھیچ کەسێک نییە بتوانێت لابدات و شوێنی نەکەوێت و بەرەو لایەکی تر بڕوات، ھەمووی لەترسی خوای میھرەبان بێدەنگ دەبن، ئەو ڕۆژە گوێت لە ھیچ دەنگێک نابێت دەنگی ژێر لێو و ئەسپایی نەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَوۡمَئِذٖ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنۡ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحۡمَٰنُ وَرَضِيَ لَهُۥ قَوۡلٗا
لەو ڕۆژە گەورەدا شەفاعەت و تکای ھیچ کەسێک سوودی نییە شەفاعەتکارێک نەبێت خوای گەورە خۆی مۆڵەتی بدات، وە گوفتار و قسەشی پەسەند بکات و لێی ڕازی بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلۡمٗا
خوای گەورە ئاگادارە و دەزانێت ئەو خەڵکە پێشوازی لەچی شتێکی قیامەتیان دەکەن، وە دەزانێت و ئاگادارە لە دونیایشدا چیان بەجێھێشتووە، وە بەندەکانی خوا ھیچ کامیان زانیاریان نییە دەربارەی زات و سیفاتی خوای گەورە و ئاگادار نین پێی.
Arabic explanations of the Qur’an:
۞ وَعَنَتِ ٱلۡوُجُوهُ لِلۡحَيِّ ٱلۡقَيُّومِۖ وَقَدۡ خَابَ مَنۡ حَمَلَ ظُلۡمٗا
ئەو ڕۆژە ڕووخساری بەندەکان زەلیل و ملکەچن بۆ ئەو زاتەی ھەمیشە زیندووە و ھەرگیز نامرێت، ئەو زاتەی ھەڵسوڕێنەر و بەڕێکەری ھەموو کاروباری بەندەکانیەتی، بێگومان خەسارۆمەند بوو ئەو کەسەی زوڵم و ستەمی لە خۆی کرد، بەوەی خۆی دووچاری گوناھ و تاوان و ھەر ھۆکارێکی تر کرد کە مرۆڤ بە ھیلاک دەبات.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَن يَعۡمَلۡ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَلَا يَخَافُ ظُلۡمٗا وَلَا هَضۡمٗا
ھەر کەسێک کار و کردەوەی چاکە بکات و لە ھەمان کاتیشدا باوەڕی بە خوای گەورە و پێغەمبەرەکانی ھەبێت، ئەوە بەتەواوی و بێ کەم و کورتی پاداشتی خۆی وەردەگرێت، وە ناترسێت لەوەی ستەمی لێ بکرێت، بەوەی سزا بدرێت لە بەرامبەر گوناھێک کە ئەنجامی نەداوە، وە پاداشتی کار و کردەوە چاکەکانیشی لێ کەم ناکرێتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَٰهُ قُرۡءَانًا عَرَبِيّٗا وَصَرَّفۡنَا فِيهِ مِنَ ٱلۡوَعِيدِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ أَوۡ يُحۡدِثُ لَهُمۡ ذِكۡرٗا
ھەروەکو چیرۆکی پێغەمبەران و ئوممەتانی پێشووترمان بۆ دابەزاندیت، قورئانی پیرۆزیشمان بەزمانی عەرەبی و ڕەوان بۆ دابەزاندنی، وە جۆرەھا ھەڕەشە و ترساندنمان تێدا ڕوونکردوەتەوە، بەئومێدی و ڕەجای ئەوەی لە گوناھ و تاوان بگەڕێنەوە لەخوا بترسن، یاخود قورئان ببێت بە پەند و ئامۆژگاری بۆیان.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• القرآن العظيم كله تذكير ومواعظ للأمم والشعوب والأفراد، وشرف وفخر للإنسانية.
قورئانی پیرۆز ھەر ھەمووی بیرخستنەوە و ئامۆژگارییە بۆ ھەموو ئوممەت و گەلان و تاکەکانی ناو کۆمەڵگا، وە مایەی ڕێز و فەخر و شانازییە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.

• لا تنفع الشفاعة أحدًا إلا شفاعة من أذن له الرحمن، ورضي قوله في الشفاعة.
شەفاعەت و تکای ھیچ کەسێک سوودی نییە، شەفاعەت و تکای ئەو کەسە نەبێت خوای بەخشندە و میھرەبان مۆڵەتی دەدات، وە قسە و تکایشی دەبێت پەسەند بێت لای ئەو.

• القرآن مشتمل على أحسن ما يكون من الأحكام التي تشهد العقول والفطر بحسنها وكمالها.
قورئانی پیرۆز جوانترین و شیاوترین ئەحکامەکانی لەخۆ گرتووە، ئەو ئەحکامانەی کە ھەموو ژیری و فیترەتێکی ساغ و دروست شاھیدی جوانی و تەواوی بۆ دەدات.

• من آداب التعامل مع القرآن تلقيه بالقبول والتسليم والتعظيم، والاهتداء بنوره إلى الصراط المستقيم، والإقبال عليه بالتعلم والتعليم.
یەکێک لە ئاداب و نەریتە جوانەکانی مامەڵەکردن لە گەڵ قورئانی پیرۆزدا ئەوەیە ھەرچی لەوێدا ھاتووە وەری بگریت و تەسلیمی ببیت و بەگەورە و پیرۆزی بزانیت، وە بە نور و ڕوناکی قورئان ڕێنومایی وەربگریت بۆ سەر ڕێگای ڕاست، وە بەفێربوون و خەڵک فێرکردن بەرەو پیری بڕۆیت.

• ندم المجرمين يوم القيامة حيث ضيعوا الأوقات الكثيرة، وقطعوها ساهين لاهين، معرضين عما ينفعهم، مقبلين على ما يضرهم.
پەشیمانی و داخ و حەسەرەتی تاوانباران لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک ئەبینن کاتێکی زۆری خۆیان بەبێ ھوودە بەسەر برد، وە بە گاڵتە و گەپ و لاقرتێ بەفێرۆیاندا، پشتیان کرد لەوەی سوودی ھەبوو بۆیان، کەچی چوون بەرەو پیری ئەوەی کە زەرەرمەند بوون لە دەستی.

فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۗ وَلَا تَعۡجَلۡ بِٱلۡقُرۡءَانِ مِن قَبۡلِ أَن يُقۡضَىٰٓ إِلَيۡكَ وَحۡيُهُۥۖ وَقُل رَّبِّ زِدۡنِي عِلۡمٗا
بەرز و بڵندی و پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە، ئەو پادشا و خاوەنی ھەموو شتێکە، ئەو خوایە ھەق و ڕاستە، وە گوفتار و وتاری ھەموو ڕاستن، پاکوبێگەردی بۆ زاتی بەرزی ئەو لەو کەموکورتیانەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی دەکەن پێی، - ئەی پێغەمبەر- پەلە مەکە لە وەرگرتنی قورئان پێش ئەوەی وەحیەکە بە تۆ بگات، وە پێشبڕکێی جوبرەئیل بکەیت، وە بڵێ: ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە تا ئەوەی فێرت کردم.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَقَدۡ عَهِدۡنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبۡلُ فَنَسِيَ وَلَمۡ نَجِدۡ لَهُۥ عَزۡمٗا
بێگومان پێشتر ئامۆژگاری ئادەممان کرد کە لە بەروبومی ئەو درەختە نەخوات، وە ڕێگریمان لێکرد کارێکی وابکات، وە سەرەنجامی ئەوەشمان بۆ ڕوونکردەوە ئەگەر لەبەری ئەو درەختە بخۆیت چی چاوەڕوانت دەکات، بەڵام ئادەم ئامۆژگاریەکەی ئێمەی بیرچوویەوە و لەبەری درەختەکەی خوارد و ئارامی نەگرت کە لێی نەخوات، بەراستی ورە و عەزمی بەھێزمان لەو بەدی نەکرد کە پارێزگاری لەو کارە بکات کە ئامۆژگاری و وەسیەتمان بۆی کردبوو.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ
- ئەی پێغەمبەری خوا - باسی ئەوە بکە کاتێک بە فریشتەکانمان وت: سوژدەی ڕێز و سەلام بۆ ئادەم ببەن، ئەوە بوو فریشتەکان ھەموویان سوژدەیان برد، ئیبلیس نەبێت - کە لەوان نەبوو، بەڵام لەو کاتەدا لەگەڵ ئەوان بوو- ، لەبەر خۆ بەزلزانین سوژدەی نەبرد بۆ ئادەم.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَقُلۡنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوّٞ لَّكَ وَلِزَوۡجِكَ فَلَا يُخۡرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلۡجَنَّةِ فَتَشۡقَىٰٓ
وتمان: ئەی ئادەم ، بێگومان ئیبلیس دوژمنی تۆ و دوژمنی ھاوسەرەکەتە، وریابە تۆ و ھاوسەرەکەت لە بەھەشت دەرنەکات، بەوەی گوێڕایەڵی بکەیت و ئەویش وەسوەسەتان بۆ دروست بکات، ئەو کاتە دووچاری چەرمەسەری و ناڕەحەتییەکانی ژیان ببیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعۡرَىٰ
- ئەی ئادەم - ئەگەر تۆ لە بەھەشتدا بمێنیتەوە ئەوە خوای گەورە لەو بەھەشتەدا خواردن و خواردنەوەت دەداتێ و ھەرگیز برسیت نابێت، وە پۆشتەت دەکات و ھەرگیز ڕووت و بێ بەرگ نابیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأَنَّكَ لَا تَظۡمَؤُاْ فِيهَا وَلَا تَضۡحَىٰ
وە لەو بەھەشتەدا تێر ئاوت دەکات و ھەرگیز تینوت نابێت، وە سێبەرت بۆ دەکات و تیشکی خۆر لێت نادات و گەرمات نابێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَوَسۡوَسَ إِلَيۡهِ ٱلشَّيۡطَٰنُ قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ هَلۡ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلۡخُلۡدِ وَمُلۡكٖ لَّا يَبۡلَىٰ
شەیتان دنەی ئادەمی دا و وەسوەسەی خستە دڵیەوە، وە پێی وت: ئایا ڕێنماییت بکەم بۆ خواردنی بەری درەختێک ئەگەر لێت خوارد ھەمیشە زیندوو بیت و ھەرگیز نەمریت، وە ببیت بەخاوەنی موڵک و سەروەت و سامانێک کە بەردەوام بێت و ھەرگیز کۆتایی نەیەت ؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
فَأَكَلَا مِنۡهَا فَبَدَتۡ لَهُمَا سَوۡءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخۡصِفَانِ عَلَيۡهِمَا مِن وَرَقِ ٱلۡجَنَّةِۚ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ
ئادەم و حەوا لەبەری ئەو درەختەیان خوارد کە ڕێگریان لێکرابوو لە خواردنی، ئەوە بوو عەورەت و شەرمگەیان بەدەرکەوت و جلوبەرگی بەھەشتیان لەبەرا نەما و ڕووت و قووت مانەوە، جا دەستیان کرد بەلێکردنەوەی گەڵای درەختەکانی بەھەشت بۆ ئەوەی عەورەتی خۆیانی پێداپۆشن، ئادەم سەرپێچی فەرمانەکەی پەروەردگاری کرد، وە دوور نەکەوتەوە لەخواردنی بەری ئەو درەختەی پێی وترا بوو نزیکی نەکەونەوە، ئەو سنورەی بەزاند کە نەدەبوو بیبەزێنێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
ثُمَّ ٱجۡتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيۡهِ وَهَدَىٰ
پاشان پەروەردگار ئادەمی ھەڵبژارد و لە خۆی نزیکی کردەوە، وە تەوبە و پەشیمانیشی لێوەرگرت و ڕێگای ڕاستی پێشاندا.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ ٱهۡبِطَا مِنۡهَا جَمِيعَۢاۖ بَعۡضُكُمۡ لِبَعۡضٍ عَدُوّٞۖ فَإِمَّا يَأۡتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدٗى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشۡقَىٰ
خوای گەورە بە ئادەم و حەوای فەرموو: ئێوە و ئیبلیس لە بەھەشت بەرەو زەوی دابەزن، بزانن ئیبلیس دوژمنی ئێوەیە، وە ئێوەیش دوژمنی ئەون، ئەگەر لە منەوە ھیدایەت و ڕێنوماییەکتان بۆ ھات، ھەرکەسێک لە ئێوە شوێن ھیدایەت و ڕێنوماییەکەی من بکەوێت و کاری پێ بکات و لێی لانەدا، ئەوە گومڕا و سەرگەردان نابێت و ھەقێ لێ ون نابێت، وە لەڕۆژی دواییشدا بەسزای خوا بەدبەخت و ماڵ وێران نابێت، بەڵکو خوای گەورە دەیخاتە بەھەشتی ھەتا ھەتاییەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَنۡ أَعۡرَضَ عَن ذِكۡرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحۡشُرُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ أَعۡمَىٰ
وە ھەر کەسێکیش پشت لە یاد و زیکری من بکات و پێی ڕازی نەبێت و نەیەت بەدەمیەوە ئەوە بێگومان لە دونیا ژیانێکی کولەمەرگی و پر چەرمەسەری دەبێت، وە ژیانی ناو گۆڕیشی لێ تەسک دەکەینەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری (کوێری چاوەکانی و نەبوونی بەڵگە و بڕ و بیانو) ڕاپێچی گۆڕەپانی مەحشەری دەکەین.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرۡتَنِيٓ أَعۡمَىٰ وَقَدۡ كُنتُ بَصِيرٗا
ئەو کەسەی کە پشتی لەیاد و زیکری خوا کردووە دەڵێت: ئەی پەروەردگارم بۆچی منت بە کوێری حەشر کرد، خۆ من لە ژیانی دونیادا چاوم ساغ بوو، بینا بووم؟
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الأدب في تلقي العلم، وأن المستمع للعلم ينبغي له أن يتأنى ويصبر حتى يفرغ المُمْلِي والمعلم من كلامه المتصل بعضه ببعض.
ڕەچاوکردنی ئادابی وەرگرتنی زانست و زانیاری، پێویستە ئەو کەسەی گوێگری زانست دەبێت لەسەرخۆ بێت و ئارام بگرێت، تاوەکو مامۆستاکەی کۆتایی دێنێت بەو قسانەی کە ھەندێکی پەیوەستن بە ھەندێکی تریانەوە.

• نسي آدم فنسيت ذريته، ولم يثبت على العزم المؤكد، وهم كذلك، وبادر بالتوبة فغفر الله له، ومن يشابه أباه فما ظلم.
ئادەم لەبیری چوو، نەوەکانیشی دیسان لەبیریان چوو، وە ورە و عەزمی نەبوو، نەوەکانیش ھەروابوون، ئادەم دەستپێشخەری کرد لەتەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە، ئەویش تەوبەی لێوەرگرت و لێی خۆش بوو، ھەر کەسێک لەباوباپیرانی بکات ستەمی نەکردووە.

• فضيلة التوبة؛ لأن آدم عليه السلام كان بعد التوبة أحسن منه قبلها.
فەزڵ وگەورەیی تەوبە وگەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە، چونکە ئادەم -علیە السلام- دوای تەوبەکردن وگەڕانەوەی بۆ لای خوای گەورە باشتر بوو لەپێش تەوبەکەی.

• المعيشة الضنك في دار الدنيا، وفي دار البَرْزَخ، وفي الدار الآخرة لأهل الكفر والضلال.
فەزڵی تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خوا، چونکە ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) دوای تەوبە کردنەکەی باشتر بوو لەپێش تەوبەکەی . چەرمەسەری ژیانی دونیا، وە ژیانی ناو گۆڕ و ژیانی دواڕۆژ، بۆ خەڵکانی بێباوەڕ و گومڕایە.

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتۡكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَاۖ وَكَذَٰلِكَ ٱلۡيَوۡمَ تُنسَىٰ
خوای گەورە بەرپەرچی دایەوە و فەرمووی: ھەروەکو ئەوەی لە دونیا ئەنجامتدا، ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەت بۆ ھاتن کەچی تۆ پشتگوێت خستن و وازت لێھێنان و لەبیرت کردن، ھەر ئاوا ئەمڕۆ تۆیش لەناو سزای دۆزەخدا وازت لێ دەھێنرێت و لەبیر دەکرێیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَكَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَنۡ أَسۡرَفَ وَلَمۡ يُؤۡمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦۚ وَلَعَذَابُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبۡقَىٰٓ
ھەروەکو ئەم تۆڵەیەی باسکرا، تۆڵەیش لەو کەسانە دەسێنین لەسەرپێچیکردنی پەروەردگاردا زیادە ڕۆیی دەکەن و ڕۆچون لە ئارەزووە حەرامەکانیاندا، وە پشتیان ھەڵکردووە لە باوەڕھێنان بەبەڵگە ڕوون و ئاشکراکانی پەروەردگاری، وە سزای خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا توندتر و بەردەوامتر و بەھێزترە لەژیانی پڕ چەرمەسەری دونیا و سزای ناو گۆڕ.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَفَلَمۡ يَهۡدِ لَهُمۡ كَمۡ أَهۡلَكۡنَا قَبۡلَهُم مِّنَ ٱلۡقُرُونِ يَمۡشُونَ فِي مَسَٰكِنِهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّأُوْلِي ٱلنُّهَىٰ
ئایا لەناوبردنی ئەو گەلانەی پێش خۆیان گەل و ھۆزەکەتی شارەزا نەکرد بۆ گرتنەبەری ڕێگای ڕاست و ھیدایەت، لە کاتێکدا ئەوان بەشوێن و جێگا و ڕێگا و ماڵی وێرانی ئەو ئوممەتانەی پێش خۆیاندا دێن و دەچن، وە بەچاوی خۆیان شوێنەواریان دەبینن؟ بێگومان لەو لەناوبردن و کاول کردنەی ئەواندا گەلێک پەند و ئامۆژگاری و بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ئەوانەی ژیر و خاوەن بیروھۆشن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامٗا وَأَجَلٞ مُّسَمّٗى
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر بڕیاری پێشوەختەی پەروەردگارت نەبوایە کەھیچ کەسێک سزا نادات پێش ئەوەی بەڵگەی لەسەر بسەلمێنێت، وە ئەگەر پەروەردگارت پێشتر کاتێکی بۆ دیاری نەکردنایە لای خۆی، ئەوا سزای دەدان و لەناوی دەبردن، چونکە ئەوان شایستەی ئەو سزایە بوون.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ غُرُوبِهَاۖ وَمِنۡ ءَانَآيِٕ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡ وَأَطۡرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرۡضَىٰ
- ئەی پێغەمبەر - ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەو بێباوەڕانە پێت دەڵێن لەقسە و تانە و تەشەرەدانی نابەجێ، بە سوپاس و ستایشی پەروەردگارت پاکو بێگەردی بۆ خوای گەورە بنوێنە لە نوێژی بەیانی پێش خۆرھەڵاتن، وە لە نوێژی عەسر پێش خۆرئاوابوون، وە لە نوێژی مەغریب و نوێژی عیشا لە ساتەکانی شەویشدا ھەر تەسبیحات و یادی خوا بکە، وە لە نوێژی نیوەڕۆ کاتێک ڕۆژ لادەدا لە ناوەڕاستی ئاسمان دوای کۆتایی ھاتنی سەرەتای ڕۆژ، وە لە نوێژی مەغریبیش پاش کۆتایی ھاتنی کۆتایی ڕۆژ، بە ئومێد و ڕەجای ئەوەی پاداشتی ئەو کردەوانەت لای خوای گەورە بەو شێوەیە بدرێتەوە کە پێی ڕازیت.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَا تَمُدَّنَّ عَيۡنَيۡكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعۡنَا بِهِۦٓ أَزۡوَٰجٗا مِّنۡهُمۡ زَهۡرَةَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا لِنَفۡتِنَهُمۡ فِيهِۚ وَرِزۡقُ رَبِّكَ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰ
- ئەی پێغەمبەری خوا - تۆ تەماشای ئەو ماڵ و سەروەت و سامان و خۆشگوزەرانییە مەکە داومانە بەو بێباوەڕانە لەخۆشیەکانی ژیانی دونیا بۆ ئەوەی تاقیان بکەینەوە، ئەوەی پێمان بەخشیون ھەمووی لەناو دەچێت و کاتیە و بەردوام نابێت، ئەو پاداشتەی کە پەروەردگارت بەڵێنی پێداویت تاوەکو ڕازیت دەکات باشتر و بەردەوامترە لەو خۆشی و ناز و نیعمەتەی بەوانمان داوە لەدونیا کەخۆشی و ناز و نیعمەتێکی کاتی و لەناو چووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَأۡمُرۡ أَهۡلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصۡطَبِرۡ عَلَيۡهَاۖ لَا نَسۡـَٔلُكَ رِزۡقٗاۖ نَّحۡنُ نَرۡزُقُكَۗ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلتَّقۡوَىٰ
- ئەی پێغەمبەری خوا - فەرمان بکە بەخاووخێزان و کەسوکارت نوێژ بکەن، وە خۆیشت لەسەر ئەنجامدانی ڕابھێنە و بەردەوامبە لەسەری، ئێمە داوای ڕزق و ڕۆزی خۆت و کەسانی تریشت لێ ناکەین، بەڵکو ئێمە خۆمان ڕزق و ڕۆزی تۆ ئەدەین، وە سەرەنجامی باش و چاکیش لە دونیا و دواڕۆژیشدا ھەر بۆ کەسانی تەقوادار و لەخواترسە، ئەوانەی فەرمانەکانی خوای گەورە بەجێ دەھێنن و دووریش دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَقَالُواْ لَوۡلَا يَأۡتِينَا بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّهِۦٓۚ أَوَلَمۡ تَأۡتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِي ٱلصُّحُفِ ٱلۡأُولَىٰ
ئەو بێباوەڕانە كە پێغەمبەری خوایان (صلی اللە علیە وسلم) بە درۆ زانی وتیان : بۆچی موحەممەد لەلایەن پەروەردگاریەوە بەڵگە و نیشانەیەکمان بۆ ناھێنێت لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی کە پێغەمبەری خوایە، ئایا ئەوان بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نەھات لە قورئاندا کەپەڕاو و کتێبە ئاسمانیەکانی پێش خۆی بەڕاستی دادەنێت (پێش تەحریف و گۆڕانکاری تێدا کردنیان).
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَوۡ أَنَّآ أَهۡلَكۡنَٰهُم بِعَذَابٖ مِّن قَبۡلِهِۦ لَقَالُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبۡلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخۡزَىٰ
ئەگەر ئێمە پێش لەوەی پێغەمبەرێک بنێرین بۆ لای ئەو بێباوەڕانە و پەڕاوێکیان بۆ دابەزێنین، لەبەر کوفر و بێباوەڕی و نکۆڵی کردنیان سزامان بدانایە و لەناومان ببردنایە، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا بڕ و بیانویان دەھێنایەوە بۆ بێباوەڕیەکەیان و دەیانووت: دەبوایە پەروەردگارمان لە دونیادا پێغەمبەرێکی بۆ بناردینایە، تاوەکو باوەڕمان پێ بھێنایە و شوێن بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی بکەوتینایە پێش ئەوەی بەسزای تۆ زەلیل و زەبون وڕیسوا بین؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
قُلۡ كُلّٞ مُّتَرَبِّصٞ فَتَرَبَّصُواْۖ فَسَتَعۡلَمُونَ مَنۡ أَصۡحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِيِّ وَمَنِ ٱهۡتَدَىٰ
- ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بێباوەڕانە (بەوانەی تۆ بەدرۆ دەزانن) بڵێ: ھەریەک لە ئێمە و ئێوە چاوەڕاونی سزا و پاداشتی خوای گەورە دەکەین، کەوابێت ئێوە چاوەڕوان بن بەدڵنیایی دوای دەزانن کە کێ خاوەنی ڕێگای ڕاستە، وە کێ لە ئێمە و ئێوە ھیدایەت دراوە و ڕێنوێنی کراوە؟
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من الأسباب المعينة على تحمل إيذاء المعرضين استثمار الأوقات الفاضلة في التسبيح بحمد الله.
یەکێک لەو ھۆکارانەی کە یارمەتیدەرە لەسەر ئەوەی مرۆڤی باوەڕدار بەرگەی ئەزیەت و ئازاری بێباوەڕان بگرێت، ئەوەیە کاتە پیرۆزەکان بە ھەل بگرێت بۆ تەسبیحات و سوپاس و ستایشی خوای گەورە.

• ينبغي على العبد إذا رأى من نفسه طموحًا إلى زينة الدنيا وإقبالًا عليها أن يوازن بين زينتها الزائلة ونعيم الآخرة الدائم.
پێویستە بەندەی خواناس کاتێک ھەستی کرد نەفس و دەروونی تەماحی لە ڕادەبەدەری ھەیە بۆ خۆشی و ناز و نیعمەت و جوانیەکانی دونیا و بەرەو پیری چوونی، ئەوا خێرا بەراوردێک بکات لە نێوان ئەو خۆشی و ناز و نیعمەت و جوانیانەی دونیا کە سەرەنجامیان تیاچوون و نەمانە لەگەڵ ناز و نیعمەت و خۆشییەکانی دواڕۆژ کە ھەمیشە و ھەتا ھەتایین.

• على العبد أن يقيم الصلاة حق الإقامة، وإذا حَزَبَهُ أمْر صلى وأَمَر أهله بالصلاة، وصبر عليهم تأسيًا بالرسول صلى الله عليه وسلم.
پێویستە بەندەی خواناس نوێژەکانی بە جوانترین شێوە ئەنجام بدات، وە کاتێکیش کارێک یان ھەڵوێستێک دڵتەنگی کرد پەنا بەرێتە بەر نوێژ کردن، وە فەرمانیش بکات بەخاووخێزان و کەسوکارەکەی کە نوێژەکانیان بکەن، وە ئارامیش بگرێت لەسەریان ھەروەک چۆن پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وایکردووە.

• العاقبة الجميلة المحمودة هي الجنة لأهل التقوى.
سەرەنجامی چاک و باش بریتییە لە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتایی کە بۆ خواناسان و پارێزکاران ئامادە کراوە.

 
Translation of the meanings Surah: Tā-ha
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Translations’ Index

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

close