Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: Al-Anbiyā’   Ayah:
وَكَمۡ قَصَمۡنَا مِن قَرۡيَةٖ كَانَتۡ ظَالِمَةٗ وَأَنشَأۡنَا بَعۡدَهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ
چەند شار و گوندمان لەناو برد بە ھۆی ئەوەی خەڵک و دانیشتوانەکەی بێباوەڕ و ستەمکار بوون، وە لەدوای ئەوانیش گەلانی ترمان لێ دامەزراندن.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَلَمَّآ أَحَسُّواْ بَأۡسَنَآ إِذَا هُم مِّنۡهَا يَرۡكُضُونَ
کاتێک ئەوانەی لەناوبران سزای ڕیشەکێشی ئێمەیان بەچاوی خۆیان بینی، ئیتر بەپەلە لە ترسی لەناوچوونیان لە گوندەکانیان ھەڵدەھاتن.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَا تَرۡكُضُواْ وَٱرۡجِعُوٓاْ إِلَىٰ مَآ أُتۡرِفۡتُمۡ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُسۡـَٔلُونَ
بە گاڵتە و لاقرتێوە پێیان دەوترێت: ھەڵمەیەن و ڕامەکەن و بگەڕێنەوە بۆ ناو ئەو ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانیەی سەرگەرم بوون پێوەی، بگەڕێنەوە بۆ ناو خانوو و ماڵەکانتان، بەڵکو لەبارەی دونیاتانەوە پرسیارێکتان لێ بکرێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
قَالُواْ يَٰوَيۡلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
ئەو بێباوەڕ و ستەمکارانە داندەنێن بەتاوان و گوناھی خۆیاندا و دەڵێن: ئەی تیاچوون و خەسارۆمەندی بۆ خۆمان، بەڕاستی ئێمە بە کوفر و بیباوەڕیمان ستەممان لە خۆمان کرد.
Arabic explanations of the Qur’an:
فَمَا زَالَت تِّلۡكَ دَعۡوَىٰهُمۡ حَتَّىٰ جَعَلۡنَٰهُمۡ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ
بەردەوام ئەوە نزایان بوو لە خۆیان و دەیانوت: تیاچوون و خەسارۆمەندی بۆ خۆمان، چیمان بە خۆمان کرد لە گوناھ و تاوان کردن، بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین، ھەتا ھەموویمان دروێنە کرد، وەک کشتۆکاڵ و بەروبومێک کەڕنرابێت و ھیچی نەمابێت، وەک مردووی بێ گیان و بێ جوڵەمان لێکردن.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ
ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە بەبێ ھوودە و گاڵتە بەدی نەھێناوە، بەڵکو بەدیمان ھێناون بۆ ئەوەی بەڵگەی ڕوون بن لەسەر ھێز و دەسەڵاتمان.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَوۡ أَرَدۡنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهۡوٗا لَّٱتَّخَذۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَٰعِلِينَ
ئەگەر ویستمان لە خێزان و مناڵ بوایە، کە خێزانم ھەبێت یان مناڵم ھەبێت ئەوا لای خۆمانەوە بڕیارمان لەسەر دەدا، ئەوەمان نەکرد چونکە خوای گەورە پاکو بێگەردە لەوەی پێویستی بە خێزان و مناڵ ھەبێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
بَلۡ نَقۡذِفُ بِٱلۡحَقِّ عَلَى ٱلۡبَٰطِلِ فَيَدۡمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٞۚ وَلَكُمُ ٱلۡوَيۡلُ مِمَّا تَصِفُونَ
نەخێر ئەو کارە ناکەین، بەڵکو بە ھەق و ڕاستی، بەو وەحیەی دەیکەین بۆ پێغەمبەرانمان ناھەق و باتڵی بێباوەڕانی پێ دەکوتین، ئەوسا کتوپڕ لەناو دەچێت و نامێنێت، - ئەی ئەوانەی کە دەڵێن خوای گەورە خێزان و مناڵی ھەیە - تیاچوون و زیان و خەسارۆمەندی بۆ ئێوە، چونکە بەشێوەیەکی نالایەق وەسفی پەروەردگارتان کردووە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر ھەمووی موڵکی زاتی بەرز و بڵندی ئەوە (پاکو بێگەردی بۆ ئەو) ئەو فریشتانەیش کەلای ئەون ھیچ کاتێک لە پەرستنی ئەو خۆ بەزل ناگرن، وە ھەرگیزیش ماندوو نابن.
Arabic explanations of the Qur’an:
يُسَبِّحُونَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفۡتُرُونَ
ھەمیشە و بەردەوام خەریکی تەسبیحات و یادی ئەون، وە ھیچ کاتێکیش بێتاقەت نابن لێی.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمِ ٱتَّخَذُوٓاْ ءَالِهَةٗ مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ هُمۡ يُنشِرُونَ
بەڵکو بتپەرست و موشریکەکان چەند خوایەکیان جگە لە (اللە) بۆ خۆیان بڕیار داوە، ئایا ئەو خوایانەی ئەوان مردووان زیندوو دەکەنەوە؟ بێگومان نەخێر، دەی ئیتر ئەگەر دەسەڵاتی ئەوەیان نییە چۆن دەبێت بپەرسترێن؟!
Arabic explanations of the Qur’an:
لَوۡ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَاۚ فَسُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلۡعَرۡشِ عَمَّا يَصِفُونَ
ئەگەر بھاتایە لە ئاسمانەکان و زەویدا جگە لە (اللە) چەند خوایەکی تر ھەبوایە، ئەوا ئاسمانەکان و زەوی وێران دەبوون، چونکە کێشمەکێش و ناکۆکی دروست دەبوو لە نێوانیاندا، بەڵام وەک دەبینین واقعی حاڵ بەو شێوەیە نییە ( چونکە یەک خوا ھەیە ئەویش (اللە) یە)، پاکو بێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای (اللە) کە پەروەردگاری عەرشە لەو وەسفە خراپانەی بتپەرست و موشریکەکان وەسفی پێدەکەن، بەوەی گوایە (اللە تعالی) ھاوەڵ و شەریکی ھەیە.
Arabic explanations of the Qur’an:
لَا يُسۡـَٔلُ عَمَّا يَفۡعَلُ وَهُمۡ يُسۡـَٔلُونَ
خوای گەورە (اللە جل جلالە) تەنھا خۆی خاوەنی ھەموو شتێکە، وە تەنھا خۆیشی بڕیاریان لەسەر دەدا ، پرسیاری لێ ناکرێت، بەڵکو ئەو لێپرسینەوە لەھەموو شتێک دەکات، واتا: ھیچ کەسێک بۆی نییە پرسیاری لێ بکات لەوەی تەقدیری کردووە و جێ بەجێی دەکات، بەڵکو ئەوە زاتی (اللە) یە لێپرسینەوە لەکار و کردەوەی بەندەکانی دەکات و پاداشت و سزایان دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَمِ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗۖ قُلۡ هَاتُواْ بُرۡهَٰنَكُمۡۖ هَٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِيَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِيۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ
بەڵكو ئەوانە جگە لە زاتی (اللە) چەند خوایەکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە، - ئەی پێغەمبەری خوا - بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئادەی بەڵگەی ڕاست و دروستی خۆتان بھێنن لەسەر ئەوەی ئەو بتانە شایستەی پەرستن بن، ئەو قورئانەی بۆ من دابەزیووە، لەگەڵ ئەو کتێب و پەرتوکانەی تریش کە بۆ سەر پێغەمبەران دابەزیوون ھیچ بەڵگەیەکیان تێدا نییە لەسەر ئەو کارەی ئێوە، بەڵکو زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ھیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نییە تەنھا نەفامی و نەزانین و چاولێکەری کوێرانە نەبێت، ئەوان پشتیان کردوەتە ھەق و ڕوویان لێوەرگێڕاوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• الظلم سبب في الهلاك على مستوى الأفراد والجماعات.
ستەمکردن ھۆکاری تیاچوونە لەسەر ئاستی تاک و کۆمەڵگەیش.

• ما خلق الله شيئًا عبثًا؛ لأنه سبحانه مُنَزَّه عن العبث.
خوای گەورە ھیچ شتێکی بەبێ ھوودە بەدی نەھێناوە، چونکە زاتی (اللە) پاکو بێگەردە لەبەدیھێنانی شتی بێھوودە.

• غلبة الحق، ودحر الباطل سُنَّة إلهية.
سەرکەوتنی ھەق و ڕاستی و لەناوچوونی باتڵ و ناھەقی سوننەتێکی خوای گەورەیه.

• إبطال عقيدة الشرك بدليل التَّمَانُع.
بەتاڵکردنەوەی بیروباوەڕی شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، بە بەڵگەی ئەوەی ئەو دار و بتانەی کردوویان بەخوا بێ توانا و بێ دەسەڵاتن، ناتوانن ھیچ شتێک ئەنجام بدەن.

 
Translation of the meanings Surah: Al-Anbiyā’
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close