Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Surah: An-Noor   Ayah:
رِجَالٞ لَّا تُلۡهِيهِمۡ تِجَٰرَةٞ وَلَا بَيۡعٌ عَن ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ يَخَافُونَ يَوۡمٗا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلۡقُلُوبُ وَٱلۡأَبۡصَٰرُ
پیاوانێک ھەن بازرگانی و کڕین و فرۆشتن لە یادی اللە تەعالا و نوێژ کردن بەجوانترین و تەواوترین شێوە و پێدانی زەکات بەو کەسانەی شایستەی زەکاتن بێ ئاگا و غافڵیان ناکات، ئەو کەسانە لە ڕۆژی قیامەت دەترسن، ئەو ڕۆژەی دڵەکان تێیدا دەگۆڕێن و وەردەگەڕێن لە نێوان ھیوا بوون بە ڕزگار بوون لە سزای دۆزەخ و ترسان لە تێکەوتنی، وە ڕۆژێکە چاوەکانیش وەردەگەڕێن و گشت دەگەڕێن تەماشا دەکات بزانێت چارەنووسی بۆ کوێ دەڕوات.
Arabic explanations of the Qur’an:
لِيَجۡزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحۡسَنَ مَا عَمِلُواْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضۡلِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ
ئەو کەسانە ئەوەیان کرد بۆ ئەوەی اللە تەعالا لەسەر ئەو کار و کردەوە چاکانەی ئەنجامیاندا پاداشتیان بداتەوە، وە لە پاداشتی ئەوەشدا فەزڵ و چاکەی خۆی بۆیان زیاد بکات، اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی ئەوانە لەبەرامبەر کار وکردەوەکانیان بەبێ سنور و بێ ژمار دەداتەوە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَعۡمَٰلُهُمۡ كَسَرَابِۭ بِقِيعَةٖ يَحۡسَبُهُ ٱلظَّمۡـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمۡ يَجِدۡهُ شَيۡـٔٗا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥۗ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
وە ئەوانەیش بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا، لە بەرانبەر کار و کردەوەکانیان ھیچ پاداشتێکیان نییە، وەک سەراب و تراوێلکە وایە کە لە شوێنێکی نزمی زەوییەوە کەسی تینوو لە دوورەوە وادەزانێت ئاوە، وە دەڕوات بۆ لای تا کاتێک دەگاتە لای و دەوەستێت ھیچ شتێک نابینێت، بەھەمان شێوە کەسی بێباوەڕیش وادەزانێت کار و کردەوەکانی سوودی پێ دەگەینێت، تا ئەو کاتەی دەمرێت و پاشانیش لە ڕۆژی دواییدا کاتێک زیندوو دەکرێتەوە ھیچ پاداشتێکی ئەو کردەوانەی نابینێتەوە، وە لەپێشییەوە پەروەردگاری دەبینێت کە حساب و لێپرسینەوەی کردەوەکانی بەتەواوی لەگەڵدا دەکات، وە اللە تەعالا بەپەلە و خێرا لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَوۡ كَظُلُمَٰتٖ فِي بَحۡرٖ لُّجِّيّٖ يَغۡشَىٰهُ مَوۡجٞ مِّن فَوۡقِهِۦ مَوۡجٞ مِّن فَوۡقِهِۦ سَحَابٞۚ ظُلُمَٰتُۢ بَعۡضُهَا فَوۡقَ بَعۡضٍ إِذَآ أَخۡرَجَ يَدَهُۥ لَمۡ يَكَدۡ يَرَىٰهَاۗ وَمَن لَّمۡ يَجۡعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورٗا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ
یان کار و کردەوەی بێباوەڕان وەک چەند تاریکیەک وایە لەناو دەریایەکی قووڵدا، شەپۆل لەسەر شەپۆل دایپۆشێت، لەسەروو ئەویشەوە ھەورێکی ڕەشی باراناوی چڕ و پڕ ھەبێت نەھێڵێت بەھۆی ئەستێرەکانەوە ڕێگا دەربکات، تاریکیەکان ھەندێکیان لەسەر ھەندێکی ترن، کەسێک کەوتبێتە ناو ئەم تاریکیانەوە ئەگەر دەستی بھێنیتە دەرەوە نزیکە لەتاو ئەو ھەمووە تاریکیانە دەستی خۆی نەبینێت، بەھەمان شێوە بێباوەڕیش وایە ، جا تاریکییەکانی ھاوبەشدانان و نەزانین و گومان و دوودڵی و گومڕایی و مۆرنان بەسەر دڵیدا ھەمووی لەسەر یەک کەڵەکە بوون بەسەریدا، ھەر کەسێک اللە تەعالا ڕووناکی پێ نەبەخشێت و ھیدایەتی نەدات و لە گومڕایی رزگاری نەکات و فێری زانستی ناو کتێبەکەی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێکی تر نییە ڕێگای ڕاستی پیشان بدات و ڕێنومایی کاری بێت.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلطَّيۡرُ صَٰٓفَّٰتٖۖ كُلّٞ قَدۡ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسۡبِيحَهُۥۗ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِمَا يَفۡعَلُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان ھەرچیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن لە بەدیھێنراوەکان ھەر ھەمووی تەسبیحات و یادی اللە تەعالا دەکەن، وە باڵندەکانیش تەسبیحاتی ئەو زاتە پیرۆزە دەکەن کاتێک باڵەکانیان لە ھەوادا کردوەتەوە، ھەموو ئەو بەدھێنراوانە اللە تەعالا فێری کردوون چۆن نوێژ و تەسبیحاتی ئەو بکەن، فێری کردوون چۆن نوێژ بکەن وەک چۆن فێری مرۆڤەکانی کرد، وە فێری کردوون چۆن تەسبیحاتی ئەو بکەن وەک چۆن باڵندەکانی فێری تەسبیحاتی خۆی کردن، وە اللە تەعالا زانا و ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لانھێنی وشاراوە نییە.
Arabic explanations of the Qur’an:
وَلِلَّهِ مُلۡكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلۡمَصِيرُ
ئاسمانەکان و زەوی ھەر ھەمووی تەنھا موڵکی اللە تەعالایە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە بۆ پاداشت و سزا وەرگرتن.
Arabic explanations of the Qur’an:
أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزۡجِي سَحَابٗا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيۡنَهُۥ ثُمَّ يَجۡعَلُهُۥ رُكَامٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٖ فِيهَا مِنۢ بَرَدٖ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصۡرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُۖ يَكَادُ سَنَا بَرۡقِهِۦ يَذۡهَبُ بِٱلۡأَبۡصَٰرِ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا نازانیت بێگومان اللە تەعالا ھەورەکان بە ئاسماندا دەبات، پاشان ئەو پەڵە ھەورانە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریانەوە پەیوەست دەکات بەیەکەوە، پاشان ھەموویان لەسەریەک کەڵەکە دەکات، ئەمجا دەبینیت دڵۆپە دڵۆپە باران لە ھەورەکانەوە دەبارێت، وە اللە تەعالا لە بەرزی ئاسمانەکانەوە لەو ھەورە چڕانەی کەوتوون بەسەر یەکدا، کە لە گەورییدا وەک شاخ و چیا وان تەرزەی دەنك گەورە وەک بەرد دێنێتە خوارەوە، ئەمجا بەو تەرزە گەورانە ھەرکەسێک اللە تەعالا ویستی لەسەر بێت لەناو بەندەکانیدا دووچاری زەرەر و زیانی دەکات، وە لایشی دەدات لەسەر ھەرکەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، نزیکە تیشک و ڕووناکی بروسکە و چەخماخەی ھەورەکان لەتاو بەھێزی درەوشانەوەکەی بینایی چاوەکان ببات.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• موازنة المؤمن بين المشاغل الدنيوية والأعمال الأخروية أمر لازم.
کێشانە و بەراوردکردنی باوەڕداران، لە نێوان مەشغەڵەت و سەرقاڵی دونیایی و کار و کردەوە دواڕۆژییەکان کارێکی زۆر پێویستە.

• بطلان عمل الكافر لفقد شرط الإيمان.
بەتاڵی کار و کردەوەی بێباوەڕان لەبەر نەبوونی مەرجی باوەڕ و ئیمان.

• أن الكافر نشاز من مخلوقات الله المسبِّحة المطيعة.
بێگومان کەسی بێباوەڕ لەناو ھەموو بەدیھێنراوەکانی اللە تەعالادا مەخلوقێکی نامۆیە، چونکە ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان گویڕایەڵن و لە فەرمانی اللە تەعالا دەرناچن.

• جميع مراحل المطر من خلق الله وتقديره.
سەرجەم قۆناغەکانی باران بارین مەخلوق و بەدھێنراوی اللە تەعالایە، وە ھەموویشی بە پێی ئەو تەقدیر و ھەڵسەنگاندنەیە کە زاتی پیرۆزی اللە تەقدیری کردووە.

 
Translation of the meanings Surah: An-Noor
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close