Check out the new design

Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran * - Translations’ Index


Translation of the meanings Ayah: (72) Surah: Al-Furqān
وَٱلَّذِينَ لَا يَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّواْ بِٱللَّغۡوِ مَرُّواْ كِرَامٗا
ھەروەھا ئەوانەی ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەی درۆ و باتڵ نابن، وەک کۆڕ و کۆبوونەوەی گوناھ و تاوان و شوێنی گاڵتە و گەپی حەرام، وە ئەگەر بەلای قسە و گوتاری پڕ و پووچدا تێپەڕ بوون ئەوا بەرێزەوە ڕادەبوورن و تێکەڵاویان ناکەن.
Arabic explanations of the Qur’an:
Benefits of the verses in this page:
• من صفات عباد الرحمن: البعد عن الشرك، وتجنُّب قتل الأنفس بغير حق، والبعد عن الزنى، والبعد عن الباطل، والاعتبار بآيات الله، والدعاء.
لەسیفەتی بەندە ڕاستەکانی پەروەردگاری میھرەبان ئەوەیە: دوور دەکەونەوە لە ھاوبەش بڕیاردان بۆ اللە، وە دوور دەکەونەوە لە کوشتنی خەڵکی بەناھەق، وە خۆیان بەدوور دەگرن لە زینا و داوێن پیسی، وە بە دوورن لە شتی پڕوپوچ و باتڵ، وە پەند و ئامۆژگاری وەردەگرن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا و ھەر لەویش دەپاڕێنەوە.

• التوبة النصوح تقتضي ترك المعصية وفعل الطاعة.
تەوبەی ڕاست و دروست وا پێویست دەکات خاوەنەکەی واز بھێنێت لە گوناھ و تاوان، وە دەست بکات بەتاعەت و گوێڕایەڵی اللە تەعالا.

• الصبر سبب في دخول الفردوس الأعلى من الجنة.
ئارام گرتن ھۆکاری چوونە بەھەشتە بەرزەکانە.

• غنى الله عن إيمان الكفار.
اللە تەعالا ھیچ پێویستی بە باوەڕھێنانی کافران نییە.

 
Translation of the meanings Ayah: (72) Surah: Al-Furqān
Surahs’ Index Page Number
 
Translation of the Meanings of the Noble Qur'an - Kurdish translation of Al-Mukhtsar in interpretation of the Noble Quran - Translations’ Index

Issued by Tafsir Center for Quranic Studies

close